ئۆدنۆکلاسنیکی (تۆڕی کۆمەڵایەتی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆدنۆکلاسنیکی
چەشنی وێبگە
تۆڕی کۆمەڵایەتی
بەردەستە بەئەرمەنی، ئازەری، ئینگلیزی، جۆرجیی، ئەڵمانی، تورکی، ئۆکرانی، ئۆزبەکی، ڕۆمانی، ڕووسی، کازاخی، تاجیکی.
خاوەنکۆمپانیایی ڤی کەی، گاز پرۆم
دروستکراو لەلایەنئەلبێرت پۆپکۆڤ (دامەزرێنەر و سەرۆک)
وێبگەok.ru
بازرگانیبەڵێ
تۆمارکردنلە ٣١/٨/٢٠١ چیتر پێویستی بە پارەدان نەبوو
خستنەکار٤/٣/٢٠٠٦

ئۆدنۆکلاسنیکی (بە ڕووسی Одноклассники) بە کورتی بە Ok یان Ok.ru دەخوێنرێتەوە و خزمەتگوزارییەکی تۆڕی کۆمەڵایەتییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کۆماری سۆڤیەتی پێشوو و ڕووسیای ئێستا بەکاردەهێنرێت.[١] ماڵپەڕەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٦ لەلایەن ئەلبێرت پۆپکۆڤەوە دروستکراوە و لە ئێستادا لە لایەن کۆمپانیایی ڤی کەی خاوەندارێتی دەکرێت.[٢]

ماڵپەڕەکە لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری تۆمارکراوی هەیە و ڕۆژانە ٤٥ ملیۆن سەردانیکەری هەیە. هەروەها بەپێی ماڵپەڕی ئەلێکسا ئۆدنۆکلاسنیکی لە پلەی ٥٦ دێت لە جیهان و لە پلەی حەوتەم دێت لە ڕووسیا. تۆڕی کۆمەڵایەتی ئۆدنۆکلاسنیکی دووەم تۆڕی کۆمەڵایەتییە لە ڕووسیا، لە دوای ڤی کەی بەڵام لە پێش فەیسبووکەوەیە کە لە پلەی سێیەمدایە.

مێژوو[دەستکاری]

ئۆدنۆکلاسنیکی لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٠٦ لەلایەن ئەلبێرت پۆپکۆڤ، پیشەیی پەیوەندییەکان و نیشتەجێی لەندەن، دروستكراوە.[٣] پۆپکۆڤ پێشتر لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپادا بەشداری لە پڕۆژەی هاوشێوەدا کردووە، سەرەتا پرۆژەی ئۆدنۆکلاسنیکی وەک خولیای خۆی دروست کردبوو لە مانگی ئازار تا مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ پەرەی پێداوە.

بەڵام بەهۆی زیادبوونی بەرچاوی بنکەی بەکارهێنەران، پۆپکۆڤ دامەزراوەیەکی یاسایی جیاوازی بۆ خزمەتگوزارییەکە دامەزراند. تا مانگی تەمموزی ٢٠٠٧، ئۆدنۆکلاسنیکی ٤ ملیۆن بەکارهێنەری زیاد کرد.

بەدرێژایی ساڵان ئۆدنۆکلاسنیکی تایبەتمەندی و نوێکاری جۆراوجۆری ناساند.  لەوانە خستنەڕووی خزمەتگوزارییەک لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٩ کە ڕێگەی بە بەکارهێنەران دەدا لاپەڕە کەسییەکانی خۆیان لە کەسە نەخوازراوەکان پاک بکەنەوە، ناساندنی تاقیکردنەوەی بێتا بۆ یارییەکان لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠١٠ و بڵاوکردنەوەی وەشانی بێتا لە چاتی ڤیدیۆیی لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠.

ئۆدنۆکلاسنیکی بە دابینکردنی وەشانی ناوخۆیی بە زمانە جیاوازەکان، وەک ئۆزبەکی، ئەرمەنی، ئەڵمانی، تورکی و تاجیکی، دەستڕاگەیشتنی فراوانتر کرد. هەروەها تایبەتمەندییەکانی وەک مۆدێرنکردنی گروپی جێبەجێکرد، توانای تاگکردنی خۆت لە وێنەی هاوڕێکاندا، هەروەها بژاردەی ناردنی ڤیدیۆ و هاوبەشکردنی وێنە لە نامەی تایبەتدا.

  • لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بەکارهێنەرانی ئۆدنۆکلاسنیکی وەشانی تاقیکاری چاتی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە.
  • لە ٧ی نیسانی ٢٠١١ تۆڕەکە دەرفەتی دابەشکردنی هاوڕێیانی بەسەر گروپەکاندا دەستپێکرد.
  • لە ١ی حوزەیرانی ٢٠١١، تۆڕەکە لە تاقیکردنەوەی بێتادا بەشێکی نوێی بە ناوی "مۆسیقا" دەستیپێکرد، کە بەکارهێنەران دەتوانن گوێ لە مۆسیقا بگرن و فایلەکانی جۆری MP3 باربکەن.
  • لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٢ ژمارەی هەژمارە تۆمارکراوەکان گەیشتە ١٣٥ ملیۆن کەس.[٤]
  • لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢، بەکارهێنەران دەرفەتێکی بێبەرامبەریان پێدرا بۆ گۆڕینی دیزاینی لاپەڕەکە بە ئارەزووی خۆیان، لە نێوان ٣٩ دیزاینی دابینکراودا دەیانتوانی هەڵیبژێرن.
  • لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئۆدنۆکلاسنیکی وەرگێڕانی وەشانی سەرەکی ماڵپەڕەکەی بۆ زمانی ئۆزبەکستانی (لاتینی) ڕاگەیاند.
  • لە ١ی ١ی ٢٠١٣، بەپێی ئاماری تایبەتی ماڵپەڕەکە، زیاتر لە ٢٠٥ ملیۆن بەکارهێنەری تۆمارکراویان هەبووە، کە ڕۆژانە نزیکەی ٤٠ ملیۆن بەکارهێنەریان هەبووە.[٥]
  • لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٣، ئۆدنۆکلاسنیکی گەیشتە ئاستی ٤٠ ملیۆن بەکارهێنەر لە ڕۆژێکدا.[٦]
  • لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٣، ئۆدنۆکلاسنیکی بەشی ڕاپرسی بۆ تۆڕەکەی زیادکرد.
  • لە ٢٥ی ئازاری ٢٠١٣ ماڵپەڕەکە بە زمانی ئەرمەنی بەردەست بوو.[٧]
  • لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٣، دوگمەی "دەنگدان" دەرکەوت، بە گروپ کە بۆ پێشبڕکێی وێنەکان بەردەست بوو.
  • لە ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٣ ماڵپەڕەکە بە زمانی تاجیکی بەردەست بوو.
  • لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ماڵپەڕەکە وەشانێکی بۆ کەم بینایان و کەمئەندامان دروستکرد.
  • لە ٤ی تەمموزی ٢٠١٣دا ماڵپەڕەکە بە زمانی ئینگلیزی بەردەست بوو.

بلۆککردنی خزمەتگوزاری لە ئۆکرانیا[دەستکاری]

لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧، پێترۆ پۆروشینکۆ، سەرۆکی ئۆکرانیا، بڕیارێکی واژۆکرد بۆ سەپاندنی قەدەغەکردنی ماڵپەڕی Mail.ru و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن لەنێویاندا ڤی کەی و ئۆدنۆکلاسنیکی وەک بەشێک لە بەردەوامی سزاکانی بەسەر ڕووسیا بەهۆی لکاندنی کریمیا و تێوەگلانی لە شەڕی دۆنباس.[٨][٩]

بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی ئینتەرنێتی ئۆکرانیا پشکی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی ئۆکراینی کە ڕۆژانە سەردانی ئۆدنۆکلاسنیکی دەکەن لە ٣٥% بۆ ١٠٪ دابەزیوە.[١٠]

تەکنەلۆژیا[دەستکاری]

ئەو سێرڤەرەی کە ماڵپەڕەکە بەکاریان دێنێت، دەکەوێتە شاری مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لە تۆڕی گۆڵدن تێلیکۆم.  زمانی بەرنامەسازی کە لە ماڵپەڕەکەدا بەکاردێت بریتییە لە جاڤا و زمانی سەرەکی کە بۆ ناوەڕۆکی دەقی ماڵپەڕەکە بەکاردەهێنرێت زمانی ڕووسییە.[١١]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

ماڵپەڕی فەرمی (بە زمانی ڕووسی)

ئۆدنۆکلاسنیکی لە گووگڵ پلەی

ئۆدنۆکلاسنیکی لە ئاپ ستؤر

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Karl (2023-01-01). "Social Media in Russia". Dreamgrow (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-20.
  2. ^ [livehttp://odnoklassniki.ru/cdk/st.cmd/helpAbout/tkn/729 "odnoklassniki"]. ok. 2008-03-06. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (help); Check date values in: |date= (help)
  3. ^ "День рождения социальной сети "Одноклассники"". www.infoniac.ru (بە ڕووسی). Retrieved 2023-07-20.
  4. ^ "Выборы-2016: коммуникативные тренды политического взаимодействия в сети Интернет". cyberleninka.ru. Retrieved 2023-07-20.
  5. ^ "День рождения социальной сети "Одноклассники"". www.infoniac.ru (بە ڕووسی). Retrieved 2023-07-20.
  6. ^ "Новости науки и технологий в мире". ТСН.ua (بە ڕووسی). 2023-07-19. Retrieved 2023-07-20.
  7. ^ "Այսուհետ Odnoklassniki.ru ցանցն ամբողջապես հասանելի է հայերեն լեզվով". mediamax.am (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-07-20.
  8. ^ "УКАЗ ПРЕЗИДЕНТА УКРАЇНИ №133/2017". president. April 28, 2017.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  9. ^ president (PDF). April 28, 2017 https://www.president.gov.ua/storage/j-files-storage/00/40/38/6f76b8df9d0716da74bb4ae6a900d483_1494964345.pdf. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)CS1 maint: url-status (link)
  10. ^ "Три роки без "Вконтакті": яким соцмережам віддають перевагу українці". Економічна правда (بە ئۆكراینی). Retrieved 2023-07-20.
  11. ^ "HugeDomains.com". www.hugedomains.com. Retrieved 2023-07-20. {{cite web}}: Cite uses generic title (help)