زمانی مادی

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

زمانی مادی یان میدی یان مەدی زمانێکی کۆنە و مردوو لە دەستەی زمانە ئێرانیەکانە کە لە کاتی مادەکان قسەی پێ کراوە. ئەم زمانە لەگەڵ زمانە کوردییەکان، مازەندەرانی، گیلەکی، تاڵشی، بەلووچی، سمنانی و پارتی وەکوو زمانانی ئێرانیی باکووری رۆژاوا دەناسرێ.

بە داخەوە بێجگە لە چەند وشە شتێکی دیکە نەگەیشتووەتە دەستی ئێمە سەبارەت بە زمانی مادی. بەڵام ھەر ئەو چەند وشەیەش بەندیواری و پێوەندی نزیکی کوردی نووژەن لەگەڵ مادی نیشان دەدەن:

مادی کوردی فارسی
Ferneh ferr (î şayane) ferr (-ê şahî)
Peredeîze pardêz (behişt) palîz، perdîs (bêhêşt)
Vezreke gewre، mazin bozorg
Vîspe pis (le naw “pirr-pis”~”be giştî”) hemê، koll
Xşeyethîye şayî، keyanî şahî
Espe esp esb
Fişk wişk xoşk
Speke sipe, seg seg
Eîre hîr، beşeref necîb، şerîf