ئەندازیاریی شارستانی
ئەندازیاریی شارستانی یان ئەندازیاری ئاوەدانی (بە ئینگلیزی: Civil Engineering)، لقێکی ئەندازیارییە کە کاری داڕشتن، نەخشەکێشان و بنیاتنان بۆ پێکھاتە فیزیکی و سروشتییەکان دەکات. بۆ نموونە داڕشتن و دروستکردنی ڕێگاکان، پردەکان، نۆکەندەکان، بەنداوەکان و بیناکان. ئەندازیاریی شارستانی کۆنترین جۆری ئاندازیارییە لە دوای ئەندازیاریی سەربازی. ئامانجی ئەندازیاریی شارستانی ھەوڵدانە بۆ کەڵکوەرگرتنی باشتر لە سەرچاوە سروشتییەکان و پەرەسەندنی بەردەوام.
ئەندازیاریی شارستانی چەن شاخەی جیاوازی ھەیە کە بریتین لە:
- ئەندازیاریی پێکھاتەیی
- ئەندازیاریی بوومەلەرزە
- ئەندازیاریی خاک یان جیووەتەکنیک
- ئەندازیاریی ئاو
- ئەندازیاریی ژینگە
- ئەندازیاریی لێوارە
- ئەندازیاریی ترافیک (ئازوگوێز)
- ئەندازیاری و بەڕێوەبەرایەتیی کردنەوە (بنیاتنان)
مێژووی ئەندازیاریی شارستانی
[دەستکاری]بۆ یەکەم جار مرۆڤ لە تێپەڕین لە ژیانی کۆچەرییەوە بۆ ژیانی نیشتەجێیی دەستی کرد بە دروستکردنی ماڵی بەردینە و قوڕینە. ئەم قۆناغە لە ماوەی چوارھەزار تا دووھەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح لە میسری کۆن و مێزۆپۆتامیادا ڕووی دا. واتە ژمارەیەکی زۆر کۆمەڵگەی نیشتەجێی سەرەتایی پێک ھاتن. جگە لە دروستکردنی خانوو و گوند و شار، مرۆڤ ئەندازیاریی شارستانیی بۆ لێخوڕینی کەشتییەکان بەکار ھێنا.[١]
خوێندن و مۆڵەتدان
[دەستکاری]پیشە
[دەستکاری]ژێر ڕیزکاری (sub-discipline)
[دەستکاری]زانستی مادەکان و ئەندازیاریی.
[دەستکاری]ئەندازیاریی کەنار دەریاکان.
[دەستکاری]ئەندازیاریی بنیاتنان.
[دەستکاری]ئەندازیاریی بوومەلەرزە.
[دەستکاری]ئەندازیاری ژینگە.
[دەستکاری]جیۆفیزیکس.
[دەستکاری]ئەندازیاریی جیووەتەکنیک.
[دەستکاری]ئەندازیاریی سەرچاوە ئاوییەکان.
[دەستکاری]ئەندازیاری پیکھاتەیی.
[دەستکاری]ڕووپێوی
[دەستکاری]ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- http://dictionary.reference.com/browse/civil%20engineering
- https://web.archive.org/web/20070216235716/http://live.asce.org/hh/index.mxml?versionChecked=true
- http://www.ice.org.uk/Site-Map?aspxerrorpath=/downloads/little_book_full_colour.pdf[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەندازیاریی شارستانی تێدایە. |