ئینترناسیۆنال
![]() | ئەم وتارە بە زۆری یان بە تەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئینترناسیۆنال (بە فەڕەنسی: L'Internationale) سروودی زۆر ناسراوی چەپەکانە. ئینترناسیۆنال لە دواییەکانی سەدەی ١٩ەم ئەو کاتە کە ئینترناسیۆنالی دووەم (ئیستا ئینترناسیۆنالی سۆسیالیستی) کردوویەتی بە سروودی فەرمیی خۆی، بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین و ناسراوترین سروودەکانی بزۆتنەوەی سۆسیالیستی. ئینترناسیۆنال بە زمانەکانی جوراوجور وەرگێڕاوە و لە لایەن گرۆپە سیاسیەکانی چەپ، بە وێنەی سۆسیالیستەکان، کومونیستەکان، ئەنارکیستەکان، دیموکراتە سۆسیالیستەکان و ھەندێک لە سۆسیال دیموکراتەکان دەخوێنرێت. ھەڵبەستی ئەم سروودە لە ئۆژەن پۆتیەیە و بە زمانی فەڕەنسیە.
وەرگێڕانی کوردی سورانی[دەستکاری]
موسلێح شێخولئیسلامی (ڕێبوار) دەقی ئەم سروودە وەرگێڕاندووەتەوە بە کوردیی سۆرانی و کاڵێ ئاتشی خوێندویەتی و لە رادیۆکانی پارتەکانی چەپی کوردستان بڵاوکراوەتەوە.[١] وەرگێڕانی کوردیی سورانیی ئەنترناسیونال وایە:
ھەستن ئەی ھۆزی بەش مەینەتان، دیلانی برسیەتی دنیا!
لە تەنوورەی بیر و باوەرمان قڕمژنێ ترێشقە راسا
تەنوورەی ئاخرینە، ھەستن؛ با ھەڵیپیچین دەورەی کۆن!
رابین و ژێر و ژوور کەین جیھان؛ ئیمەی ھیچ بین بەگشت، ئەی کویلان!
ئاخرین شەڕە شەڕی سەر و ماڵ، با یەکگرتوو بین ھەڤاڵان!
بە ئینترناسیۆنال رزگار دەبێ ئینسان.
دەسەڵاتدار ڕزگارمان ناکەن؛ نە شا، نە شێخ، نە ئاسمان.
با خۆمان بۆ ڕزگاری رابین، ئەی خێڵی بەرھەمھێنەران!
ڕزگاری گشتی بێ و ڕەھا کەین گیان لە بەند و مال لە تاڵان.
خۆمان ئاگر خۆش کەین و بۆکتین بە گەرماوگەرمی ئاسنمان.
ئاخرین شەڕە شەری سەر و مال با یەکگرتوو بین ھەڤاڵان!
بە ئینترناسیۆنال ڕزگار دەبێ ئینسان.
ئیمەین کرێکاران و وەرزێران: کۆمەڵی مەزنی زەحمەتکیش.
ھەر بە ئیمە دەبڕێ جیھان؛ تا کەی بۆ تەوەزەڵی خوێنرێژ؟!
بەڵام ئەمرۆ و سبەی، ئەی ھەڤاڵان، ھەر کە فەوتان قەڵ و داڵان،
ھەتاوی گەش ھەتاھەتایە تیشک داوێژێ بۆ ئینسان.
ئاخرین شەڕە شەڕی سەر و ماڵ، با یەکگرتوو بین ھەڤاڵان!
بە ئینترناسیۆنال رزگار دەبێ ئینسان.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ماڵپەڕی کۆمەڵە، ڕێکخراوەی کوردستانی پارتی کومونیستی ئێران، ڕۆڵی کۆمەڵە لە وێژەی پێشرەوی شۆڕشگێرانە لە کوردستاندا. Archived ٥ی ئازاری ٢٠١٦, لە وەیبەک مەشین. (بە زمانی فارسی)