ئۆتۆ گۆونشە
ڕواڵەت
| ئۆتۆ گۆونشە | |
|---|---|
| بە ئەڵمانی: Otto Günsche | |
| لەدایکبوون | ٢٤ی ئەیلوولی ١٩١٧ Jena، ئەڵمانیا |
| مردن | ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣ (٨٦ ساڵ ژیاوە) Lohmar، ئەڵمانیا |
| دڵسۆزی | ئەڵمانیای نازی |
| ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئەڵمانی |
| پیشە | کارمەندانی سەربازی، سەرباز |
| دەستپێکی چالاکی | ١٩٣٥ |
| ئەندامی حیزبی | پارتی نازی |
| پلەی سەربازی | Sturmbannführer |
| ناکۆکی | جەنگی جیھانیی دووەم |
| لقی سەربازی | Waffen-SS |
| ئەندامی | ئێس ئێس |
| خەڵاتەکان | Iron Cross |
ئۆتۆ گۆونشە (بە ئینگلیزی : Otto Günche ) (٢٤ی ئەیلوولی ١٩١٧ - ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣) ئەفسەر لە هێزی وەفن- ئێس ئێسی ئەڵمانیای نازی لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەمدا.[١] یاریدەدەری تایبەتی ئەدۆڵف ھیتلەر بوو. گۆونشە لە ٢ی ئایاری ١٩٤٥ لە بەرلین لەلایەن سەربازانی سوپای سوورەوە بە دیل گیرا، پاش ئەوەی لە زیندان و کەمپی جۆراوجۆری کار لە یەکێتیی سۆڤیەت دەستبەسەرکرا بوو، لە ٢ی ئایاری ١٩٥٦ لە زیندانی باوتزن ئازاد کرا.[٢]لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ئەڵمانیای نازی ، گونشە لە ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ لەلایەن هیتلەرەوە ئەرکی دڵنیابوونەوە لە سووتاندنی تەرمەکەی ئەو دوای مردنی پێسپێردرا. [٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Günsche, Otto. | WW2 Gravestone». ww2gravestone.com. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Otto Günsche». Spartacus Educational. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Joachimsthaler 1999.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئۆتۆ گۆونشە تێدایە.