نژیاروانیی ئیسلامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بیناسازی ئیسلامیەوە ڕەوانە کراوە)
ڕووی ناوەی گومەزی سەلیمیە لە تورکیا

نژیاروانیی ئیسلامیتایبەتمەندیەکی دروستکردنی بینایە کە موسوڵمانەکان بەکاریان ھێناوە بۆ ئەوەی ببێتە ناسنامەیەک بۆیان. ئەم جۆرە بیناسازیە بە ھۆی ئیسلامەوە گەشەی کرد. ئەویش لەو شوێنانەی کە ئیسلام تێیدا بڵاو بویەوە وەک نیمچەدوورگەی عەرەبی، عێراق، میسر، شام، مەغریب، تورکیا، کازاخستان، ئۆزبەکستان، ئێران، خوراسان و ھەروەھا ئەو ناوچانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا بووە وەک ئەندەلوس (ئیسپانیای ئێستا) و ھندستان. تایبەتمەندی بیناسازی ئیسلامی ئەوەیە کە گایگەربوە بەشێوەیەکی گەورە بە دینی ئیسلامەوە وەئەو بوژاندنەوە زانستیەی کە پەیرەوی دەکات، وە دەگۆریت لەناوچەکاندا بە ھۆی کەش وھەوا وە پاش ماوەی بیناسازی وە شارستانی پێشوی ناوچەکە وەک تورکیا بەھۆی کەش و ھەوا وە لەیەمەن بەھۆی پاش ماوەی بیناسازی ،وە ئەو پێشکەوتنەی کەدەیبینین لە شێوەو کارەکاندا بەپێی کات وەگۆرانی باری سیاسی و ژیان ورۆشنبیری دانیشتوان .

بەشێک لە نژیاروانیی ئیسلامی[دەستکاری]

  • مزگەوت
  • منارە
  • گومەز
  • قاپ
  • کەند
  • بیر
  • خوێندنگەی ئیسلامی
  • تاق
  • میوانخانە
  • خان
  • ژێر خان
  • تەخت
  • قەڵا
  • کۆشک
  • شوورا
  • گۆشە
  • تووڵی دەروازە
  • کتێب
  • کۆمەڵەخانوو
  • بارەگا
  • دیوار
  • نژیاروانی لەسەرەتای ئیسلام[دەستکاری]

    لەسەرەتای دەرکەوتنی ئیسلامدا پێغەمبەرمحەممەد بینایەکی تایبەت کرد بە پەرستن ئەویش مزگەوتە ،مزگەوت بڵاوبویەوە بەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسلام ،وەبیناسازی ئەو سەردەمە لە بیناسازی سەردەمی نەفامیەوە وەرگیرابوو

    نژیاروانی لەدەسەڵاتی ئەمەویەکاندا[دەستکاری]

    ئەمەویەکان دیمەشقیان کردە پایتەختی جیھانی ئیسلامی ،وەیەکیان خست ھونەری بیناسازی سەردەمی پێش ئیسلام لەگەڵ ھونەری بیناسازی دەولەتی غەساسنە ،بیناسازی غەساسنە کان گاریگەر بووبوو بە بیناسازی بێزەنتیەکان و ساسانیەکان.

    مزگەوتی گەورەی ئەمەوی[دەستکاری]

    مزگەوتی گەورەی ئەمەویی لە دیمەشق

    مزگەوتی ئەمەوی لەدیمەشق گەوھەرێکی بەنرخی بیناسازی ئیسلامیە لە سەردەمی ئەمەویەکاندا ،لە پەرستاگایەکی کۆنەوە گۆڕدرا بۆ مزگەوتی ئیسلامی ھێڵکاریەکەی لاکێشەییە و گومەزێکی گەورەی ھەیە ناودەبرێت بە گومەزی ھەڵۆ وە سێ منارەی ھەیە

    بینا نیشتەنیەکانی سەردەمی ئەمەویەکان[دەستکاری]

    دیارترین نموونەلەسەر بینا نیشتەنیەکان لەو سەردەمەدا کۆشکی حەیری رۆژئاواییە لە شام ناوەراستی سوریا کە چەند تووڵی دەروازەو بورجێکی ھەیە بە شێوازێکی ئاشکرا وە ھەروەھا شاری رەسافە کەبە رەسافەی ھیشام ناسراوە دەگەڕێتەوە بۆ ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک بەیەکێک لە نمونە سەرسورھێنەکانی سەردەمی ئەمەوی دەژمێرێت وەکۆشکی موشتالەباشوری عەمان کەدەدرێتەپال سەرکردەی ئەمەوی وەلیدی کوڕی عەبدول مەلیک وە مزگەوتی ئەقسا یەکێکە لە نموونەکانیی سەردەمی ئەمەوی .

    نژیاروانی لەدەسەڵاتی عەباسیەکاندا[دەستکاری]

    لە بیناکانی ئەم سەردەمە مزگەوتی سامەرایە کە لە زۆرتریین بینا دیارەکانە منارەیەکی گەورەی نایابی ھەیە کەزۆر لە زەیجوراتی ئاشوریەکان دەچێت لەساڵی ٢٥٤ھیجری کاتێک ئەحمەدی کوڕی تۆڵۆن ھاتەمیسڕ وبووبە والی ھەستا بەگواستنەوەی بیناسازی عەباسیەکان لە عێراقەوە بۆ میسڕ ئەویش بە دروست کردنی مزگەوتێک کە بەناوی خۆیەوەیەتی کە بە منارە بێ ھاوتاکەی دەناسرێتەوە کەپەیژەیەکی دەرەکی ھەیە وەسێیەم و چوارەم لوتکەی منارەکەیە کە چەند دەرچەیەکی لاکێشەیی ھەیە .

    سەرچاوە[دەستکاری]

    ویکی عەرەبی