ئیبراھیم غۆشە
| ئیبراھیم غۆشە | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦ |
| مردن | ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ (٨٤ ساڵ ژیاوە) |
| پیشە | ئەندازیار |
ئیبراھیم غۆشە (بە عەرەبی: إبراھیم غوشة ; ١٩٣٦–٢٠٢١) ئەندازیاری شارستانی فەلەستینی بووە. ئەندامی ئیخوان موسلیمین بووە و لە ساڵی ١٩٨٩ پەیوەندی بە بزووتنەوەی حەماسەوە کردووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٩ وەک وتەبێژی حەماس کاری کردووە.
ژیان
[دەستکاری]غۆشە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦ لە گەڕەکی سەعدی قودس لەدایک بووە.[١][٢] دەرچووی قوتابخانەی ڕەشیدییە بوو لە قودس.[٣] خێزانەکەی لە ساڵی ١٩٤٨ لە کاتی نەکبەدا ناچار بوون قودس بەجێبھێڵن و لە ئەریحا نیشتەجێ بوون.[٢]
غۆشە لە ساڵی ١٩٦١ بڕوانامەی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی قاھیرە بەدەستھێناوە.[١] لە ماوەی خوێندنی زانکۆدا بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی فەلەستین.[١][٣]
مردن
[دەستکاری]غۆشە لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە عەممان کۆچی دوایی کردووە.[٤][٥] لە مزگەوتی زانکۆی ئوردن لە عەممان نوێژی لەسەرکراوە و لە گۆڕستانی شەفا بەدران لە عەممان بە خاک سپێردرا.[٥] سەرکردەکانی حەماس لەوان ئیسماعیل ھەنییە و خالید مەشعەل بە مۆڵەتی شا عەبدوڵڵای ئوردن بەشداری مەراسیمی پرسەکەی بوون.[٤][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 «Ghosheh, Ibrahim (1936-)». Passia. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 «إبراھیم غوشة.. من "المئذنة الحمراء" إلی العمل السری (بورترییە)». Arabi 21 (بە عەرەبی). ٢٨ی ئابی ٢٠٢١. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 Leila Seurat (٢٠٢٢). The Foreign Policy of Hamas: Ideology, Decision Making and Political Supremacy. لەلایەن Martin Makinson وەرگێڕدراوە. London: I.B. Tauris. لاپەڕە ٢٥٥. ژپنک ٩٧٨-١-٨٣٨٦٠-٧٤٧-٠.
- 1 2 «Jordan approves visit of top Hamas leaders for funeral». The New Arab. ٢٧ی ئابی ٢٠٢١. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- 1 2 «بمشارکة ھنیة ومشعل.. الأردنیون یشیعون إبراھیم غوشة». Anadolu Agency (بە عەرەبی). ٢٨ی ئابی ٢٠٢١. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Hamas rejects Jordan settlement projects». Middle East Monitor. ٢٨ی ئابی ٢٠٢١. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.