ئارترۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەوکردنی جومگەیی ئێسکی
ئێم ئاڕ ئای لە ئارترۆزی ئەژنۆ، کەم بوونەوەی مەودای جومگەیی دیارە.
ICD-10M15-M19, M47
ICD-9715
OMIM١٦٥٧٢٠
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان٩٣١٣
مێدلاین پلەس٠٠٠٤٢٣
ئی مێدیسینmed/١٦٨٢ orthoped/427 pmr/93 radio/492
MeSHD010003

ھەوکردنی جومگەیی ئێسکی یان ئارترۆز (بە ئینگلیزی: Osteoarthritis) نەخۆشییەکی زۆر باوی جومگەکانی لەشە کە لە ھەموو شوێنێکدا دەبینرێت. ناوی تری ئەم نەخۆشییە «ئاستیئۆئارترایتیس»ە. لەو نەخۆشییەدا، کرۆژنەکانی نێو جومگە دادەڕمێ. لەم نەخۆشییەدا، بەپێچەوانەی ناوەکەی، ھەو دیاردەی سەرەکی نییە (پێچەوانەی ھەوکردنی جومگەیی ڕۆماتیدی).

ئارترۆزی بەندی قامکەکان

داخورانی کرۆژنەکانی نێو جومگە و ڕەنگدانەوەی بۆ ئێسکی ژێر کرۆژنەکان، دەبێتە ھۆی ھەو کردنی شانەکانی دەوروبەری. ئارترۆز لەوانەیە ھەر جومگەیەک تووش بکا، بەڵام بەرپەڵترینیان بریتییە لە: جومگەکانی دەست، پێ، ئەژنۆ، ڕان و بڕبڕە.

ئەم نەخۆشییە زۆر باوە و لە ٢٥٪ نۆرینەکانی پزیشکی و ٨٠لەسەدی ڕادیۆگرافییەکانی کەسانی ژوور ٦٥ ساڵ دەبینرێت (ھەڵبەت تەنیا ٦٠لەسەدیان نیشانەی نەخۆشییان ھەیە).

نیشانەکان[دەستکاری]

ئازاری جومگە، ڕەپی و کەم بوونەوەی جووڵەی جومگە، ماس و ھەوی جومگە، دەنگی تەق و پۆق یان ساوران لە کاتی جووڵەی جوومگەکان.

لە سەرەتادا لەوانەیە ئێش و ئازاری جومگەکان سووک بێ، بەڵام دەتوانێ تا ڕادەیەک تاو بسێنێ کە ژیان و شەو و ڕۆژی نەخۆش تێکدا. ئەم ئازارە دەبێتە ھۆی لە جووڵە کەوتنی نەخۆش و لاواز بوونەوەی ماسوولکەکانی دەوری جومگە و شل بوونەوەی بەندۆکەکانی.

ئارترۆزی سەرەتایی ئەژنۆی چەپ

ناسینەوە[دەستکاری]

بۆ ناسینەوەی نەخۆشی لە ئەزموونی ئاوی جومگە و ڕادیۆگرافی جومگە کەڵک وەردەگرین. وێنە پزیشکییەکان لەوانەیە کەم بوونەوەی مەودای نێو جومگە، سکلێرۆزیس و بڕێجار کیستی ژێرکرۆژنەیی نیشان بدەن.

دەرمان[دەستکاری]

پێشانگا[دەستکاری]

بڕوانە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]