ئاڕۆن پۆل
Jump to navigation
Jump to search
ئارۆن پۆڵ Aaron Paul | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ئاڕۆن پۆڵ ستەرتێڤانت
تەمەن= ٤٢ ساڵ باڵا = ١٧٣ سم٢٧ی ئابی ١٩٧٩ ئێمێت، ئایداھۆ، ئەمریکا |
نیشتەجێ | ئەمریکا |
پیشە | ئەکتەر، بەرھەمھێنەر |
ساڵانی چالاکی | ١٩٩٨-ئێستا |
ناوبانگ | گۆڕانی خراپ Need For Speed |
کارە دیارەکانی | braking bad |
ھاوسەر | Lauren Parsekian |
منداڵەکان | نیەتی |
خەڵاتەکان | خاوەنی ١ خەڵاتی ئێمی (٢٠١٣) |
ئاڕۆن پۆڵ ستەرتێڤانت (لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٧٩) ئەکتەرێکی ئەمریکییە. بەھۆی بینی ڕۆڵی (جێسی پینکمان) بەناوبانگ بوو لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ، کە توانی چەندان خەڵاتی دیاریش بەوھۆیەوە بباتەوە لەنێویاندا خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.
پۆڵ سەرەتای دەرکەوتنی لە بەشی سێیەمی فیلمی (Mission Impossible III) بوو لەساڵی ٢٠٠٧، دواتر لەساڵی ٢٠١٤ ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی (Need For Speed) و فیلمی کۆمێدی ڕۆمانسی (A Long Way Down). ھەروەھا لە فیلمی (Exodus: Gods and Kings)یشدا ڕۆڵێکی لاوەکی ھەبوو. جگە لەمانەش ئاڕۆن دەنگی تۆد چاڤێز دەکات لە زنجیرەی کارتۆنی کۆمپانیای نێتفلیکس بەناوی (Bojack Horseman). واشبڕیارە ساڵی ٢٠١٦ لەپاڵ ئەکتەران وودی ھاریلسن و کەینت وینسلێت لە فیلمی سیانەی نۆدا ڕۆڵێکی سەرەکی ببینێ.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
١. ویکی ئینگلیزی
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |