باخە ھەڵواسراوەکانی بابل

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: 32°32′08″N 44°25′39″E / 32.5355°N 44.4275°E / 32.5355; 44.4275

وێنەیێکی خەیاڵی لە باخە ھەڵواسراوەکانی بابل لە عێراق

باخە ھەڵواسراوەکانی بابل پێکھاتووە لە چوار بەش کە لە شێوەی بەلەکۆنە و لەسەر چوار پایەی گەورە ڕاگیراوە کە بەرزایی یەکەی ٧٥ پێیە و ھەر یەکەیان دوو دەرگای ھەبووە واتە ٨ دەرگا و لە ھەموویان جوانتر و بەناووبانگتر دەرگای عەشتارە.

باخچە ھەڵواسراوەکان نیشانەی لێھاتووی مرۆڤێکی تاکە کە لە کەشوھەوایەکی وشک و گەرمی بیابان توانی ئەم بەھەشتە لە ڕووەک و درەخت و گوڵ و گوڵزار بئافرێنێ ھەڵبەت ئەویش پادشای بابلییەکانە «نبوخەزر»ەکە دژی یاسای سروشت وەستا تا دڵی خێزانەکەی سیمرامیس خۆش بکات. ھەڵبەت ئەم شاکارە سحراوییە بە دیواری زەبەلاح و بەربەستی ئاوی چواردەور درابوو تا پارێزراوو بێ لە دەست تەماحکاران و نەیارانی مەملەکەت.