ئیبن مالک
ڕواڵەت
| ئیبن مالک | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٠٦٠٠ Jaén، ئیسپانیا |
| مردن | ١ی کانوونی دووەمی ٦٧٢ (٧٢ ساڵ ژیاوە) Súria، ئیسپانیا |
| ناوی کاتی لەدایکبوون | محمد بن عبد الله بن مالك الطائي الجياني |
| ناسناو | جمال الدين |
| منداڵ | Badr ad-Dīn ibn Mālik |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
| زمانی نووسین | زمانی عەرەبی |
| پیشە | زمانناس |
| بواری کار | وێژەی عەرەبی، verse، poem |
| خوێندکار | Mahmud bin Salman al-Dimashqi |
| ئایین | ئیسلام |
| شاکارەکان | Alfiya، Al-Kafiya al-Shafiya، Q12236919، Tasʹhīl al-Fawāʼid wa-takmīl al-maqāṣid، Ikmāl al-Aʻlām btthlyth al-kalām |
ئەبوو عەبدوڵڵا، جەمالەددین محەممەد بن عەبدوڵڵا بن مالک تائی جەییانی ئەندەلوسی (بە عەرەبی: أبو عبداللە جمال الدین محمد ابن عبداللە ابن مالک الطائی الجیانی الأندلسی)، ناسراوە بە ئیبن مالک، یەکێکە لە دیارترین زانایانی زمانی عەرەبی و نەحو، لە ساڵی ٦٠٠ی کۆچی لە ئەندەلوس لە دایکبووە لە شاری (جیان).
ژیان
[دەستکاری]ئیبن مالک لە شارەکەی دەستی بە خوێندن کرد بە لەبەرکردنی قورئان و خوێندنی قیڕائات و نەحو و فقھ لەسەر مەزھەبی مالک، پاشان لە سەرەتای گەنجێتیی چوو بۆ شام لە میسڕ ڕاوەستا و لە حەلەب و حەما مایەوە لە حیجازیش فەریزەی حەجی جێبەجێ کرد و پاشان لە دیمەشق نیشتەجێ بوو بۆ عەرەبی و قیڕائات. ئیبن مالک لە ساڵی ٦٧٢ی کۆچی مردووە و لە خوارووی چیای قاسیۆن نێژراوە لە دیمەشق.
پاشماوەکانی
[دەستکاری]- (الخلاصة) ناسراوە مەتنی ئەلفیەی ئیبن مالک لە نەحو و سەڕف، مەتنێکی شیعرییە ژمارەی دێڕەکانی ١٠٠٢ دێڕ.
- (الکافیة الشافیة): ئەمیش شیعرێکی (أرجوزة)یە واتە لەسەر (بەحری ڕەجەز) دانراوە، نزیکەی ٣٠٠٠ دێڕە شیعرە، ناوەکەی لە دوو پێشەکییەکەی شەیخەکەی ئیبن حاجب وەرگرتووە، ھەروەھا ئەمە ئەو ئەسڵەیە کە لە ئەلفییەدا کورتی کردووەتەوە.
- (تسھیل الفوائد وتکمیل المقاصد)
- (شواھد التوضیح والتصحیح لمشکلات الجامع الصحیح)
- (لامیة الأفعال)
- (الألفاظ المختلفة فی المعانی المؤتلفة)
- (الإرشاد فی الفرق بین الظاء والضّاد)
- (تحفة المودود فی المقصور والممدود)