لێدوانی بەکارھێنەر:Diyar H.Mohammed

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Diyar H.Mohammed!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٥٬١٢١ وتار و ١٥٣ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- مادیوتووێژ ‏١٨:٤١، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Diyar H.Mohammed وتارەکە بایەخدار نییە و دەسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا، تکایە بڕوانە ویکیپیدیا:پێنج کۆڵەکە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ویکیپیدیا. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆش بەڕێز، ئەم پەڕەیە تایبەتە بە کەسایەتییەکی کوردی و زانیاری تریشی بۆ زیاد دەکرێت بەم زوانە. یاساکانی ویکیپیدیاش ڕێگر نین لە دانانی وتار بۆ کەسایەتیەکی ناسراو. Diyar H.Mohammed (لێدوان) ‏١٩:٥٤، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێگوومان تۆ ڕاست دەکەیت @Diyar H.Mohammed یاساکانی ویکیپیدیا ڕێگر نین بۆ نووسینی بابەت لەسەر کەساییەتی ناسراو ھەروەک لە (ویکیپیدیا:بایەخداری و ویکیپیدیا:ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان) لەسەر چۆنییەتییەکەشی ئاماژەی پێدراوە، بەڵام من بایەخداری و گرنگی لە وتاری ئاریۆس_محەممەد_سەعید نابینم; ھەر بۆ نموونە سێرجێکم بۆ کرد لە گووگڵ شتێکی گرنگم نەبینی کە پشتگیری لە بابەتەکە بکات، تکایە گەر سەرچاوەی باوەڕپێکراو ھەیە دەیسەلمێنێت کە کەسایەتییەکە بایەخدارە ئەوە بۆ وتارەکە زیادی بکەن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وە جگە لەوەش ئەمە دووەم وتارە لەسەر ئاریۆس محەممەد سەعید دەنووسرێت، وتاری یەکەم من بەھۆی بێ بایەخی و ناگرنگی سڕیمەوە، گەر دەتانەوێت وەشانی وتارە سڕدراوەکەتان بۆ دەگەڕێنمەوە ژێر ناوی بەکارھێنەریت بۆ ئەوەی سوود لە زانیارییەکانی ناوی وەرگرن  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٢٠، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت من ماوەی چەند ساڵێک لە ویکیپیدیا ئیشم کردووە ئەمە ئەکاونتێکی ترە بەکاری ئەهێنم. ڕاست ئەکەی پێشتر دانراوە لەلایەن کەسێکی دیکەوە بە شێوەیەکی نادروست. هەوڵ دەدەم باشتری بکەم وتارەکە. - Diyar H.Mohammed (لێدوان) ‏٢٠:٣٦، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دڵنیابە کێشەکە درووستی و نادرووستی نییە، گەر کێشەکە تەنھا نادرووستی بێت، بەکارھێنەرە شارەزاکان تاگی سڕینەوەی لێنادەن و خۆیان ھەوڵ دەدەن لەگەڵ شێوازی ویکیپیدیا بیگونجێنن، کێشەکە لە بایەخداری و گرنگییەتی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٩، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر ئاریۆس محەممەد سەعید داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ٧ی وتارەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ◂  ئێپین  ‏٠١:٤٤، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

برام گەر کێشەی سەرچاوەی هەیە بۆم دادەنێم، پەلە مەکەن لە سڕینەوەی. - Diyar H.Mohammed (لێدوان) ‏٠٩:٥٣، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]