ئاسیا‒ھێمن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوچەی ئاسیا و زەریای ھێمن، بەپێی کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ ئاسیا و زەریای ھێمن (ESCAP)[١]

ئاسیا‒ھێمن (کورتکراوە: APAC)[٢] ناوچەیەکە لە جیھان بە دیاریکراوی لە کیشوەری ئاسیا، کە ھاوتەریبە لەگەڵ ڕۆژاوای زەریای ھێمن؛ سنوورە پچڕ پچڕەکانی ناوچەکە بەپێی ڕووبەرەکەی دەگۆڕێت، بەڵام وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئۆقیانووس زۆرجار ئەم ناوچەیە دەگرنەوە. لە ڕووبەرێکی فراوانتردا، دەتوانرێت بەشێک لە ناوچەکانی باکوور و باشووری ئاسیا و ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژاوای ئاسیا، و تەنانەت وڵاتانی تەنیشت زەریای ھێمن لە ئەمریکا دەگرێتەوە.[٣] دەربارەی ھاوکاری ئابووری ئاسیا‒زەریای ھێمن، زۆرێک لە وڵاتانی نوێی جیھان لەخۆدەگرێت؛ ئەم زاراوەیە لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لە بواری بازرگانی و دارایی و سیاسەتدا بەناوبانگ بووە و بەکار ھاتووە. سەرەڕای نایەکسانی ئابووری ھەرێمەکان، زۆربەی تاکە نەتەوەکانی نێو ناوچەکە بازاڕی تازەپێگەیشتوون، کە گەشەیەکی خێرایان بەخۆوە بینیوە. ھەندێک جاریش، بە چەمکی «ئاسیا‒پاسفیکی بەدەر لە ژاپۆن» (کورتکراوە: APEJ) ناو دەھێندرێت.[٤][٥][٦]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "List of countries in the Asia-Pacific region and subregions". www.unescap.org. Archived from the original on 2023-04-02. Retrieved 2023-09-29.
  2. ^ "Digital creativity and innovation lacking in kids in APAC: report". May 10, 2019. Archived from the original on May 4, 2021. Retrieved May 4, 2021.
  3. ^ Editor, APCSS. "Countries of the Asia-Pacific Region". Daniel K. Inouye Asia-Pacific Center for Security Studies (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30. {{cite web}}: |last= has generic name (help)
  4. ^ Pan, Hui, ed. (October 2004). "Vonage and Cisco to sell phone equipment". VoIP Monthly Newsletter. Information Gatekeepers Inc. 2 (10): 3. Retrieved 2011-12-15. APEJ (Asia-Pacific Excluding Japan) and EEMEA (Eastern Europe, Middle East, and Africa) will grow their combined share of this figure from 17 percent to 22 percent during the same period, as North America's share adjusts from 53 percent to 46 percent.
  5. ^ "Over view of the Asia-Pacific Region". www.fao.org. Retrieved 2023-12-30.
  6. ^ "Asia and the Pacific". Global Focus (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.