ئیبراھیم کوڕی ئەدھەم
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
ئیبڕاهیمی کوڕی ئەدهەم «باوكی ئیسحاق»یشی پێ دەگوترێت، ناوی تەواوی ئیبراهیمی كوڕی مەنسوری كوڕی زەیدی كوڕی جابری عەجلی كە بە تەمیمیش ناسراو بووە،[١]،یەكێكە لە عارفانی سۆفیگەری ئیسلامی - سونه.[٢] خەڵكی بەڵخە.
وتەكانی
[دەستکاری]- خودا..ئەوەی بەتۆ ئاشنايە تۆی نەناسيوە.،!دەبێ حاڵی ئەوە چۆن بێت كە پێت ئاشنا نيە..!

ژیان
[دەستکاری]ئیبراهیمی كوری ئەدهەم كەسێكی بێدەنگ بوو بە بەردەوامی خەریكی تێفكرین بوو ئەو دوور بوو لە ژیانی دونیا و خۆشەویستی دونیایی،دوور بوو لە حەزەكانی دونیاش وەكو ناوبانگ و پارە و ماڵ، ئیبراهیم بە بەردەوامی خەریكی زوهد بوو بەڵام لەگەڵیشیدا لە هەوڵی وەدەستهێنانی پارووی حەڵاڵ بوو، ئیبراهیمی كوری ئەدهەم لە لایەن زۆرێكەوە بە سوڵتانی عارفان دەناسرا چونكە هەمیشە لە یاد و زیكری خودا دابوو بۆیە یەكێكە لەو عارفە گەورانەی بە پایەبەرزەكانی سۆفیگەری گەیشتووە.
وەفات
[دەستکاری]ئیبراهیمی كوری ئەدهەم لە ساڵی ١٦٢ ی كۆچیدا وەفاتی كرد،دەگێردرێـتەوە كەوا لە یەكێ لە شەرەكانی جیهادكردن بووە لە دژی رۆمەكان و شەهید بووە.. ئێستاش گڵكۆی ئەو لە شاری جەبلەی سوریایە و بۆتە مەزارێكی گەورە و مزگەوتێكی لەسەر بونیاتنراوە و ئەهلی تەصەوف بە شكۆوە لە مەرقەدەكەی دەروانن..[٣]
سەرچاوەكان
[دەستکاری]- ↑ وفيات الأعيان، لابن خلكان، ١/٣١-٣٢
- ↑ طبقات الصوفية، تأليف: أبو عبد الرحمن السلمي، ص٣٥، دار الكتب العلمية، ط٢٠٠٣.
- ↑ البداية والنهاية، ابن كثير.
- سوود لە بابەتی (پایەبەرزانی سۆفیگەری)نوسینی.:-(یاد نورسی) وەرگیراوە..
- كتێبی "كهسایهتیه مهزنهكانی نێو دونیای تهسهوف" نوسینی :- یاد نورسی