ئولا یەلپکە
ئولا یەلپکە | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٩ی حوزەیرانی ١٩٥١ |
| نەتەوە | ئەڵمانی |
| پیشە | ڕۆژنامەوان ئەندامی پەرلمانی ھامبورگ (١٩٩٠-١٩٨١) ئەندامی بوندێستاگ (١٩٩٠ - ئێستاکە) |
| حیزبی سیاسی | پارتی چەپگر |
| وێبگە | https://www.ulla-jelpke.de |
ئۆرسۆلا یەلپکە ناسراو بە ئولا یەلپکە (بە ئەڵمانی: Ulla Jelpke)، (لەدایکبووی ٩ی حوزەیرانی ١٩٥١، ھامبورگ) ڕۆژنامەوان و سیاسەتوانێکی ئەڵمانییە. یەلپکە ئەندامی بوندێستاگە و لەوێدا وتەبێژی پارتی چەپگر لە کاروباری ناوییە و بەرپرسی ئەو پارتی لە کۆمیتەی کاروباری ناوی و کۆمیتەی کاروباری یاسایی بە ئەژمار دێت.[١] ئولا یەلپکە بە ھۆی تاوتوێکردن و پشتگیری کردنی لە مافی کوردەکان لە کۆمەڵگای کوردی ناسراوەتەوە.
ژیان
[دەستکاری]ئولا یەلپکە لە ٩ی حوزەیرانی ١٩٥١ لە شاری ھامبورگ لە دایک بووە. لە تەمەنی تازەلاوی وەکوو جوانکار و کتێبفرۆش کاری کردووە. بەدوای ئەو بڕوانامەی دیپلۆمای وەرگرتووە و لە زانکۆدا لە کۆمەڵناسی و ئابوورزانی وانەی خوێندووەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٢ ھەتا ٢٠٠٥ لە ڕۆژنامەی یوونگ وێلت (جیھانی گەنج) لە بەرلین بەرپرسی میزی کاروباری ناوی بووە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٣ نویسیاری ھاوبەشی کۆڤاری ئۆسیێتسکی بووە.[٢]
یەلپکە جاران دوو کەڕەت لە ساڵانی ١٩٨١ و ١٩٩٠ دا لە پێڕستی کەسک-ئەلتەرناتیڤ ئەندامی پەرلمانی ھامبورگ بووە. لە ساڵی ١٩٩٠ و لە دەورەکانی ١٢یەم، ١٤یەم، ١٦یەم و ١٧یەمی بوندێستاگ ئەندامی پەرلمانی ئەڵمانیا بووە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 بوندێستاگ: ژیاننامەی ئولا یەلپکە (بە ئەڵمانی)؛ ١٢ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩.
- ↑ بوندێستاگ: پەڕەی دەستپێکی ماڵپەڕی ئۆسیێتسکی (بە ئەڵمانی)؛ ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |