ئاوێنەی ڕەش (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
| ئاوێنەی ڕەش Black Mirror | |
|---|---|
| چەشن | نھێنی خەیاڵی زانستی |
| دانەر | چارلی بروکەر |
| نووسەر | چارلی بروکەر |
| وڵاتی بەرھەمھێنەر | شانشینی یەکگرتوو |
| زمان | ئینگلیزی |
| بەرھەمھێنان | |
| ماوەی پەخش | ٤١ - ٨٩ خوولەک |
| کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | نێتفلیکس |
| پەخش | |
| بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ – ئێستا |
ئاوێنەی ڕەش (بە ئینگلیزی: Black Mirorr) زنجیرە ئەنتۆلۆژیایەکە لە چەشنی خەیاڵی زانستییدا و لەلایەن چارلی بروکەرەوە بەرھەم ھێنراوە. جگە لە کاری نووسین، بروکەر یەکێکە لە بەرھەمھێنەرانی جێبەجێکاری ئەم بەرھەمە لەگەڵ ئانابێل جۆنز. ھەر ئەڵقەیەکی زنجیرەکە چیرۆک و ڕۆڵی جیاوازی ھەیە. ئاوێنەی ڕەش تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی تەکنۆلۆژیا بە مرۆڤ و کاریگەرییەکانی لەسەر ژیان.[١][٢] زۆربەی ئەڵقەکانی زنجیرەکە لە کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن ڕوودەدەن و لایەنی تاریکی پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ تەکنەلۆژیادا دەگێڕێتەوە. دوو وەرزی یەکەمی زنجیرەکە کە ھەریەکەیان ٣ ئەڵقەی ھەیە، لەلایەن کەناڵی ٤ی بەریتانی لە نێوان مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١١ تا شوباتی ٢٠١٣ بەرھەم ھێنراوە و پەخش کراوە. لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥ کۆمپانیای نێتفلیکس مافی زنجیرەکەی کڕی و وەرزی سێیەم و چوارەم کە ھەریەکەیان ٦ ئەڵقەیان ھەیە، لەلایەن ئەم کۆمپانیایە بەرھەمھێنرا و پەخشکرا.[٣][٤] زنجیرەیەک باسی سەردەمی ئەمڕۆمان دەکات، کاتێک تەکنەلۆجیا دەگاتە لووتکە و ئەو کارە خراپانەشی کە لەپشت تەکنەلۆجیاوە ئەنجام دەدرێن. ئاوێنەی ڕەش لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە پێداچوونەوەی زۆر ئەرێنی وەرگرت و بەھۆی نووسین و دیزاینی چیرۆکەکەیەوە ستایشی زۆری لێکرا. وەرزی پێنجەمی زنجیرەکە لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ پەخشکرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ وreeva، Nellie؛ Petski، Denise (٥ی ئازاری ٢٠١٨). «'Black Mirror' Renewed For Season 5 By Netflix». Deadline. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Russell، Scott (٥ی ئازاری ٢٠١٨). «'Black Mirror Refreshed for a Fifth Season on Netflix'». Paste Maagzine. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Birnbaum، Debra (٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «'Black Mirror' Lوs at Netflix». Variety. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Brooker، Charlie (٢ی ئابی ٢٠١٦). «Two seasons of six». Twitter. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی لەندەن