ئیبراھیم ناجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئیبراهیم ناجی لە رۆژی (٣١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٨) لە گەڕەکی (شبڕا - قاهیرە)ەی میسر لە دایکبووە. ئیبراهیم کەسێکی تامەزرۆی خوێندنەوەو کتێب بووە. لە ساڵی (١٩٢٢) لە بەشی پزیشکی خوێندنەکەی تەواو کردووە، لە وەزارەتی (گەیاندنی میسر) پزیشک بووەو دواتر لە وەزارەتی تەندروستی. دوای ماوەیەک بوەتە جاودێری گشتی بەشی پزیشکی (وەزارەتی ئەوقافی میسر). لە ساڵی ١٩٢٦ دەستی کردووە بە وەرگێڕانی هێندێک لە شیعرەکانی (ئەلفرێددی مووسیە، تۆماس موور. لە ساڵی١٩٣٢ پەیوەندی کردووە بە کۆماڵەی (ئەبووللو)ی شیعری نوێی ڕۆمانسی، کە لەلاەیەن شاعیر (ئەحمەد زەکی شەوقی) سەرکردایەتی دەکرا. ناجی شاعیر یەکەم یەکەم دیوانی بە ناوی (ورائ ئەلخەمام) لە ساڵی ١٩٣٢. دواتر دیوانەکانی تری بەدوادا هاتوون کە بریتیبوون:- لیالی ئەلقاهیرە - ١٩٤٤، موعبەد ئەللەیل - ١٩٤٨، ئەلتائیر ئەلجەریح - ١٩٤٤).

سەچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای عەرەبی.