بابل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بابل شارێکی ئەکەدی لە دووچۆمانی کەڤنار بوو. شارێکی کۆنەو پاشماوەو شوێنەواری شارستانییەکی کۆنی سەر ڕووباری فوڕاتە لە نزیک شاری حللەی ئێستا،لەخوار بەغداوەیە بە ١٦٠ کیلۆمەتر. پاش ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ئەکەد لەسەدەی ١٩ پێش زایین، ئاموورییەکان گەڕانەوە سەر لە نوێ دەوڵەتێکی یەکگرتوویان دامەزراند (١٨٩٤–١٥٩٥ پێش زایین).شاری بابلیش لەلایەن یەکەم شای ئەم دەوڵەتە کە (سموابووم) بوو درووستکراو شوورەیەکی لاکێشەیی کە درێژییەکەی ١٨ کم بوو بەدەوریدا درووستکرا. ئەم دەوڵەتە بە بابلی کۆن ناسراوە ،کە ١١ شا فەرمانڕەوایەتییان کردووە ،گرنگترینیان شەشەم شا بوو کە حاموڕابی بوو (١٧٩٢–١٧٥٠ پیش زاین) وە شاری بابلی کردە پایتەخت و لەو کاتەوە بابل گرنگی پەیدا کرد. بابلییەکان نەتەوەیەکی سامین لە نیوە دوورگەی عەرەبییەوە کۆچیان بۆ ئەوێ کردووە بۆ بابل، گەلێک یاسایان بۆ بەڕێوەبردنی ئیمپراتۆرییەتەکەیان داناوە گرنگترینیان یاساکانی حاموڕابییە.گرنگییان بە خانووبەرە و ئاوەدانکردنەوە و ئاودێری و کشتوکاڵ و ڕێگاوبان درووستکردن داوە و بازرگانییان پێشخستووە و گەلێک شار و باخچە ھەڵواسراوەکانی بابلییان درووستکردووە کە باخچە ھەڵواسراوەکان یەکێکە لە حەوت سەمەرەکەی جیھان، پاش ئەوەی ئەم ئیمپڕاتۆرییەتە بەرەو لاوازی چوو لەسەردەمی شا شمسودیتانا ١٦٢٥–١٥٩٥ پێش زاین کە دوا شا بوو حیسییەکان لە شاخەکانی زاگرۆسەوە ھاتنە خوارەوە و ھێرشیان کردە سەر بابل و ئیمپراتۆریەکەیان ڕووخاند و بابلیان وێران کرد و گەڕانەوە شوێنی خۆیان ،دوای ئەوە کاشییەکان بەسەرکردایەتی گنداش بابلی داگیرکردوو دەوڵەتی کاشییەکانی دامەزراند.

چەند زانیارییەک دەربارەی بابل[دەستکاری]

  • پایتەختی ھەردوو ئیمپراتۆرێتیی بابیلییەکان بووە.
  • سۆمەرییەکان دانیشووانی کۆنی بابل بوون.
  • لە قورئاندا ناوی ئەم شوێنە ھاتووە (وما أنزل علی الملکین ببابل ھاروت و ماروت).
  • ئەم شارە چەقی ئایین و ئابووری وڵات بووە.
  • وشەی بابل لە زمانی ئەکەدییە واتە «دەگای الإلە».
  • کۆنەکانیش بە ناوی زۆر ناو و داریان کردووە لەوانە «بابلونیا» خاکی بابلی نێوان ھەردوو ڕووبار.
  • لەدوای ڕووخانی سۆمەر بابل بووەتە بناغەی ئیمپراتۆرێتیی بابلی، کە حامورابی بنیادی ناوە لە ٢١٠٠ پێش زایین، کە دەسەڵاتی لە کەنداوی عەرەبی بۆ باشوور تا باکووری ڕووباری دیجلە.
  • دەسەڵاتی حەمورابی ٤٣ی ساڵی خایاندووە کە شارستانێتیی بابلی زۆر پەرەی سەند و بە کاتە زێڕینەکانی ئەو دەوڵەتە دادەنرێت.
  • یەکێکە لە سەرسوڕھێنەرەکانی دنیا کە پێکھاتووە لە ٧ شوێنەوار.

سەرچاوەکان[دەستکاری]