سکچوون

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

سکچوون (بە ئینگلیزی diarrhea یان diarrhoea، بە عەرەبی و فارسی: اسھال) جۆرێک نەخۆشیە کە تێیدا بە شێوەی بەردەوام شلەمەنی لە جەستەی مرۆڤ دەردەچێت وە نەخۆش ناچار دەبێت خێرا خێرا بچێتە سەر ئاودەست. لە نەخۆشی سکچوون دا جموجۆڵی ڕیخۆڵەکان خێرا دەبێت وە ئەمەش دەبێت ھۆی دروستبوونی بەردەوامی ھەستی ئاودەست. سکچوونی توند ھۆکاری زۆرێک لە مردنەکانە لە وڵاتانی گەشەکەر وە ھەروەھا یەکێک لە باوترین ھۆکارەکانی مەرگی منداڵانە لە سەرانسەری جیھان. جگە لەمە، سکچوون یەکێک لە ھۆکارەکانی دواکەوتنی گەشەی جەستەیی منداڵان، بەدخۆراکی، و بارناسکی بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دیکەیە.

ھۆکاری سەرەکی مەرگ لە کاتی تووشبوون بە سکچوون، لە دەستچوونی ئاو و خوێکانی جەستەیە. ئەگەر مرۆڤ سێ جار یان زیاتر لە شەو و ڕۆژێک دا دەفعی ئاوەکی یان شل بێت ئەوا بە سکچوو دادەنرێت.


ھۆکارەکان[دەستکاری]

ئاساییانە ھۆکاری سکچوون ھەوکردنی ورگە بە ھۆی کێمی ڤایروسی، مشەخۆر یان لاکوتی ڕیخۆڵە، یان ھەندێک ژاری باکتریایی. لە بارودۆخی پاکژ دا، کە خۆراکی باش و ئاوی خاوێن ھەبێت، نەخۆشێکی ئاسایی لە ماوەی چەند ڕۆژ دا لە کێمی ڤایرۆسی ڕزگاری دەبێت. بەڵام لە کەسانی نەخۆش یان بەدخۆراک دا، سکچوون دەتوانێت ببێتە ھۆی ئاوچنیانی توندی جستەی مرۆڤ وە ئەگەر چارەسەر نەکرێت لەوانەیە ژیانی نەخۆشەکە بخاتە مەترسیەوە.


جۆرەکان[دەستکاری]


سکچوونی کێمی[دەستکاری]

وتاری تایبەت: سکچوونی کێمی

سکچوونی کێمی (Infectious diarrhea) جۆرێک لە سکچوونە کە بە ھۆی میکرۆب دروست بووبێت، واتە بە ھۆی باکتریا، مشەخۆر یان ڤایروس.


دەرمان[دەستکاری]

لە زۆربەی حاڵەتەکانی سکچوون دا، دەرمانی نەخۆشیەکە تەنھا قەرەبووکردنەوەی شلەمەنی و خوێی لەدەستچووی جەستەیە. دەوای سەرەکی ئەم نەخۆشیە ئۆ.ئاڕ.ئسە. ئەو دوایانەی کە ھەیە و پێویستی بە ڕاچێتەی پزیشک نیە بریتین لە لۆپێردامی (ئایۆدیۆم) و بیسمووت سابسالیسیلات (کە لە پێپتۆ بیسمۆل و کاوپێکتەیت دا ھەیە).

ھاوبابەت[دەستکاری]