ئاوستن دەیزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاوستن دەیزی (بە ئینگلیزی: Austin Dacey ; لە (١٩٧٢-٠٤-١٩) ١٩ی نیسانی ١٩٧٢ لەدایکبووە) فەیلەسوف و چالاکوانی مافی مرۆڤە و خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. ئەو کە لە شاری نیویۆرک دەژی، چەندین بابەتی لە بڵاوکراوەکانی وەک USA Today و نیویۆرک تایمز بڵاوکردووەتەوە. ھاوکات ئەو وتارەی بەناونیشانی «باوەڕ بە گومان» لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە، یەکێکە لە نووسینە بەناوبانگەکانی. کتێبەکەی بە ناوی «ویژدانی عەلمانی: شوێنی باوەڕ لە ژیانی ڕۆژانەدا» لە ساڵی ٢٠٠٨دا بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبە کە ئارگومێنتێکە بۆ ڕۆڵی ناوەندی ویژدان (ویژدان) لە گوتاری سیاسی و ئەخلاقیدا، بە گوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، ھەمووانی تووشی سەرسووڕمان کرد و لەلایەن کەسایەتییە جۆراوجۆرەکانی وەک سام ھاریس و ڕیچارد نۆھاس (پاستور)ەوە ڕووماڵ کرا، ھەروەھا وەک لە ئەمریکای باکوور و ئەورووپی و میدیاکاندا زمانی عەرەبی لەبەرچاو گیرا. ئەلشەرقولئەوسەت بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبەی بە «کاتی و گرنگ» وەسف کردووە. لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە «مرۆڤایەتی جیھانی و ھاوبەشی ئەخلاقی»، ئۆستین دایسی بەشداری لە گفتوگۆ و مشتومڕەکاندا کرد سەبارەت بە ئازادی قسەکردن، ئازادی ئایین و گفتوگۆی نێوان شارستانییەتەکان و لە جنێڤ لەبەردەم نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافەکانی مرۆڤ وتارێکی پێشکەش کرد. ھاوکار بوو لە دامەزراندنی دامەزراوەی ئیسلامی عەلمانی کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە. خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە ئەخلاقی کارپێکراو و فەلسەفەی کۆمەڵایەتی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • مشارکتکنندگان ویکیپدیا. «Austin Dacey». در دانشنامھٔ ویکیپدیای انگلیسی، بازبینیشدە در ١٤ ژانویە ٢٠١٩.
  • "«موسیقی بخشی از حقوق انسانھا است»". رادیو زمانھ. ۲۵ آبان ۱۳۸۹. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help); Missing or empty |url= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]