ئۆدری ھەپبێرن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئادری ھێپبۆرنەوە ڕەوانە کراوە)
ئۆدری ھەپبێرن

لەدایکبوون٤ی ئایاری ١٩٢٩
پیشەئەکتەر، چالاکی مرۆڤدۆست
چالاکبوون١٩٤٩-١٩٨٩
واژوو

ئۆدری ھەپبێرن (بە ئینگلیزی: Audrey Hepburn) (لەدایکبووی ٤ی ئایاری ١٩٢٩ – کۆچی دوایی: ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣)[١] ئەکتەر، مۆدیل، سەماکەر و مرۆڤدۆستی بریتانیایی و لەدایکبووی بەلجیکا بوو.

لە ساڵەکانی ١٩٥٠دا هەپبێرن دوو پرۆگرامی بە دەنگ خوێندەوە بۆ یونیسێڤ، کە باسی چیرۆکی منداڵانی ناو جەنگیان ئەکرد.[٢]  لە ساڵی ١٩٨٩دا دیاری کرا وەک باڵیۆزی نیازپاکی ڕێکخراوی یونیسێف. کە پۆستەکەی پێدرا، وتبووی کەوا شانازی پێوە ئەکات بەو پۆستەوە بۆ ئەوەی بتوانێ یارمەتی بگەیەنێتە منداڵانی تر وەک کەسێک کە خۆی بە منداڵی دووچاری داگیرکاری ئەڵمانەکان بۆتەوە، وە پێی خۆشبوە کە سوپاسگوزاری ڕێکخراوەکە بێت.[٣]

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

ئۆدری ھەپبێرن ناوی ڕاستیی خۆی ئۆدری کاتلین روستۆن (بە ئینگلیزی: Audrey Kathleen Ruston) لە ۴ ئایاری ۱۹۲۹ لە شاری برۆکسل پایتەختی بەلجیکا لەدایکبوو. باوکی جۆزیف ویکتۆر ئانتۆنی روستۆن (بە ئینگلیزی: Joseph Victor Anthony Ruston)، بانکدارێکی دەوڵەمەندی بریتانیایی و دایکی بارونێس ئێلا ڤان ھیمسترا (Ella van Heemstra) ھۆلەندی بوو. سەردەمی مناڵی ھاوکات بوو لەگەڵ شەڕی جیھانی دووەم. لە تەمەنی شازدە ساڵیدا بۆ ھەمیشە ھۆڵەندی بەجێھێشت و کۆچی کرد بۆ ئینگلستان.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Hepburn, Audrey". Oxford Dictionary of National Biography. Oxford University Press.(خۆتۆمارکردن پێویستە) ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Classics | United Nations Audiovisual Library". www.unmultimedia.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 27 April 2017.
  3. ^ "Audrey Hepburn". UNICEF (بە ئینگلیزی). Retrieved 27 April 2017.