ڤاغارشاپات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڤاغارشاپات
بە ئەرمەنی: Վաղարշապատ
دامەزران٦٨٥ BCE
ناو بە زمانی فەرمیՎաղարշապատ، Էջմիածին
زمانی فەرمیزمانی ئەرمەنی
وڵاتئەرمەنستان
پایتەختیEjmiatsin region، Echmiadzinsky Uyezd
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای ئارماڤیر
ناوچەی کاتیUTC+04:00
پۆتانی شوێن٤٠°١٠′٢٢″N ٤٤°١٧′٣٣″E
دانیشتووان٥٧٬٥٠٠
بەرزی لە ئاستی دەریا٨٥٣±١ مەتر
ڕووبەر١٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە1101–1109
وێبگەhttps://ejmiatsin.am
شوێنەوارەکانCultural heritage monuments in Vagharshapat, Armavir
کۆدی تەلەفۆن231
Map

ڤاغارشاپات (بە ئەرمەنی: Վաղարշապատ) چوارەمین گەورەترین شارە لە ئەرمینیا و پڕ دانیشتووانترین کۆمەڵگەی شارەوانییە لە پارێزگای ئارماڤیر کە دەکەوێتە نزیکەی ١٨ کم (١١ میل) لە ڕۆژاوای یەریڤانی پایتەخت، و ١٠ کم (٦ میل) لە باکووری سنووری داخراوی تورکیا و ئەرمینیا. بەگشتی بە ئێجمیاتسین ناسراوە کە ناوی فەرمی بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٤٥ بۆ ١٩٩٥.[١] تا ئێستاش بە شێوەیەکی باو بە شێوەی ئاخاوتنی و لە بیرۆکراسی فەرمیدا بەکاردەھێنرێت.[٢] ئەم شارە بە شوێنی کاتدراڵی ئێچمیادزین و کۆشکی دایکی ئێچمیادزینی پیرۆز ناسراوە کە ناوەندی کەنیسەی نێردراوی ئەرمەنییە. بەم شێوەیە لە سەرچاوە ڕۆژاوایییەکان بە شێوەیەکی نافەرمی بە «شارێکی پیرۆز» ناسراوە[٣][٤] یەکێک بوو لە شارە گەورەکان و پایتەختی ئەرمینیای گەورەی کۆن بوو.[٥] لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا بچووککرایەوە بۆ شارۆچکەیەکی بچووک، لە سەردەمی سۆڤیەتدا فراوانبوونی گەورەی بەخۆیەوە بینی و بە شێوەیەکی کاریگەر بوو بە گەڕەکێکی یەریڤان.[٦][٧] ژمارەی دانیشتووانەکەی بە پشتبەستن بە خەمڵاندنی ساڵی ٢٠١٦ کەمێک زیاتر لە ٣٧ ھەزار کەسە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Պատմաաշխարհագրական ակնարկ [Historical-geographic overview]" (بە ئەرمەنی). Armavir Province: Armenian Ministry of Territorial Administration. Archived from the original on 28 February 2014. Retrieved 15 April 2014. ... Վաղարշապատ (1945-1995թթ. կոչվել է Էջմիածին) քաղաքը... ٢٨ی شوباتی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Էջմիածի՞ն, թե՞ Վաղարշապատ. Aravot (بە ئەرمەنی). 26 October 2010.
  3. ^ Ring, Trudy; Watson, Noelle; Schellinger, Paul, eds. (1994). International Dictionary of Historic Places: Middle East and Africa, Volume 4. Taylor & Francis. p. 250. The holy city of Echmiadzin, where the Christian church in Armenia first began...
  4. ^ Stransky, Thomas F.; Sheerin, John B. (1982). Doing the Truth in Charity: Statements of Pope Paul VI, Popes John Paul I, John Paul II, and the Secretariat for Promoting Christian Unity, 1964-1980. Paulist Press. p. 230. ...from the holy city of Etchmiadzin...
  5. ^ James R. Russell. Zoroastrianism in Armenia. — Harvard University Press, 1987. — P. 118.
  6. ^ Emin, Gevorg (1981). Seven songs about Armenia. Progress. p. 106. ...Ashtarak, Artashat, Etchmiadzin and Abovian because they have become suburbs of Yerevan.
  7. ^ Bloomfield, Paul (16 May 2015). "Armenia: mountains, monasteries and a glimpse of the land of Noah". The Times. Our first port of call was Ejmiatsin, a suburb of Yerevan and seat of the Katholikos, head of the Armenian Apostolic Church.