ئێدینسۆن کاڤانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئێدینسۆن کاڤانی
لەدایکبوون (١٩٨٧-٠٢-١٤) ١٤ی شوباتی ١٩٨٧ (تەمەن ٣٧ ساڵ)
Salto، ئوروگوای
وڵاتی وەرزشئوروگوای
ناوی کاتی لەدایکبوونEdinson Roberto Cavani lucumi
ناوی خوازراوEl Matador Del Siglo
خوشک و براWalter Guglielmone
زمانەکانی ئاخاوتنئیتالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٣
ئەندامی تیپی وەرزشیبۆکا جونیۆرس
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان10
وێبگەhttp://www.edicavaniofficial.com

ئیدینسۆن کاڤانی (گۆکردن بە ئیسپانی: [ˈeðinsoŋ kaˈβani] ; لەدایکبووی ١٤ی شوباتی ١٩٨٧) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئوروگوایییە و وەک ھێرشبەر یاری دەکات.[١][٢] نازناوی ئێل ماتادۆر ("بکوژ")یان کازادۆر ("ڕاوچی")ی لێنراوە.[٣] کاڤانی بە یەکێک لە باشترین ھێرشبەرەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت و یەکێکە لە گەورەترین یاریزانەکانی ئوروگوای تا ئێستا. کاڤانی سەرەتای یاریکردنی بۆ یانەی دانوبیۆ لە یانەی مۆنتیڤیدیۆ دەستیپێکرد و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەوێ یاریی کرد، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧دا ڕوو لە یانەی پالێرمۆی ئیتاڵی بکات. لە ساڵی ٢٠١٠ کاڤانی گرێبەستی لەگەڵ یانەی تۆپی پێی ناپۆلی بە خواستن لەگەڵدا واژوو کرد پێش ئەوەی بە کۆی گشتی ١٧ ملیۆن یۆرۆ بیکڕێت. لە ساڵی ٢٠١٢ دا نازناوی جامی ئیتاڵیای بەدەستھێنا و خۆی وەک باشترین ھێرشبەر لە خولی ئیتاڵیا جێگیر کرد.[٤] لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٣، کاڤانی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە کرد لە فەرەنسا بە بڕی ٦٤ ملیۆن یۆرۆ کە لەو کاتەدا گرانترین گرێبەست بوو لە مێژووی تۆپی پێی فەرەنسادا.[٥] لەگەڵ پاریس سان جێرمان، کاڤانی شەش نازناوی خولی فەرەنسا و پێنج نازناوی جامی فەرەنسا و چوار جامی سوپەری فەرەنسای بەدەستھێنا.[٦] ھەروەھا پلەی دووەمی گۆڵکاری یانەکەیە لە ھەموو کاتێکدا.[٧] لە ساڵی ٢٠٢٠ کاڤانی گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد واژوو کرد، لە وەرزی یەکەمیدا ١٧ گۆڵی تۆمارکرد، لەنێویاندا گۆڵێک لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەست لەگەڵ ڤالێنسیا بکات. کاڤانی لە یەکەم یاری ئۆرۆگوای بەرامبەر کۆڵۆمبیا لە ساڵی ٢٠٠٨ گۆڵی تۆمارکرد، لەو کاتەوە تا ٢٠٢٢ (١٣٦)یاری و ٥٨ گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکردووە، تەنھا لە دوای لویس سوارێزی ھاوبەشی ھێرشبەردێت. بەشداری لە دە پاڵەوانێتی گەورەی نێودەوڵەتیدا کردووە: چوار جامی جیھانی فیفا (٢٠١٠, ٢٠١٤, ٢٠١٨ و ٢٠٢٢)، پێنج کۆپا ئەمریکا (٢٠١١, ٢٠١٥, ٢٠١٦, ٢٠١٩ و ٢٠٢١)، و یەک جامی کیشوەرەکانی فیفا (٢٠١٣). کاڤانی لە مۆندیالی ٢٠١٠ گۆڵێکی تۆمارکرد و توانی یارمەتی ئوروگوای بدات بۆ پلەی چوارەمی پاڵەوانێتییەکە، لە ساڵی ٢٠١١ش بەشێک بوو لە پێکھاتەی ئوروگوای کە پازدەھەمین نازناوی کۆپا ئەمریکای بەدەستھێنا. بە تۆمارکردنی دە گۆڵ وەک گۆڵکاری پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی کۆنمێبۆڵ کۆتایی پێھێنا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Edinson Cavani - Soccer News, Rumors, & Updates". FOX Sports (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-24.
  2. ^ mlssoccer. "Edinson Cavani | MLSsoccer.com". mlssoccer (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-24.
  3. ^ "Edinson Cavani Profile". PlanetSportcom (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-24.
  4. ^ O'Brien, Colin. "Napoli's Edinson Cavani: Serie A's Most Wanted Striker". Bleacher Report. Retrieved 31 May 2022.
  5. ^ "Ligue 1 - Cavani completes blockbuster £55.4m move to PSG - Yahoo! Eurosport UK". Archived from the original on 19 July 2013. Retrieved 16 July 2013.
  6. ^ "Edinson CAVANI". Ligue 1. Retrieved 31 May 2015.
  7. ^ "Cavani and Mbappe win top Ligue 1 awards". ESPN. Retrieved 16 May 2017.