ڤینوس
|
|
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگاتە شێوازی ستانداردی نووسین. (بەکارھێنانی ڕێنوێنیە وردترەکانی خاوێنکردن لەبەر چاو بگرە.) تکایە ئەگەر دەتوانی، یارمەتیی پەرەپێدانی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی لە خۆ گرتبێت. |
ڤینۆس (زوھرا) دووەمین ھەسارەی کۆمەڵەی خۆرە , لەڕووی نزیکی لە خۆر , ھەسارەیێکی خۆڵییە ھەروەک عەتارد , و مەریخ, لە ڕووی قەبارەو پێکھاتەی گشتیش لەزەوی ئەچێ.
لەبەرئەوەی کە زوھرا نزیکترە لەرۆژ لەزەوی , زۆربەی جار لە و شوێنەئەبن کە خۆر لێیە , وەلەبەرئەوە ئەتوانرێ لەسەر زەوییەوە ببینرێ لە پێش رۆژھەڵات , و رۆژئاوا بە کاتێکی کەم , لەبەر ئەوە پێی ئەوترێ :ئەستێرەی بەیانی ,یان ئەستێرەی ئێوارە ,لەوکاتەی کە ھەڵدێت ئەبێت بەدرەوشاوەترین تەنی ئاسمان. بەھری شوێنەکە شیەوە ئەبێت بەیەکێک لەم دوو ھەسارەیەی کە دووھەمیان ھەسارەی (عەتاردە) کە دیاردەی تێپەڕەبوونیان بەسەردا ئەچەسپێ , ئەمەش ئەکەونە نێوانی رۆژو زەوی , دواین تێپەڕینی ھەسارەی زوھرا لە ساڵی ٢٠٠٤ز. بوو ، تێپەرینی داھاتووشی ئەکەوێتە ساڵی ٢٠١٢.ز. زوھرا لەسەر ڕووی زوھراش شاخی کانزایی ھەن , کەوا دا پۆشراون بە زوقمی کانزایی لە قوڕقوشم ئەتاوێتەوە . ئەبێ بەھەوا لەبەرزاییە گەرمیەکان . ھەسارەیێکە گەرمیەکەی بەرزە , بایەکەشی بە ھێزە . و قەبارەکەی لە قەبارەی زەوی ئەچێ؟, ھەر بۆیەش پێ ئەوترێ خوشکی زەوی , کێشی ھەرکەسێکیش لەوی َ نزیک ئەبێ لە کێشی خۆی , بۆنموونە :ئەگەر لەسەرزەوی حەفتاکیلۆ بیت ئەوا لەوێ ئەبیت بە ٦٣کیلۆ ھەورێکی چڕوپڕیش ڕووەکەی داپۆشیووە , کە ئەبێتە ھۆی نەبینینی , وبڕێکی زۆر گەرمایی لە خۆر وەرئەگرێ , و بەگەرمترین ھەسارەی کۆمەڵەی خۆر دائەنرێ . لەڕووی گڕکان و بومەلەرزە چالاکەکان , و شاخ ودەشتەکانی لەزەوی ئەچێ. بەڵام لە یەک نەچوونی سەرەکیان لەگەڵ زەویدا لەمەدایە , کە کەشەکەی گەرمە , بەکەڵکی ژیان نایێت و ھەروەھا ھیچ مانگێکی پاشکۆی نیە وەک زەوی . .گەرمیە مام ناوەندیەکەی ئەگاتە ٤٤٩ پلەی سەدی. لەنێو کەشەکەیدا دووەم ئۆکسیدیکاربۆن, ونایترۆجین ھەیە.
جوگرافیای ڤینوس [دەستکاری]
نزیکە ٨٠%ی ڕووبەری زوھرا , دەشت وشێوی گڕکانی نەرمن , و رووبەرەکەی تریشی دوو کێشوەری بەرزن , یەکێکیان لەنیوەی باکوری ھەسارەکەدایە ئەوی تریشیان لە باشوری ھێڵی پشتێنەیی (الاسستواْ )دایە . کێشوەری باکوری ناوی (عەشتارتیرا)یە, بەناوی عەشتاری خواوەندی خۆشەویستی بابلیەکان و ,بەقەد کێشوەری ئوستڕالیا ئەبێت . بەرزترین شاخ لەسەر زوھرا لەم کیشوەرەدایە, وناوی (ماکسویل ماوەنتس )ە , و بەرزیەکەیی ئەگاتە ١١ کیلۆمەتر لە سەر ناوەڕاستی بەرزی رووبەری زوھرا , بەبەراوردکردنی لەگەڵ بەرزترین لوتکەی زەوی , ئەوا بەرزایی ئێفرێست کەمترە لە ٩کیلۆمەترە لە ئاست ڕووی دەریاوە . کیشوەری باشورەکەش ناوی (ئەفرۆدایت تیرا)یە , بەناوی خواوەندی خۆشەویستی یۆنانیەکانەوەیە , رووبەرێکی فراوانترئەگرێتەوە لە کیشوەری پێشوو, وبەقەد کیشوەری ئەمریکای باشور ئەبێ .و زۆرینەی ئەم کیشوەرەش لە پێچ پەناو دۆڵ پێک ھاتووە. جگە لە چاڵ , ئەتوانرێ شاخ, و کێو بە شێوەیێکی بەربڵاو ببینرێ , بەسەر ھەسارە بەردینەکان, جا زوھراش ھێندی نیشانە و دروشتمی رووکاری ناوازەی ھەیە , لەمانەش :گڕکانی ھەرگیز نەگۆری (فاڕا)(farra) یە , کەلە شێوەی کولێرەیە , و قەبارەکەی لە نێوان ٢٠ تا ٥٠کیلۆمەتر , و بەرزیەکەیشی لە ١٠٠ تا ١٠٠٠مەتر لە سەر ئاستی رووکار ئەبێت , ھەروەھا داڕێژراوە شکانەوە تیشکیەکان , کەلە ئەستێرە ئەچن , بەناوی :نوڤای (novae) , ھەروەھا دروشم و نیشانە تیشکیەکان ,و شکانەوە ناوەندیەکان کە لە تۆڕی جاڵجالوکە ئەچن , وبە جاڵجاڵۆ کەییەکان(arachoids)ەوە ناسراوە . ھەروەھا کۆرۆنای (coronae), کە بازنەوخوڵگەی شکانەوەیە , و ھێندی جاریش بە نزمایەتی دەوریان گیراوە . ئەمانە ھەموویان لەبنەڕەتدا دروشم و نیشانەی گڕکانین . ونزیکەی ھەموو دروشم و نیشانەکانی ھەسارەی زوھرا ,بەوناوەی (جێمس ماکسوێل) ناونراوە , ھەروا ناوچەی ئەلفاوبێتا , نەبێت.
|
||||||||