محەممەد پێغەمبەری خودا (فیلم)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە محەممەد ڕەسووڵەڵڵا (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)
محەممەد پێغەمبەری خودا
دەرھێنەرمەجید مەجیدی
بەرھەمھێنەرمحەممەد مەھدی
حەیدەرییان
محەممەد ڕەزا سابیری
نووسینمەجید مەجیدی
کەمبوزیا پەرتۆڤی
کاستمحەممەد یارم تاقلۆ
مۆسیقائەی ئار ڕەحمان
وێنەگری سینەماییڤیتۆریۆ ستۆرارۆ
دەستکاریڕۆبێرتۆ پرپینانی
ماوەی فیلم١٧١ خولەک
وڵاتئێران
زمانفارسی
عەرەبی
ئینگلیزی
تێچوون٤٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی

محەممەد پێغەمبەری خودا (بە فارسی: محمد رسول‌الله‎) فیلمێکی ئێرانییە، لەلایەن مەجید مەجیدییەوە دەرھێنراوە و مەجیدی و کەمبوزیا پەرتۆڤی نوسیوویانە، فیلمەکە باسی کاتی منداڵی پێغەمبەری ئیسلام دەکات، بە گرانترین فیلمی مێژووی سینەمای ئێران دادەنرێت.[ژێدەر پێویستە]

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

فیلمەکە کاری وێنەگرتنی لەلایەن ڤیکتۆریۆ ستۆریۆی ئیتاڵییەوە بۆ کراوە و مۆسیقاکەشی لەلایەن ڕاکا ڕەحمانی ھیندییەوە بۆ کراوە کە ھەردووکیان پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بوون. شوێنی فیلمەکە لە شاری قومی ئێران بووە کە شارەکانی مەککە و دەوروبەری بە تایبەتمەندی ١٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا بۆ دروستکراوە و دوای تەواوبوونی فیلمەکەش ھەمان شوێن بۆ فیلمی دیکەی مێژووی بەکار ھاتووە. فیلمەکە خاوەنی تێچووترین فیلمی مێژووی ئێرانییە و بەشێک لە فیلمەکە کە باس لە جەنگی فیل دەکات لە ئەفریقای باشوور وێنەیگیراوە. فیلمەکە باس لە ژیانی پێغەمبەری ئیسلام دەکات تا ١٢ ساڵی، لەگەڵ ئەوەشدا بە شێوەی فلاشباک باسی ٥٠ ساڵ پێش لە دایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلامیش دەکات. فیلمەکە لەلایەن بەشێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە ڕەخنەی توندی لێگیراوە بە تۆمەتی ئەوەی بە ئاڕاستەی ئایینزای شیعەدا بابەتەکان شکاوەتەوە، بەڵام مەجیدی مەجیدی لە وەڵامی ئەو ڕەخنانەدا وتی «من نەک تەنھا سەرچاوەی شیعە بەڵکو لە زۆرینەی سەرچاوەکانی دیکە سودم وەرگرتووە و لە فیلمەکەشدا ئەوە ڕوونە». فیلمەکە بۆ براوەی ئۆسکاری ساڵی ٢٠١٦ ھەڵبژێردرا بەڵام دواتر لە خشتەی فیلمەکاندا نەیتوانی پارێزگاری لە شوێنەکەی بکات.