ئەحمەد فەتحی پاشا
| ئەحمەد فەتحی پاشا | |
|---|---|
| باڵیۆزی ڕووسیا | |
| باڵیۆزی نەمسا | |
| باڵیۆزی فەڕەنسا | |
| وردەکاریی تاکەکەسی | |
| لەدایکبوون | ئەحمەد فەتحی نز. ١٨٠١ ڕۆدس |
| مردن | نز. ١٨٥٨ (٥٦−٥٧ ساڵ ژیاوە) قوستەنتینە، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی (ئێستا ئەستەمبوڵ، تورکیا) |
| ھاوسەر(ەکان) | ئایشە شەمسنوور خانم |
| پیشە | فیڵد مارشال، باڵیۆز و پیشەساز. |
ئەحمەد فەتحی پاشا (لەدایکبووی ١٨٠١ لە ڕۆدس – کۆچی دوایی ١٨٥٨ لە قوستەنتینییە)، مارشاڵ و باڵیۆز و پیشەسازی عوسمانی بووە، کە سەر بە کۆمەڵگەی موسڵمانانی کریت بووە.
پیشە
[دەستکاری]پێش ئەوەی ببێتە مارشال، ئەحمەد لە ساڵی ١٨٣٣ وەک باڵیۆز لە ڕووسیا و لە ساڵانی ١٨٣٤–١٨٣٦ نەمسا و لە ساڵانی ١٨٣٧–١٨٣٩ وەک باڵیۆزی فەڕەنسا کاری کردووە.[١] دوا ئەرکی دیپلۆماسی وەک نوێنەری ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو لە کاتی تاجە گوڵینە دانانی شاژنە ڤیکتۆریا.[١] لە ساڵی ١٨٣٩ ئەحمەد گەڕایەوە قوستەنتینییە بۆ تاجە گوڵینەی سوڵتان عەبدولمەجیدی یەکەم و ھاوسەرگیری لەگەڵ خوشکی عەبدولمەجید، عەتییە سوڵتان کرد.[٢]
وەک پیشەسازێک بەنیازی ئەوە بوو کە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی بخاتە نێو سەردەمی مۆدێرن. ئەحمەد کارگەی پۆڵا و کارگەی بەناوبانگی پۆرسەلین بەیکۆزی دامەزراند.[٢]
لە ساڵی ١٨٤٦ ئەحمەد کە مارشاڵی جبەخانەی ئیمپراتۆریی عوسمانییە،[٣] مۆزەخانەی ئایا ئایرێنی کردە مۆزەخانەی ئەنتیکە سەربازییەکان،[٤] ئەحمەد ئەم بیرۆکەیەی لە گەشتکردن بە مۆزەخانەکانی ئەورووپا لە ماوەی کارکردنیدا وەک باڵیۆز، بۆ ھات،[٥] لە ڕێگەی ئەم کارەیەوە یەکەم مۆزەخانەی عوسمانی دروست کرد.[٣]
ژیانی تایبەت
[دەستکاری]ئەحمەد فەتحی پاشا کوڕی ڕۆدۆسلو حافز ئەحمەد ئاغا[٦] و ساڵحا حەنیم بوو،[٧] نەوەی حەسەن ئاغا و نەوەی ڕەمەزان ئاغا بوو.[٨][٩] دوای مردنی باوکی، دایکی ھاوسەرگیری لەگەڵ حاجی بەگ، پارێزگاری سەنجەقی ئارتڤین دەکات.[١٠][١١][١٢][١٣][١٤][١٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 Wendy M. K. Shaw, Possessors and Possessed: Museums, Archaeology, and the Visualization of History in the Late Ottoman Empire, (University of California Press, 2003), 47.
- 1 2 Wendy M. K. Shaw, Possessors and Possessed: Museums, Archaeology, and the Visualization of History in the Late Ottoman Empire, 48.
- 1 2 Wendy M. K. Shaw, Possessors and Possessed: Museums, Archaeology, and the Visualization of History in the Late Ottoman Empire, 46.
- ↑ Museums and Narratives of Display from the late Ottoman Empire to the Turkish Republic, Wendy Shaw, Muqarnas, Vol.XXIV, (Brill, 2007), 256.
- ↑ Wendy M. K. Shaw, Possessors and Possessed: Museums, Archaeology, and the Visualization of History in the Late Ottoman Empire, 54.
- ↑ Çelikkol، Zeki (١٩٩٢). Rodos'taki Türk eserleri ve tarihçe. 6. Türk Tarih Kurumu Basımevi. لاپەڕە ٨٧. ژپنک ٩٧٨-٩٧٥-١٦-٠٥١٤-٦.
- ↑ Gerçek، Ferruh (١٩٩٩). Türk müzeciliği. T.C. Kültür Bakanlığı yayınları. T.C. Kültür Bakanlığı. لاپەڕە ٣١٤. ژپنک ٩٧٨-٩٧٥-١٧-٢٢٦٨-٣.
- ↑ Türk Tarih Arkeologya ve Etnografya Dergisi – Issue 5. Milli Eğitim Basımevi. ١٩٤٩. لاپەڕە ٢.
- ↑ Haskan، Mehmet Nermi (٢٠٠١). Yüzyıllar boyunca Üsküdar. Yüzyıllar boyunca Üsküdar. Üsküdar Belediyesi. لاپەڕە ١٩٧. ژپنک ٩٧٨-٩٧٥-٩٧٦٠٦-٠-١.
- ↑ Yapucu، Olcay Pullukçuoğlu (٢٠٢٠). «An Elegant Senior Bureaucrat Rodosluzade Ahmet Fethi Pasha». Academia.edu. لاپەڕە ٣٨٦–٣٨٧. لە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Çağlar، Burhan (١١ی ئەیلوولی ٢٠١١). İngiliz Said Paşa ve Günlüğü (Jurnal). Arı Sanat Yayinevi. لاپەڕە ٩٣, ٩٦. ژپنک ٩٧٨-٩-٩٤٤-٧٤٢٢٥-٢.
- ↑ Haskan، M.N. (٢٠٠١). Yüzyıllar boyunca Üsküdar. Yüzyıllar boyunca Üsküdar. Üsküdar Belediyesi. لاپەڕە ٨٤١. ژپنک ٩٧٨-٩٧٥-٩٧٦٠٦-٢-٥.
- ↑ Brookes، Douglas Scott (٢٠١٠). The Concubine, the Princess, and the Teacher: Voices from the Ottoman Harem. University of Texas Press. لاپەڕە ٢٨٣. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٩٢-٧٨٣٣٥-٥.
- ↑ Bardakçı، Murat (١٩٩١). Son Osmanlılar: Osmanlı hanedanının sürgün ve miras öyküsü. Gri Yayın. لاپەڕە ١٥٧–١٥٨.
- ↑ Reşad، Ekrem؛ Osman، Ferid (١٩١٢). Musavver nevsâl-i Osmanî. لاپەڕە ٧٩.