ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھیندستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھیندستان
بە هیندی: भारतीय राष्ट्रीय फुटबॉल टीम
وڵاتی وەرزشھیندستان
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتھیندستان
کاپتنSunil Chhetri
یاریگاJawaharlal Nehru Stadium
خاوەنAll India Football Federation
وێبگەhttps://www.the-aiff.com
کۆدی وڵات لە فیفاIND


ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھیندستان (بە ھیندی: भारतीय राष्ट्रीय फुटबॉल टीम) نوێنەرایەتی ھیندستان دەکات لە پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی سەرتاسەری ھیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت، کە لە ساڵی ١٩٣٧ دامەزراوە. ھەڵبژاردەی ھیندستان لە ساڵی ١٩٥٠ سەرکەوت بۆ جامی جیھانیی فیفا، بەڵام لێی کشایەوە چونکە فیفا داواکارییەکەی ڕەتکردەوە بۆ یاریکردن بە پێی ڕووت و بەبێ پێڵاوی تۆپی پێ. ھیندستان بەشداری لە سێ جامی نەتەوەکانی ئاسیا کردووە، یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٤ لە فەلەستین، لە ساڵی ٢٠١١ لە قەتەر، و لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئیمارات.[١][٢]

لە ساڵانی ١٩٥٠ و سەرەتای شەستەکاندا ھەڵبژاردەکە لە سەردەمی زێڕێنی خۆیدا بوو. لەم ماوەیەدا، لەژێر ڕاھێنەرایەتی سید عەبدولڕەحیم، ھیندستان میدالیای زێڕی لە یارییەکانی ئاسیای ساڵانی ١٩٥١ و ١٩٦٢ بەدەستھێنا[٣]لەکاتێکدا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٥٦ پلەی چوارەمی بەدەستھێنا.[٤] ھەروەھا ھیندستان بەشداری لە پاڵەوانێتی یەکێتیی تۆپی پێی باشووری ئاسیا (SAFF Championship)دەکات، کە پێشبڕکێی تۆپی پێی ناوچەیییە لە باشووری ئاسیا. لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە حەوت جار نازناوەکەی بەرزکردووەتەوە.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "AFC's 63rd anniversary: Seven events that shaped Asian football". the-AFC.com. 8 May 2017. Archived from the original on 18 May 2023. Retrieved 19 May 2023.
  2. ^ "The unity of the South Asian Countries playing football". SAFF. Archived from the original on 18 May 2023. Retrieved 19 May 2023.
  3. ^ "Asian Games". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-02.
  4. ^ "Football Tournament of the Olympic Games - Overview". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-02.
  5. ^ "South Asian Football Federation Cup". www.rsssf.org. Retrieved 2023-12-02.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]