ئەحمەد عەزیزی
ئەحمەد عەزیزی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ |
مەرگ | ٦ی ئازاری ٢٠١٧ (٥٨ ساڵ ژیاوە) |
ھۆکاری مەرگ | گیرانی ڕیخۆڵە |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر، نووسەر |
مناڵ(ەکان) | ئەبولفەزل |
ئەحمەد عەزیزی (لەدایکبووی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ - مردووی ٦ی ئازاری ٢٠١٧) شاعیر و نووسەری کورد بوو کە کارەکانی بە دوو زمانی فارسی و کوردیی باشووری بڵاودەکردەوە.[١]
قۆناغی نەخۆشی
[دەستکاری]ئەو لە ٥ی ئازاری ٢٠٠٨ ھەتا ٦ی ئازاری ٢٠١٧ لەبەر کێشەکانی گورچیلەکانی تووشی بوورانەوە بوو و لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان خەواندرا و ٩ ساڵان تاکوو کاتی مردنی بە ئاستێکی ھۆشیاری خوارتر لە پلەی ئاسایی تێپەڕاند.[٢]
سەید عەلی خامنەیی لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، لە گەشتێک بۆ کرماشان، چوو بۆ سەردانی ئەحمەد عەزیزی لە نەخۆشخانە.[٣]
عەزیزی لە نەخۆشخانەی کرماشان خەواندرا و لەلای پزیشکییەوە گوترا کە حاڵی بەو جۆرە نەگۆڕدراوە بەڵام ھۆشیارییەکەی ھەندێک لە چاو پێشدا باشتر بووە، ئەگەرچی ئێستاش نەیدەتوانی قسان بکات.[٤]
عەزیزی ٣ی ئازاری ٢٠١٧ تووشی گیرانی ڕیخۆڵە بوو . دوو ڕۆژ دوایە چوو نەشتەرگەریی تەنگەتاوی کە لەبەر مەترسی زۆر، یەک ڕۆژ دوای نەشتەرگەری، گیانی لەدەستدا.[٥]
مردن
[دەستکاری]ئەو لە دوای ٩ ساڵ بوورانەوە لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان و بەپێی گیرانی ڕیخۆڵە، لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دوشەممەی ٦ی ئازاری ٢٠١٧ لە ٥٨ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٦]
خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ٧ی ئازاری ٢٠١٧ لە پەیامێک بەبۆنەی مردنی ئەحمەد عەزیزی سەرەخۆشی کرد.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «احمد عزیزی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢١.
- ^ وبگاه نشریهٔ بلوط، «نشریهٔ فرهنگی غرب کشور»
- ^ «عیادت رهبر انقلاب از احمد عزیزی». farsi.khamenei.ir. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ افزایش میزان هوشیاری احمد عزیزی ۵ دسامبر ۲۰۱۲ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. خبرآنلاین
- ^ احمد عزیزی بار دیگر زیر تیغ جراحی/ حال شاعر اهل بیت(ع) وخیم است مهر نیوز
- ^ پس از ۹ سال تحمل رنج بیماری «احمد عزیزی» شاعر انقلاب درگذشت ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. فارس نیوز
- ^ رهبر انقلاب درگذشت احمد عزیزی را تسلیت گفتند ایسنا
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەحمەد عەزیزی تێدایە. |