ئارین میرکان
دیلار گەنج خەمیس | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٩٤ |
| مەرگ | تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ |
| ھۆکاری مەرگ | خۆکوشتن |
| کار | ئارین میرکان |
ئارین میرکان (١٩٩٥ - ٢٠١٤) کە ناوی تەواوی دیلار گەنج خەمیس بوو فەرماندارێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بوو کە لە کاتی گەمارۆی کۆبانی گیانی لەدەستدا لە شەڕی دژ بە چەکدارانی داعشدا لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤.[١] ئارین لە گردی مشتەنوور شانبەشانی فەرمانداری یەپەژە ڕۆژدا فەلات شەڕی دەکرد کە دواتر بوو بە فەرماندەی گشتیی یەپەژە.[٢] ئارین گیانی لەدەستدا دوای خۆتەقاندنەوەی بە ژمارەیەک چەکداری داعشدا لە پێناو ڕزگارکردنی ھاوڕێکانی، چالاکییەکەی ئارین یەکەم چالاکی لەم شێوەیە بوو لەلایەن چەکدارانی یەپەژەوە.[٢][٣]
ئارین میرکان[٤] تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو (یان ٢٢[٥]) و دایکی دوو منداڵ بوو.[٦] حاجی مەنسوور کە لێپرسراوێکی ئەمنی کوردە لە کۆبانی ڕایگەیاند کە شەڕڤانانی کورد ناچار بوون لە گردێکی ستراتیژی (مشتەنوور) لە باشووری کۆبانی پاشەکشە بکەن. ئارین لە دواوە مایەوە و ھێرشی کردە سەر چەتەکانی داعش لەکاتێکدا گەمارۆیان دەدا. لە کۆتاییدا ئارین ئەو تەقەمەنییانەی تەقاندەوە کە بە جەستەیەوەی لکاندبوو و لە ئەنجامدا ١٠ چەکداری داعشی کوشت.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ forestbather (٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «To Arin Mirkan». From my Forest. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- 1 2 Mogelson، Luke (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «Dark Victory in Raqqa». The New Yorker. ISSN ٠٠٢٨-٧٩٢X. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ Smith، Lydia (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤). «Kurdish Female Fighters: The History of Women on the Frontline». International Business Times UK (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- 1 2 Defeating the Islamic State Group: The Battle for Kobani (بە ئینگلیزی). Mango Media Inc. ٣٠ی ئازاری ٢٠١٥. ژپنک ٩٧٨-١-٦٣٣٥٣-١٧٢-٧.
{{cite book}}: پارامەتری نەناسراوی|agency=چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ↑ Dicle، Amed. «In memory of Arin Mirkan…» (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «In praise of Arin Mirkan | Brendan O'Neill». www.spiked-online.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.