خەلیفە

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
عەبدولمەجیدی دووەم ئاخرین خەلیفەی ئیسلامی

خەلیفە کەسایەتی یەکەم و پاشای خەلافەتە. خەلیفە نازناوێکە (لەقەب) بە پێشەوا و سەرکردەی ئوممەتی ئیسلامی دەوترێت. خەلیفە لە وشەی "خەلەف"ەوە ھاتووە کە بە واتای "جێگر" یان "نوێنەر"ە، بە خەلیفەکانی سەرەتای ئیسلام، خەلیفەی ڕەسووڵی خوا (بە عەرەبی: خلیفه رسول الله) دەوترا کە بە واتای "جێگری پێغەمبەری خودا"یە. موسوڵمانان بە خەلیفە ئەمیرولموئمنین (بە عەرەبی: امیرالمومنین) یان ئیمامی موئمنینیان دەگوت. لە دوای پێغەمبەری ئیسلام پاشاکانی ئەمەوی، عەبباسی، فاتمی و عوسمانی نازناوی خەلیفەیان بۆ خۆیان ھەڵدەبژارد.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. http://books.google.com/books?id=7CP7fYghBFQC&pg=PA881