ئالێس: شێتی دەگەڕێتەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالێس: شێتیی دەگەڕێتەوە
پەرەپێدەرسپایسی ھۆرس
بڵاوکەرەوەئێلێکترۆنیک ئارتز (ئی ئەی)
دەرھێنەرئەمێریکان مەکگی
شێوەسازئەمێریکان مەکگی
ھوونەرمەندکێن وۆنگ
نووسەرئاڕ جەی بێرگ
ئاوازدانەرکریس ڤرینا
بزوێنەرئەنڕیل ئینجین ٣
سەکۆمایکرۆسۆفت ویندۆوز، پلەی ستەیشن ٣، ئێکس بۆکس ٣٦٠
بڵاوبوونەوە
چەشنسەرکێشیی-ئاکشن، پلاتفۆرم
شێوازیەک کەسی

ئالێس: شێتی دەگەڕێتەوە (بە ئینگلیزی: Alice: Madness Returns)یارییەکی تۆقینی دەروونی و سەرکێشیی-ئاکشنە کە پەرەی پێ دراوە لەلایەن ستودیۆی چینی سپایسی ھۆرس و بڵاوکراوەتەوە لەلایەن ئێلێکترۆنیک ئارتز بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆوز، پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠. بەشێکی تەواوکەرە بۆ یاری ساڵی ٢٠٠٠ بەناوی ئەمێریکان میکگیز ئالێس. یارییەکە بە جیھانی بڵاوکرایەوە و بڵاوکردنەوەکەی سەرەتا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستی پێ کرد لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١١، دواتر لە ئەورووپا لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١١ و لە شانشینی یەکگرتووش لە ١٧ی حوزەیرانی ھەمان ساڵ.

ئالێس: شێتیی دەگەڕێتەوە بە دەوری کچێکدا دەخولێتەوە بەناوی ئالێس ڵیدڵ، کچێک کە تووشی تاسان و نەخۆشی دەروونی بووە بەھۆی مردنی خێزانەکەیەوە لە ئاگرێکدا. ئالێس لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی بەڕەڵا کرا دوای تیمارکردنی و لە ھەتیوخانەیەکی تایبەت بە ھەتیوە تاساوەکان بەخێو دەکرێت لەژێر چاودێری دکتۆر ئەنگەز بەمبی. ئالێس ھەموو ڕووداوەکانی بیرچووەتەوە و دەیەوێت بزانێت کە چی بەسەر خێزانەکەی ھاتووە و ئەو ڕاستییە چی بووە کە بووەتە ھۆی مردن و سووتانی خێزانەکەی، بۆ ئەوەی ئەم ڕاستییەش بزانێت، ئالێس پێویستە ڕووبکاتە وەندەرلاند، ئەو شوێنەی کە ھێزێکی دڕندانە تێکی داوە. لە گەشتەکەیدا، ئالێس لە ھەمان کاتیشدا یارمەتی وەندەرلاند دەدات کە ئازاد ببێتەوە و دووبارە ئارام ببێتەوە و دەبیندرێت کە یارمەتیدانیشتووانەکەی ئەو شوێنەش دەدات. بەھۆی گەشتە سەرکێشانەکەیەوە، ئالێس فێر دەبێت کە زۆربەی جار ھاوڕێکان دەبن بە دوژمن و پێویستە دەستیان لێ ھەڵبگیرێت.

لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، ئەو یاریکەرانەی کە یارییەکەیان کڕیوە دەتوانن وەشانێکی ئەمێریکان مەکگیز ئالێس بە خۆڕایی دابگرن لەسەر ئێکس بۆکس و پلەی ستەیشن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Alice: Madness Returns op 16 juni in Europa". Archived from the original on 19ی Aprilی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٩ی نیسانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Alice Madness Returns Makes a Very Important Date for June".