ئامێدیۆ ئاڤۆدگادرۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئاڤۆدگادرۆەوە ڕەوانە کراوە)
ئامدۆ ئاڤۆدگادرۆ

لەدایکبوون(۷/۸/۱۷۷٦)
تۆرینۆ،ئیتاڵیا.
مەرگ۹/۷/۱۸٥٦
ئیتاڵیا
نەتەوەئیتاڵی
پەروەردەمامۆستای زانکۆ.
پیشەماتماتیک ، فیزیک.

ئامدۆ ئاڤۆدگادرۆ ناسراوبە ئاڤۆدگادرۆ لە (۹ی ئابی ۱۷۷٦) لە شاری تۆرینۆی ئیتالیا لەدایکبووە، لە (۹ی تەمموزی ۱۸٥٦) لە تەمەنی ۷۹ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

ژیان[دەستکاری]

ئاڤۆدگادرۆ لە ڕێکەوتی (۹ی ئابی ۱۷۷٦) لە شاری تۆرینۆی ئیتالیا لە دایکبووە، باوکی دادوەر بووە و زۆری پێ خۆش بوو کە منداڵەکەشی ھەر ڕێچکەی ئەو بگرێتە بەر. ئامدۆ لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست ھێناوە و لە تەمەنی ۲۰ ساڵیدا (دکتۆرا) کەی وەرگرت. بەڵام ماوەیەک لەو پیشەیەی وەڕس بوو و رووی لە ماتماتیک و فیزیک کرد. ناوبراو لەتەمەنی (۳۳) ساڵیدا بوو بە مامۆستای فیزیکی "کۆلێژی پاشایەتی" و "رچیلی" لە باکوری ئیتاڵیا. لەساڵی (۱۸۱۱) گریمانە ناودارە "مولوکول (وردیلە)" یەکەی کەدواتر لەبیر کرا، لە گۆڤارێکی فەرەنسیدا بڵاو کردەوە. لەو سەردەمەدا بەھۆێ شەڕ و کێشمەکێشە نێوخۆییەکان، زانکۆ لە بارودۆخێکی نالەبار دابوو. پۆلەکانی وانەوتنەوەی "ئاڤۆدگادرۆ" بەھۆی گۆرانی بەرپرسانی وڵاتەوە زوو زوو دادەخران و دەکرانەوە. لەمەودای نێوان ساڵانی (۱۸۲۰ تاکوو ۱۸٤۰) زانکۆکان داخران و "ئاڤۆدگادرۆ" وەکو مامۆستایەکی "فیزیکی" زانکۆ چوو بۆ (تورین). بیرمەندان لە ڕابردودا شێوازی جۆراوجۆریان بۆ پێوانەی "وردیلە گازیەکان" بەکار دەھێنا، بەڵام "ئامدۆ" سەلماندی کە قەبارەیەکی یەکسان لەھەر گازێک، ڕێژەی وردیلەکانی یەکسانن بەمەرجێک گازەکە لە بواری گەرما و گوشارەوە لەدۆخێکی یەکسان دابێت. جێگای ئاماژەیە کەئەمڕۆ ئەو گریمانەیە لە کیمیادا بەناوی "ئاڤۆدگادروۆ" بەناوبانگە. ھاوکات دەبێت بووترێت کە زانا جۆن داڵتۆن بناغەدانەری بۆچونی گەردیلەیی لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە فورموڵی کیمیایی ئاو (H٢O)یە. لەساڵی (۱۸۰۸) زانا جۆزێف گی لۆساک بەو تاقیکارییانەی کەبە ئەنجامی گەیاند، بەشێکی زۆر لە بۆچونەکانی داڵتۆنی ڕەتکردەوە، بەڵام لەساڵی (۱۸۱۱) ئاڤۆدگادرۆ بە چەپکردنی بابەتی گریمانەی وردیلەییم(ولوکی)، بۆچونەکەی "داڵتۆن"ی تەواوکرد.

سەرچاوەکان[دەستکاری]