بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆلگا کارمۆنا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆلگا کارمۆنا
لەدایکبوون (٢٠٠٠-٠٦-١٢) ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٠ (تەمەن ٢٤ ساڵ)
سێڤیلیا، ئیسپانیا
Second family name in Spanish nameGarcía
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ئیسپانی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپwing half، Defensa
دەستپێکی چالاکی٢٠٢١
ئەندامی تیپی وەرزشیSevilla FC، ڕیال مەدرید خانمان، Spain women's national under-19 association football team، Spain women's national under-23 football team، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئیسپانیا
وەرزشتۆپی پێ
خولPrimera División Femenina

ئۆلگا کارمۆنا گارسیا (لەدایکبووی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٠)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە و وەک بەرگریکاری چەپ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدریدی خولی ئیسپانیا و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا یاری دەکات. پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی مەدریدەوە بکات، یاری بۆ یانەی سیڤیلیا کردووە.

ژیانی وەرزشی یانەکان

[دەستکاری]

کارمۆنا لە شاری سێڤییا لە ئەندەلوس لەدایکبووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە دەستی بە یاری تۆپی پێی کردووە لەگەڵ یانەی سیڤیلیا.[١] دایک و باوکی کارمۆنا پێداگرییان لەسەر ئەوە دەکرد کە نابێت یاری تۆپی پێ بکات، لەبری ئەوە ئاراستەیان دەکرد بەرەو مەلەکردن، تێنس و سەمای فلامێنکۆ؛ لە کۆتاییدا کاتێک ئەو کچە بیرۆکەکەی نەگۆڕی، وازیان لێھێنا.[٢]باوکی کارمۆنا دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن دوو ڕۆژ پێش یاریی کۆتایی جامی جیھانی ٢٠٢٣ کە تێیدا گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد، کۆچی دوایی کرد. دایکی و براکانی لە ئوسترالیا ئامادەبوون بۆ بینینی یارییەکانی، ئەویش دوای ئاھەنگەکانی سەرکەوتنی ئیسپانیا، ھەواڵی مردنی باوکی زانی.[٣][٤]

لە یەکەم وەرزی پیشەگەرانەی کارمۆنا لە ٢٥ یاریدا پێنج گۆڵی تۆمارکرد و سیڤیلیا پلەی ١٢ی بەدەستھێنا.[٥] لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕووی لە تیپی لاوانی یانەی سیڤیلیا کرد و بڕیار بوو نۆ ساڵ لەوێ بمێنێتەوە. بۆ وەرزی ٢٠١٦–٢٠١٧، کارمۆنا توانی سەرکەوێت بۆ تیپی یەکەم کە لە خولی پلە یەک یاری دەکرد، کە لەو کاتەدا خولی پلە دووی ئیسپانیا بوو. لە یەکەم وەرزی سەرکەوتنی بۆ خولی پلە یەکی ئیسپانیا لەگەڵ تیپەکەیدا سەرکەوتوو بوو. لەکاتێکدا یانەکەی بۆ سێ وەرزی دواتر لە ڕیزبەندی ناوەڕاستی خولەکەدا جێگیربوو، کارمۆنا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی ھەردوو جامی ناوخۆیی ٢٠١٨–١٩ و ٢٠١٩–٢٠، کە تێیدا سیڤیلیا لەلایەن ڕیاڵ سۆسیداد و بارسێلۆنا بەرامبەر. لە ھاوینی ٢٠٢٠ کارمۆنا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد کە تازە پێکھاتبوو لە بەشی تۆپی پێی ژنان.[٦]

پیشەی نێودەوڵەتی

[دەستکاری]

کارمۆنا پاڵەوانێتی ئەورووپای ٢٠١٨ لەگەڵ ھەڵبژاردەی ژێر ١٩ ساڵان بەدەستھێنا و لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ١–٠ لە ئەڵمانیایان بردەوە. ئەو خۆی لە دە یاریدا چوار گۆڵی لە پاڵاوتن و یاری کۆتاییدا بەشداری کردووە و نازناوەکەی بەدەستھێناوە. دوای ساڵێک جارێکی دیکە لەگەڵ یانەی خوار ١٩ ساڵان بوو لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئەورووپا، کە تیپەکەی دوای کاتێکی زیادکراو لە قۆناغی پێش کۆتایی بەرامبەر فەرەنسا بە ئەنجامی ١–٣ دۆڕا.[٧]

لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١، کارمۆنا یەکەم یاری خۆی لە ھەڵبژاردەی یەکەم ئەنجامدا لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر مەکسیک.[٨]

جامی جیھانیی فیفای ژنانی ٢٠٢٣

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٢٣، لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا، کارمۆنا ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە سەرکەوتنی ئیسپانیا[٩] لە جامی جیھانی فیفا، لە کۆتاییدا وەک کاپتنی پێکھاتەی ئیسپانیا لە ھەردوو قۆناغی پێش کۆتایی و کۆتایی تیپەکەدا ھەڵبژێردرا و گۆڵی یەکلاکەرەوەی لە ھەریەک لە دوو یارییەکە تۆمارکرد.[١٠][١١]

لە قۆناغی پێش کۆتایی بەرامبەر سوێد لە ١٥ی ئاب، کارمۆنا یارمەتی تیپەکەی دا بۆ سەرکەوتن بە ئەنجامی ٢–١ بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکلاکەرەوە.[١٢] دوای پێنج ڕۆژ، لە خولەکی ٢٩ی یاری کۆتایی بەرامبەر ئینگلتەرا، تاکە گۆڵی تۆمارکرد و ئیسپانیا بە ئەنجامی ١–٠ یاری کۆتاییی بردەوە و جامەکەی بەدەستھێنا.[١٣] ھەروەھا لە یاری کۆتاییدا کارمۆنا وەک باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا.[١٤]

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کارمۆنا وەک بەشێک لە تیپی سەرکردایەتی و کاپتن پشتڕاستکرایەوە.[١٥]

ئۆلۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤

[دەستکاری]

ئیسپانیا لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ پێکھاتەیەکی ١٨ یاریزان و ٤ یاریزانی جێگرەوەی بۆ پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرد.[١٦]لە ناویاندا کارمۆنا بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە بانگێشتکرا،[١٧]لە ھەرسێ یارییەکەی ئیسپانیا لە کۆمەڵەی سێیەم بەرامبەر ھەڵبژاردەکانی ژاپۆن و نێجیریا و بەڕازیل یاریکرد. ڕۆلی ھەبوو لە سەرکەوتنی ئیسپانیا بۆ گەیشتن بە قۆناغی ھەشت.

ڕێزلێنان

[دەستکاری]

ئیسپانیا

ئیسپانیا ژێر ١٩ ساڵ

  • پاڵەوانێتی ئەورووپای خوار ١٩ ساڵان: ٢٠١٨

تاکە کەسی

  • باشترین یاریزانی کۆتایی جامی جیھانی فیفای ژنان: 2023[١٩]
  • فیفا فیفپرۆ جیھانی ژنان 11: 2023[٢٠]
  • باشترین ھەڵبژاردەی جیھانی ژنانی IFFHS: 2023[٢١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Olga Carmona: el futuro del Sevilla femenino" [Olga Carmona: the future of Sevilla Women's] (بە ئیسپانی). Diario AS. 14 December 2019. Retrieved 14 December 2019.
  2. ^ "Olga: Reaching a final was unthinkable a few years ago". FIFA.com. 17 August 2023. Retrieved 20 August 2023.
  3. ^ "Spain's World Cup hero Carmona learns of father's death after final". Reuters. 20 August 2023. Retrieved 20 August 2023.
  4. ^ "Olga Carmona told after Women's World Cup final that father has died". BBC Sport. 20 August 2023. Retrieved 20 August 2023.
  5. ^ "Olga Carmona, cinco goles esta campaña con el Sevilla FC Femenino" [Olga Carmona, five goals this season with Sevilla FC Femenino] (بە ئیسپانی). El Corner de Sur. 29 April 2018. Retrieved 14 December 2019.
  6. ^ "La perla sevillana Olga Carmona fichará por el Real Madrid". Diario AS (بە ئیسپانی). 30 June 2020. Retrieved 4 August 2023.
  7. ^ "France-Spain line-ups | Women's Under-19 2019". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 18 September 2023.
  8. ^ EFE • •, Por (20 August 2023). "Quién es Olga Carmona, la jugadora que le dio la victoria a España en Copa Mundial Femenina 2023". Telemundo Dallas (39) (بە ئیسپانی). Retrieved 18 September 2023.
  9. ^ Witney, Lee (2023-08-27). "Who are the players who won the World Cup with Spain?". Her Football Hub (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-26.
  10. ^ "Quién es Olga Carmona, la jugadora que ha marcado el gol que ha dado a España su primer Mundial Femenino | Onda Cero Radio". www.ondacero.es (بە ئیسپانی). 20 August 2023. Retrieved 18 September 2023.
  11. ^ Nowakowski, Wojciech (2023-08-27). "Spain's World Cup triumph: A win for Vilda and Rubiales, not the players". Her Football Hub (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-26.
  12. ^ Harris, Daniel (2023-08-15). "Spain 2–1 Sweden: Olga Carmona Stunner Sees La Roja into First-Ever Women's World Cup Final After Goal-Laden Finale". Eurosport. Retrieved 2023-08-20.
  13. ^ "Spain's Olga Carmona scores goal vs. England in 29'". Fox Sports (video). 2023-08-20. Retrieved 2023-08-20.
  14. ^ "Spain 1-0 England match report". FIFA. 2023-08-20. Retrieved 2023-08-20.
  15. ^ Chavala, Laura Busto (2023-10-26). "Olga Carmona becomes Spain captain over Bonmati and Mariona". Her Football Hub (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-26.
  16. ^ "Paris 2024 Olympics squads: USWNT, Spain, Brazil, Colombia & every official women's football tournament roster | Goal.com". www.goal.com (بە ئینگلیزی). 2024-07-24. Retrieved 2024-08-02.
  17. ^ "Spain beat Brazil 2-0 in women's football at Paris 2024 Olympics". www.aa.com.tr. Retrieved 2024-08-02.
  18. ^ "Women's Nations League final: World Cup winners Spain beat France 2–0 in Seville". BBC Sport. 28 February 2024. Retrieved 28 February 2024.
  19. ^ "Visa Player of the Match: Olga Carmona". fifa.com. 21 August 2023. Retrieved 18 September 2023.
  20. ^ "Who made the 2023 FIFA FIFPRO Women's World 11?". FIFPRO. 15 January 2024. Retrieved 15 January 2024.
  21. ^ "IFFHS WOMEN'S WORLD TEAM 2023". IFFHS. 4 January 2024. Retrieved 4 January 2024.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]