بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئاڵای ئەرمینیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کۆماری ئەرمینیا
Nameبە ئەرمەنی: Եռագույն
ڕێژە١:٢
بەکارھاتوو٢٨ی ئایاری ١٩١٨ (لە ٢٤ی ئابی ١٩٩٠ پەسەندکرایەوە)
دیزایینسێ ڕەنگی ئاسۆیی سوور، زەرد، شین
دیزایین لەلایەنستیفان مالخاسیانتس
Variant flag of کۆماری ئەرمینیا
بەکارھێنانستانداردی سەرۆکایەتی
ڕێژە١:٢
دیزایینسێ ڕەنگی ئاسۆیی ئاڵای ڕەسەنی نیشتیمانی، بە نیشانێک

ئاڵای نیشتمانی ئەرمینیا (بە ئەرمەنی: Հայաստանի դրոշ)، کە بە سێ ڕەنگیش ناسراوە (بە ئەرمەنی: Եռագույն)، پێکھاتووە لە سێ قاڵبی ئاسۆیی پانیی یەکسان، لە سەرەوە: سوور، لە ناوەڕاستی شین و لە خوارەوە پرتەقاڵی‒زەردیی قەیسی. ناوەندی باڵای ئەرمەنستان لە ٢٤ی ئابی ١٩٩٠ ئاڵای ئێستای پەسەند کرد. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٦، یاسای ئاڵای نیشتمانی ئەرمینیا کە بەکارھێنانەکەی بەڕێوە دەبات، لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانیی ئەرمینیا پەسەند کرا.[١][٢][٣]

بە درێژایی مێژوو چەندین جۆری ئاڵای ئەرمینی ھەبووە. لە سەردەمی کۆندا، خانەدانەکانی ئەرمەنستان ئاژەڵە جیاوازەکانییان لەسەر ئاڵاکانیان نمایش دەکرد.[٤] لە سەدەی بیستەمدا، ئاڵا جۆراوجۆرەکانی یەکێتیی سۆڤیەت نوێنەرایەتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتیی ئەرمینیایان دەکرد.

مانای ڕەنگەکان بە چەندین شێوەی جیاواز لێکدەدرێتەوە؛ سوورەکە بۆ بەرزایییەکانی ئەرمەنستانە، و بەردەوامی خەباتی گەلی ئەرمینیایە بۆ مانەوە و پاراستنی باوەڕی مەسیحی و سەربەخۆیی و ئازادی ئەرمینیا، شین بۆ ئاسمانی ئارامی ئەرمەنستانە، زەردی تێک ئاڵاوی پرتەقاڵیش نوێنەرایەتی بەھرە و ماندووبوونی گەل دەکات.[٥][٦]

دیزاین

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزراوەی نیشتمانی ستانداردەکانی ئەرمەنستان (SARM) تایبەتمەندییەکانی سەبارەت بە ھێڵکاری و ڕەنگەکانی سەر ئاڵای نیشتمانی بڵاوکردەوە:[٧][٨]

پلان سوور شین نارنجی (زەرد‒پرتەقاڵی)
RAL ٣٠٢٠ ٥٠٠٥ ١٠٠٣
پانتۆن ٤٨٥ ٢٨٦ ١٢٣٥
CMYK ٠-١٠٠-١٠٠-٠ ١٠٠-٨٠-٠-٠ ٠-٣٥-١٠٠-٠
RGB ٢١٧–٠–١٨ ٠–٥١–١٦٠ ٢٤٢–١٦٨–٠
سیانەی ھێکس RGB #D90012 #0033A0 #F2A800

مێژوو

[دەستکاری]
ئاڵای شانشینی ئارتاکسیاد، ١٨٩ پێش زایین - ١ی زایینی
٥٢ی زایینی – ٤٢٨ی زایینی، ستانداردی شانشینی ئەرساسید.
وەشانێکی ئەگەریی ئاڵای شانشینی ئەرشەکونی

سەدەکانی ناوەراست

[دەستکاری]
ئاڵای خێڵی مامیکۆنییەکان
ئاڵای دووەمی خێڵی مامیکۆنیەکان
ئاڵای شانشینی سەدەی ناوەڕاستی ئەرمینیا لە سەردەمی شانشینی باگراتییەکان (باگراتونی) (٨٨٥ زایینی - ١٠٤٥ زایینی)
ئاڵای ڤاسپوراکان لە شانشینی ئارتسرونی
یەکێک لەو ھێمایانەی کە ئانی بەگراتییەکان بەکاری دەھێنن
ئاڵای کیلیسیا، لە سەردەمی شانشینی ڕووبەنید
ئاڵایەکی تری کیلیسیا، لە سەردەمی شانشینی ڕووبەنید
دروستکردنەوەی یەکێک لە ئاڵاکانی شانشینی ڕووبەنیدەکان (١٠٨٠ز - ١٢٥٢ز)
ئاڵای کیلیسیا، لە سەردەمی شانشینی ھێتومیدەکان (١٢٢٦ز - ١٣٤١ز)
ئاڵای شانشینی حەسەن-جەلالیان
ستانداردی شاھانەی میرنشینی خاچن

یەکەم کۆماری ئەرمینیا

[دەستکاری]
ئاڵای کۆماری یەکەمی ئەرمینیا ١٩١٨–١٩٢٢[٩]
ئاڵای کەوانەیی پێشنیارکراو بۆ یەکەمین کۆماری ئەرمینیا لەلایەن ھونەرمەند مارتیرۆس ساریان
ئاڵای ترانسقەوقازی ئەرمەنی ١٩٢٢–١٩٣٦

ئەرمینیای سۆڤیەتی

[دەستکاری]
ئاڵای ئەرمینیای سۆڤیەت ١٩٥٢–١٩٩٠

ئاڵای ژێر نەتەوەیی

[دەستکاری]

شارەوانییەکان

[دەستکاری]

ئاڵای ئەرتساخ

[دەستکاری]
ئاڵای کۆماری ئەرتساخ، ئاڵای ئەرمەنستانە کە بە شیڤرۆنێکی سپی لای چەپی پێ تەندراوە


بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Flag of Armenia | History, Meaning & Symbolism | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
  2. ^ "National flag of Armenia". www.advantour.com. Retrieved 2023-12-30.
  3. ^ "Armenia National Symbols: National Animal, National Flower". symbolhunt.com (بە ئینگلیزی). 2020-12-28. Retrieved 2023-12-30.
  4. ^ https://a-z-animals.com/animals/location/europe/armenia/#:~:text=The%20official%20national%20animal%20of%20Armenia%20is%20the%20Golden%20Eagle,marmots%2C%20and%20similarly%20small%20mammals.
  5. ^ Global, AIST. "Armenian Flag". armeniadiscovery.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
  6. ^ "General Information: section the Flag". Government of Republic of Armenia. Retrieved 2010-10-21.
  7. ^ "HST 50-2012 - General Specifications of the Republic of Armenia flag (AM)" (PDF). Archived from the original (PDF) on 2017-10-14. Retrieved 2013-01-23. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Flag of Armenia Image and Meaning History Armenian - FlagsWorld". flagsworld.org. Retrieved 2023-12-30.
  9. ^ Hovhannissian, Petros (2009). "Հայաստանի աոաջին Հանրապետության պետական դրոշի՝ Մարտիրոս Սարյանի նախագիծը [The design of the national flag of the First Republic of Armenia by Martiros Sarian]". Etchmiadzin (بە ئەرمەنی). Mother See of Holy Etchmiadzin. 65 (5): 118–119.