لێدوانی بەکارھێنەر:Gejeluk/ئەرشیڤی ١

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


سپاسکردن

سڵاوت لێ بێت، زۆر خۆشحاڵم کە دەبینم بە شێوەیەکی زۆر جوان ھەڵە ڕێنووسی و ڕێزمانییەکانی وتارەکان چاک دەکەیتەوە. کە ١٠٠ دەستکاریت ئەنجام دا، ئەوا دەتوانیت تووڵامراز بەکاربێنیت. ھەر پرسیارێکیشت ھەبوو، لە پرسگا یان لە پەڕەی لێدوانەکەم بپرسە. زۆر سپاس و بەھیوای بەردەوامی! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پۆلەکان

سڵاو بەرێز @Husen watching زۆر سپاس بۆ نووسینی وتار لە ویکیپیدیا زۆر خۆشحاڵ بووم بە بەشدارییە بەبەھاکانی بەڕێزتان، دەتوانن گرنگی بە پۆلەکانمان بدەن لە وتارانەی کە دروستی دەکەن؟  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٧:٠٤، ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بێ گومان خاتوو @Sakura emad ھەوڵدەدەم وتارەکان بە بێ کەم و کوڕی بڵاوبکەمەوە. سوپاس بۆ خەمخۆریتان. Husen watching (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Husen watching ئەتوانی سوود لەم سکرێپتە وەربگریت کە سوودبەخشە بۆ وەرگێرانی لینک لە ویکیەک بۆ ویکییەکی تر، بۆ زۆر شت سوودی لێ وەردەگیرێت (دیاریکردنی پۆل، بەستەر، دەروازە)  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئامێر

سڵاو کاک حوسێن. ئامێر مەکینە نییە، مەکینەش ئەگرێتەوە بەڵام ئامێر ئەتوانێ مەکینە نەبێ، وەک کەوچک، گۆچان و .... ئامێر ھەمان ئامرازە. سپاس. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٣٧، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Aza دەتوانیت پێناسەیەکی ئامێرم بۆ بکەیت؟ و بەرامبەر چ وشەیەکی ئینگلیزییە؟ یا ھەر زمانێکی تر کە دەیزانیت، چونکە لە چەندین سەرچاوە ھاتووە ئامێر بەرامبەر "Machine" بەکارھاتووە. لەگەڵ ڕێز. Husen watching (لێدوان) ‏٠٩:٤٩، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێم وایە ئامێر بۆ tool باشە. بەڵام دیومە بۆ آلة ی عەرەبی لە فەرھەنگەکاندا ئامێریان داناوە. ئەگەر پێت باشە تا ئامێر بکەینە پەڕەیەکی ڕوونکردنەوە کە لینکی تیا بێ بۆ ئامراز و مەکینە. -Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٥، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یان شتێکی تر، ئەگەر مەکینە بەرامبەر Machine بێ و ئامرازیش بەرامبەر Tool بێ، ئەی بۆ ئامێر بۆ Device بە کارنەیەت؟ هیچ وشەیەکم بۆی نەبیستووە هەمووی هەر جیهازی عەرەبی بەکاردێنێ تۆش شتێک بێژە. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٢٠:٤١، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستکاریکردنی وتارەکان

سڵاو بەرێز @Gejeluk تکایە بە ئازایەوە دەستکاری پەڕەکانی ویکیپیدیا بکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی سەرەکی
سپاس بۆ چاکسازی و بەسەرداچوونەوەی وتارەکانی ویکیپیدیا بەتایبەتی وتارە نوێیەکان، و بەشدارییەکانت ستایشکراون 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٦، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس @Sakura emad من بچووکی نێوتانم، و سوپاسی ڕێنوێنییەکانیشت دەکەم زۆر یارمەتیدەرم بوون. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەپێچەوانەوە ھیچم نەکردووە، پێم باش بوو مافی بەسەرداچوونەوەکەر یان پاسدەر وەربگریت چیدەڵێیت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٣٥، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر ناشزانم چییشن، بەس بۆ نا! ئەگەر بە شایەنمی دەزانی. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٣:٠٤، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەردووکی ئەو کارانەیە کە ئێستا تۆ دەیکەی. بەسەرداچوونەوەی وتارەکان 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٧، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵام ئەوکاتە بە شێوەیەکی تەکنیکی دەسەڵاتت دەبێت وتارەکان بپشکنی و بەسەریان دا بچیتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٥١، ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر چاکە کەواتە سێنپای، چۆن وەریانبگرم؟ گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٠:٢٩، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊: سەرەتا پێویستە بزانم کامە مافت پێ باشە بۆ پاسدەر بڕوانە ویکیپیدیا:پاسدان بۆ بەسەرداچوونەوەکەر بڕوانە ویکیپیدیا:بەسەرداچوونەوەی_دەستکارییە_ھەڵواسراوەکان کام لەم مافانەت پێ گوونجاوە دوای خوێندنەوەی ئاگادارم بکەوە کە ئامادەیت بۆ وەرگرتنی مافەکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠٦، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەستەکەم ئەوەی یەکەم واتە مافی پاسدەر گونجاوتربێ بۆم، بۆیە ئەوەیان ھەڵەبژێرم. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٩:٢٤، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئایا ئامادەیت؟ ئەگەر ئامادەیت تکایە وەڵامی ھەر یەکێک لەم پرسیارانە بدەوە:
پاسدان شتێکی زۆر گرنگە بۆ ھێشتنەوەی زانستنامەکە و بەرز ڕاگرتنی ھەربۆیە:
  • تکایە ھیچ وتارێک بە شێوەیەکی تەکنیکی پاس مەدە تا ئەوکاتەی شایەنی پاسدان دەبێت
  • ئەو وتارانەی کاری لەسەر دەکەیت و پێداچوونەوەی بۆ دەکەیت، بەڵام ھێشتا پێویستی بە پێداچوونەوەی زیاترە نابێت پاس بدرێن
وە پێشنیار دەکەم ئەم سکرێپتە بەکار بێنیت بۆ زیادکردنی پۆل بۆ ئەو وتارە نوێیانەی پۆلیان نییە
وە ھەموو وتارە نوێییەکانی لەلایەن بەکارھێنەرە نوێیەکانەوە درووست دەکرێت دێتە بەشی تایبەت:پەڕە نوێکان کە چویتە بەشەکە وەک ئەوەی وێنەکە دەبینی لەوێدا کرتە لەسەر "دەستکارییە پشکێنراوەکان بشارەوە" بکە، ئەمە وادەکات سەرجەم ئەم وتارانە بشارێتەوە کە پاس دراون و تەنھا ئەو وتارانە نیشان بدات کە ھێشتا بە شێوەیەکی تەکنیکی پاس نەدراون.
🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٠٩، ٣١ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەرەتا ببوورە بۆ درەنگ وەڵامدانەوە خوێندنم دەستیپێکردۆتەوە بۆیە کەمێک سەرقاڵبووم.
پاشان ھەر چۆنێک تۆ دەیڵێی ھەوڵ دەدەم پابەندیی گشت ڕێساکان بم و بەرپرسیارێتیی ئەم کارە ھەڵبگرم، ئامادەم بۆ وەرگرتنی و سوپاس بۆ سکرێپتەکەش. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٢٣:٢٨، ٣ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێگوومان خوێندن لە پێش ھەمووشتێکە، بەھیوای سەرکەوتن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٥٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەبەرئەوەی سوپاست کردم

Gejeluk، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٥، ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شەرمەزارت کردم، و جارێکی دیکەش سوپاست دەکەم لە باشترکردنی وتارەکەم، ھەر ھەبن. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٢٠:٥٨، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیار

سڵاو،

تکایە ئەمە مەکە: بە [[زمان]]: ناو

ئەمە بکە: {{بە زمان|ناو}}

ئەگەر داڕێژەکە بەردەست بوو. سپاس. — ڕۆژ ‏١٦:٥٠، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە چاوان، بەڵام دەکرێ بزانم چ پرسگرێک دروست دەکا ئەگەر بەکاری نەھێنم؟ گێژەڵووک (لێدوان) ‏١٩:٢٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gejeluk: دەتوانی بەکاری نەھێنی بەڵام داڕێژەکان بۆ یارمەتیدان و باشترکردنی ویکیپیدیا دانراون بەبەکارھێنانی داڕێژە فەرمییەکان کوالێتی وتارەکان بەرز دەبێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ئەگەر بەکاری نەهێنیت، بەناڕاستەوخۆیی ڕێ لە پێشکەوتن و گشتگیربوونی ویکیپیدیا دەگریت. — ڕۆژ ‏١٩:٤٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەوایە ئیدی بەکاری دەھێنم، سپاس بۆ ھەردووکتان. گێژەڵووک (لێدوان) ‏٠٩:١٨، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی پاسدەری خۆگەڕ

ماف
ماف

سڵاو Gejeluk، لەبەر دروستکردنی ١٥ وتاری بەسوود کە ھیچیان دووچاری سڕینەوە نەھاتوونە (بڕوانە ئێرە)، پەیرەوکردنی ڕێساکانی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی لە دەقەکانتدا و چاکسازیکردن لە ھەڵە ڕێنووسییەکانی وتارەکانی تردا، و بەردەوامبوون لە دروستکردنی ئەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتەکان و ڕێساکان دەگونجێن، دەمەوێت پێت ڕاگەیەنم کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بۆ ھەژمارەکەت زیاد کرا. ئەم تایبەتمەندییە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەستکارییەکانت نابێت، بەڵکوو تەنیا بە مەبەستی ئاسانکردنی کارەکانی پاسدەرانی پەڕە نوێکان بۆ ھەژمارەکەت زیاد کراوە. بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر مافی پاسدەری خۆگەڕ، بنۆڕە ویکیپیدیا:پاسدەری خۆگەڕ. زۆر سپاس بۆ خزمەتەکەت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٧، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس، ھیوادارم جێی متمانەتان بم. گێژەڵووک (لێدوان) ‏١١:٣٢، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی

سڵاو، لەبەرئەوەی شێوازی ڕێنووستان لە ویکیپیدیا زۆر ڕێکوپێکە، ئێوەم بە گونجاو زانی تا بۆ سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی بانگهێشتتان بکەم. ھەوڵێک ھەیە کە ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست بکرێت. بۆ ئەمەش پەڕەیەکی ڕێنمایی (بڕوانە incubator:Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ) دروست کراوە. پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. گەر ئەم جارە بەشدارییەکی باش ھەبێت، ئەوا دۆمەینی تایبەت بە خۆی (ckb.wiktionary.org) دابین دەکرێت. گەر دەتانەوێت بەشداری بکەن، ئەوا تکایە سەرەتا ڕێنمایییەکان بخوێننەوە. گەر ھەر پرسیارێکیشتان ھەبوو، ئەوا تکایە ھەر لێرە بانگم بکە و پرسیارەکانت بکە. ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی پێویستی بە بەشدارییەکانی تۆیە! زۆر سوپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٢٦، ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخۆشحاڵییەوە بەشدار دەبم، چەند وتارێکم دروست کردوون، گەر کاتت ھەبوو چاوێکیان پێ بخشێنە. گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏١٣:١٣، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئای ڕەحمەت، زۆر زۆر پێخۆشحاڵ بووم کە بەدەممانەوە ھاتی! ناوەڕۆکەکانیان بۆ ئەم ئاستەی ئێستا زۆر زۆریشە. ئیشەڵڵا وردەوردە و بە ھاوکاریی یەکتری لە بەرھەمەکەشی دەخۆین. لەگەڵ ئەوپەڕی سپاسی دووبارەی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٨، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی پاسدەر

سڵاو بەڕێزم پێتان چۆنە مافی پاسدەر تاقی بکەنەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٤٤، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ نا، دەبێ کوێ واژوو بکەم؟ گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏٢٢:٠٥، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر لێرە پێویست بە شوێنی تر ناکات پەڕەکە بخوێنەوە و نیشانی بدە کە زانیاریت ھەیە لەسەر چۆنییەتی کارکردنی لێرە بۆ ماوەیەکی کاتی پێتی ئەدەم دواتر دەبێتە ھەمیشەیی گەر زانیاری زۆرت لەسەر کارپێکردنی مافەکە نیشان دا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٣٠، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پەڕەکەم بەجوانی خوێندەوە، ھەست دەکەم ئامادەم بۆ وەرگرتنی گەر خواستتان لەسەری بێ. گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏٢٢:٥٤، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کرا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٢٣، ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کارە تەکنییکیەکان

سپاس بۆ گرنگیپێدانی پەڕەکان و دەبینم کاری تەکنیکی تریش دەکەیت وەک دانانی تاگی سڕینەوە کە ئوە نیشانەیەکە لە بەڕێوەبەران، بەڵام شتێکت بیرنەچێت دوای ئەوەی تاگی سڕینەوە دادەنێی ئاگاداری سڕینەوەکەی بۆ درووستکەرەکەشی بنێرە بۆ نموونە لە وتاری Conor Gallagher بڕوانە تاگی سڕینەوەکە تیایدا ئاماژە بە "دانەری تاگ" کراوە و لە خوارەوەش ویکیکۆدێک دانراوە بەم شێوەیە
{{subst:سخ-و١٠-ئاگاداری|Conor Gallagher|سەر=1}} ~~~~

دەتوانی دانەری تاگ بەکاربێنی بۆ ئاگادارکردنەوەی خاوەنەکەی کە وتارەکەی خەریکە دەسڕدرێتەوە سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٤، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکە، ویستم کارەکە لەسەرتان ئاسان بکەم و بەبۆنەی بەڕێزتانەوە دەزانم جاری داھاتوو چۆن بیکەم. ماندوو نەبن. گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏٢٢:٣٨، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
😊 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٢:٤٩، ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دانانی لیست بۆ پەڕەکان

سڵاو کاک gejeluk دەمەوێت یارمەتیم بدەیت بۆ ئەو پەڕانەی کە بێ لیستن 1silent scientist (لێدوان) ‏١٥:٠٩، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز@1silent scientist بە لیست مەبەستت زانیاریدانە یان پێڕست؟ گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏٢١:١٩، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk مەبەستم پێڕستە چونکە من لە پێڕست شارەزا نیم 1silent scientist (لێدوان) ‏٢١:٢٧، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێگومان، لە چ وتارێکدا کێشەت ھەیە؟ گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏٢١:٣٩، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk شارەزاییم نیە لە دانانی پێڕست بۆیە تۆ یارمەتیم بدە، سەرتا ئەکاونتی فەیسبووک یان ئینستاگرامت دانێ چونکە لێرە هەندێک شت سنوور دارە 1silent scientist (لێدوان) ‏٠٧:٣٣، ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk
پێڕست بۆ پەڕەی کۆمەڵکوژی سپایکەر و لۆقا و مەرقۆس بکە بەپێی توانایی خۆت 1silent scientist (لێدوان) ‏١١:٣٣، ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو

کاکە ئەوە بۆ دەستکاری ناونیشانی ئەو وتارەت گۆڕیوە هەخویت گۆڕیوە بۆ شتی هەڵە زانیاریت نییە دەسکاری مەکە. Ranjzaidan (لێدوان) ‏٢١:٠٨، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Ranjzaidan دەتوانی زیاتر ڕوونی بکەیتەوە لە کوێدا ھەڵەم کردووە؟ و چۆنیش ھەڵەیە؟ سپاس بۆ ھاریکاریت. گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏٢١:٢١، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk کاکە ئەو ناوە ڤیلھێلم ڤونت ئەوە قەینا گۆڕیوتە بەس بۆ ناوەکەی دیکەت لابردووە من چەند ناوێکم بۆی دانابوو چونکە لە کتێب و سەرچاوەکان بە چەند ناوێکی جیاواز ناسراوە بە نمونە (فۆنت)و (وندت Ranjzaidan (لێدوان) ‏٢١:٣٤، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزم ئەو زانایە ئەڵمانییە، بە ئەڵمانی بەو شێوەیە بێژە دەکرێت، سەبارەت بە ناوەکانی تری ئەوەی یەکەمیان لە لەبەرگیراوەی عەرەبییەکەیەتی چون ئەوان پیتی «ڤ»یان نییە و ئەوەی دیکەش وەرگێڕانێکی سەقەتی ناوەکەیە! ئەڵمانی وەک کوردی زمانێکی فۆنەتیک نییە تا پیت بە پیت بنووسرێتەوە، بەڵکو دەبێ ڕەچاوی ئای پی ئەی-ەکەی بکرێت. سپاس. گێژەڵووک وتووێژ🪐 ‏٢١:٥٥، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆتۆ!

نیشانی ئاگاداربوونی وتارەکان
سپاس بۆ ئاگاداربوون و گرنگیپێدان بە ناوی وتارەکان مامۆزک وتووێژ ‏١٥:٠٣، ٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کاک @Mamozk، ئەمە بچووکترین شتە بتوانم بیکەم. Gêjełûk ‏١٨:٤٧، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەستنەوەی پۆلەکان

سڵاو بەڕێز @Gejeluk بینیم پۆلێکی منت بەستۆتەوە بە ویکیدراوە کە لەڕێگەی ئامرازی پۆلسازەوە دروستکرابوو ویستم پێت بڵێم کە تکایە خۆتان ماندوو مەکەن چونکە بۆتێک ھەیە ئەم کارانە دەکات تۆش ئەگەر ویستت ئەم ئامرازە بەکاربێنە و خۆکارانە بۆتەکە ھەمووی گرێدەدات بە ویکیدراوە  زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٠، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەم، سەرەتا وام زانی لەبیرت کردبوو. Gêjełûk ‏١٠:٢١، ١٩ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ!

نیشانی تایبەتی
دەبینم لە دوای منەوە ناوی وتارەکان چاک دەکەیت، بە کارێکی گەورە دەیبینم، سوپاس بۆ ماندووبونت. تێبینییەک: ھەندێک وتار ھەن بەبێ وتووێژ کردن ناو گۆڕینیان کارێکی باش نابێت. دووبارە سوپاس Tessla (وتووێژ) ‏١٨:١٩، ٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس @Tessla من بەبێ جیاوازی ناوی وتارە ناڕاستەکان دەگوازمەوە، جا ھی ھەر بەکارھێنەرێ بێ. ئەمە ئەگەر ناوە دروستەکە بزانم. ھەروەھا لە کورتەی دەستکارییەکانم ھۆکاری گواستنەوەکە دەخەمە ڕوو. Gêjełûk ‏١٦:٤١، ٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دوو ھەڵەی شاش لە واژووەکەت ھەیە

سڵاو گێژەڵووک، زۆر سپاس بۆ سەرجەم بەشدارییەکانت لەپاڵ پڕۆژەکە! تێبینیم کرد کە دوو ھەڵەی شاش لە واژووەکەت ھەیە. تکایە واژووەکەت بۆ '''[[بەکارھێنەر:Gejeluk|<span style="color:#EB3C27;">G</span>]][[لێدوانی بەکارھێنەر:Gejeluk|<span style="color:#1D3F6E;">êjełûk</span>]]''' بگۆڕە تا کێشەکە چارەسەر ببێت. بێخەم بە و ھەمان ئەوەی خۆتت دەداتەوە؛ تەنیا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات. کێشەکە بریتی بوو لە بەکاربردنی تاگی <font> کە ئەو تاگە لە ئێچ تی ئێم ئێڵ لابراوە لە میدیاویکی وەک ھەڵەی شاش ناسێندراوە. بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، بڕوانە mw:Help:Lint errors/obsolete-tag. لەگەڵ سپاسی بەندە ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٥، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram  کرا، زۆر سپاس بۆ ئاگادارکردنەوەم. Gêjełûk ‏١٠:٣٤، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیار

سڵاو @Gejeluk: بەکارھێنەرانی تر چاو لەتۆ دەکەن کە بەبێ وتووێژ ناوی وتارەکان بگوازنەوە، باشتر وایە وتووێژ بکرێت سەرەتا. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:١٩، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاوت لێ بێ @Tessla: پێشتر وتووێژ لەسەر ئەو وشانە کراوە و یەکلایی کراونەتەوە. گەر پێویستیش بکا لە کورتەی دەستکاری ڕوونکردنەوەی بۆ ئەدەم. باشتر وایە بە ئەو بەکارھێنەرانە بڵێی کە بەبێ بەڵگەھێنانەوە ناوی وتار نەگوازنەوە. Gêjełûk ‏١٧:٥٠، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ڕێزم بۆ دەستکارییەکەت هەیە و بەرزی دەنرخێنم. بەڵام من وەک بەکارهێنەرێک نا، بەڵکو وەک بەڕێوەبەرێک کە ئەرکم ڕاگرتنی هاوسەنگی ویکیپیدیایە، بەپێویستم بزانی کە ئاگادارت بکەمەوە، پێشتر من لێرە نەبوومە کە وتووێژ لەسەر وشە کراوە، ئەوان کەسانی ترن و منیش کەسێکی ترم. گۆڕینی ناوی بیردۆزی فیلمیش یەکێک بوو لەو وتارانەی بەبێ وتووێژ گواستەوە(ڕوونکردنەوەی کورتەی دەستکاری هیچ مەجالێک بۆمن ناهێڵێتەوە). Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٠٣، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: پێویستە ڕێز لە وتووێژەکانی پێشوو بگرین، حەتمەن ئەوانیش لە بەرژەوەندیی ئەم زمانە ئەو قەرارانەیان داوە. ھەر لەبەر ئەمە، ئەبێ ھەموو بەکارھێنەران (ھەتا وتووێژی نوێ نەکرێ) لەسەر ئەوانەی پێشوو بڕۆن. خۆتیش بەڕێوەبەری ئەبێ لە من باشتر ئەمانە بزانی. سپاس. Gêjełûk ‏١٤:٠٨، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: ئەوەی پێویست بوو ڕوونم کردەوە، هیوادارم کارەکانت بەپێی سیاسەت بەڕێوەبەریت، سپاس بۆ تۆش. Tessla (وتووێژ) ‏٢٢:٠٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]