مارک زوکەربێرگ

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
وێنەی مارک ئیلیۆت زوکەربێرگ
مارک زوکەربێرگ

مارک ئیلیۆت زوکەربێرگ لەدایک بووی ١٤ی مەی ساڵی ١٩٨٤ ، ناوبراو پیاوی کار و پڕۆگرام سازی کۆمپیوتەر وە یەکێکیشە لەو چوار دامەزرێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک , لە ئێستادا سەرۆکی لیژنە و سەرۆکی جێبەجێکارە ، لەساڵی ٢٠١٠ گۆڤاری تایم مارک زوکەربێرگ ی بەپلەی یەکەمی لە ١٠٠ کەسایەتی کاریگەری جیهانی لەو ساڵەدا دەست نیشان کرد[١][٢][٣] ، مارک لە ئیستادا خاوەن ١٩ ملیار دۆلارە بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی ناسرا لە جیهان ، مارک لە ١٩ی مەی ٢٠١٢ لەگەڵ بریسلا چان ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و ژنەکەشی دەرچوی کۆلیژی پزیشکیە لە زانکۆی کالیفۆرنیایە لە سان فرانسیسکۆ وە پێشوتریش ئەم دوو عاشقە لە زانکۆی هارفارد یەکتریان ناسیوە ،تا فێبرێوەری ٢٠١٢ لە ٢٨% فەیس بووک لە پشکەکانی مارک زوکەربێرگ بووە بەڵام لە ئێستادا لە ٥٧% پشکەکان هی ئەون [٤]


فەیس بووک[دەستکاری]

Vista-xmag.png وتاری سەرەکیفەیسبووک

فەیسبووک (بە ئینگلیزی: Facebook)، ماڵپەرێکی بەیەکگەیشتنی کۆمەڵایەتییە دەتوانرێت بەخۆڕایی تێیدا بەشداریی بکرێت و بەڕێوەدەبرێت لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکی سنووردارەوە وەک خاوەندارێتی تایبەتیی، بەجۆرێ کە بەکارھێنەران دەتوانن بەشداربن لەو تۆڕانەی کە شار، لایەنی کار، خوێندنگە و ھەرێم ـەکان ڕێکییان دەخەن، ئەمەش لەپێناو پەیوەندیی گرتن بەیەکترەوە. بەکارھێنەران دەتوانن بەکارھێنەری تر زۆر بکەن بۆ لیستی ھاوڕێیانی خۆیان ھەروەھا دەشتوانن نامەی تایبەتیی بۆ یەکدی بنێرن. ئەوەش لەبیرناکەین کە دەتوانرێت پەڕەی زانیارییە تاکەکەسییەکانییان نوێبکەنەوە و ھاوڕێی نوێ بناسن لەڕێی فەیسبووکەوە. ناوی ماڵپەرەکە ئاماژەیە بۆ شوێنبدۆزی وێنە و گەلەریی کە کۆلیجەکان و خوێندنگەی ناوەندییەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێشکەشی دەکەن بە ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە و خوێندکارە نوێیەکان، کە ئەمەش گوزارشت لەخۆ دەگرێت بۆ ئەندامە کۆنەکانی زانکۆ و ئەم ڕێگەیە وەک ڕێگەیەکە بۆ پێناساندن لەنێوان خوێندکاران.
مارک زوکربیرگ ھەڵستا بە دامەزراندنی فەیسبووک، بەبەشدارییکردن لەگەڵ ھەردوو داستین مۆسکۆفیتز و کریس ھیوز کە پسپۆڕ بوون لە لێکۆڵینەوەکانی زانستی کۆمپیوتەر، و ھەردووکیشییان درواسێی ماک بوون لە ھاوجێی زانکۆیی کاتێک کە خوێندکار بوو لە زانکۆی ھارڤارد.


بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

پەراوێز و سەرچاوەکان[دەستکاری]