ویکیپیدیا:ڕێنموویی بەڕێوەبەرایەتی/پاراستن/تاقیکردنەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە



کوردستان


لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan) بە واتای (وڵاتی کوردان) یان (خاکی کوردان) دێت ناوچەیەکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن، کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆراوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سووریا (ڕۆژاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمەنستان، دیاریکردنی سنووری کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی خاکی کوردستانیان داگیرکردووە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کورد دا نانێن، بەڵکو پتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن، لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، باشووری کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان تەنیا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکھاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ لە عێراق و سووریا ناسراوە، کورد لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون، بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و مافەکانی دیکەی نەتەوایەتییەوە بێ بەشن.


ئەمە کۆڵکەوتارێکە. دەتوانی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت بە فراوانکردنی.