ئاژانسی نێونەتەوەییی وزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەخشەی ئاژانسی نێونەتەوەییی وزە

ئاژانسی نێونەتەوەییی وزە (بە ئینگلیزی: International Energy Agency) ڕێکخراوێکی سەربەخۆی نێوان حکوومەتەکانە کە لە چوارچێوەی ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD) لە ساڵی ١٩٧٤ دوای قەیرانی نەوتی ساڵی ١٩٧٣ دامەزرا و سکرتارییەتەکەی دەکەوێتە پاریس. ئەم ڕێکخراوە بۆ یەکەمجار لە بەرامبەر پچڕانی فیزیکی لە دابینکردنی نەوتدا دامەزراوە، ھەروەھا وەک سەرچاوەیەکی زانیاری ئاماری پەیوەست بە بازاڕی نێودەوڵەتی نەوت و جۆرەکانی تری وزە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە ئامۆژگاری سیاسی پێشکەش بە وڵاتانی ئەندام دەکات، بەڵام لەگەڵ وڵاتانی غەیرە ئەندامدا کاردەکات، بەتایبەتی چین و ھیندستان و ڕووسیا.

تەنھا ئەو وڵاتانەی کە ئەندامی ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD)ن دەتوانن ببنە ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە. ھەروەھا ھەموو ئەندامانی ڕێکخراوی ھاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری جگە لە شیلی و ئایسلەندا و ئیسرائیل و مەکسیک و سلۆڤینیا ئەندامی ئەم دەزگایەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]