خانکێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناحیەی خانکێ
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاسێمێل
بوون بە ناحیە١٥٫٨٫٢٠٢٢
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی)
 • ئایینمەسیحی، ئێزیدی و موسلمان
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

خانکێ یاخۆد خانک، (بە عەرەبی: ناحیة خانک، بە ئینگلیزی: khanke subdistrict) ناحیەکی سەر ب قازی سێمێل لە پارێزگای دھۆک، کە بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر دکەوێت باشووری دھۆک.[١] لە ساڵی ١٩٨٥ کۆمەڵگەی خانکێ لە چەند گوندێک پێکدەھات، لەگەڵ بەنداوی مووسڵ گەورەکرا و چەند گوندێکی ژێرئاو کەوتن، دانیشتووانی ئەو گوندانە ھاتنە ناو کۆمەڵگەی خانکێ. ھەروەھا ساڵی ١٩٨٨ کە ئەنفالی گوند و ناوچەکان دەستیپێکرد، خەڵکێکی زیاتر ڕوویان تێکرد و بوو بە کۆمەڵگەیەکی گەورە تا دووا جار بریار بە ناحی بوونی ١٥ ئەیلوول ٢٠٢٢ درە." ناحیەی خانکێ نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی پێکھاتە و ئایینەکانە و نزیکەی ١٥ گوندی ئێزدی و مەسیحی و مسوڵمانی لێیە، ڕێژەی دانیشتووانی بە سەنتەری ناحیەکەوە نزیکەی ٣٥ بۆ ٤٠ ھەزار کەسە.[٢][٣]

شینوارەکان[دەستکاری]

زاخیکۆ" شارەکی کۆنی میتانییەکان و دەکەوێتە گوندی "کەمۆنە" لەسەر لێواری ڕۆژھەڵاتی ڕووباری "دیجلە" لە شارەدێی "خانکێ سەر بە شارۆچکەی "سێمێل. کە بۆ ٣ ھەزار و ٨٠٠ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە و دەوترێت بۆ سەردەمی "میتانییەکان" دەگەڕێتەوە کە لە ساڵەکانی ١٤٠٠ تا ١٨٠٠ی پێش زایین ئەم شارەیان بە دەستەوە بووە، کە پاش ھاتنی ئاشوورییەکان، شارەکە سووتێندراوە و لەنێو چووە. لە لێکۆڵینەوەکانی تیمێکی کوردی- ئاڵمانیدا، ١٠٠ نووسراوەی بزمارییان دۆزیوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "میتانەکان" و لە ڕێگەی ئەو کەتیبانەوە زانیویانە پاش کونترۆڵکردنی ئەو ناوچانە بە دەست ئاشوورییەکان، شاری "زاخیکۆ"، دەسووتێنن کە شارەکە دواتر بووەتە ژیر خۆڵەوە و ون بووە و بووەتە بەشێک لە بەنداوی مووسڵ.[٤][٥][٦]

گۆندەکانی سەر بە ناحیای خانکێ[دەستکاری]

  • سۆرکا
  • قەسرێزدین
  • گۆندی شنگالییەکان
  • گۆدبا
  • مەم شڤان
  • ڕبێبی
  • کەبرتوو
  • زەینیا
  • ھەوێریا
  • خێراڤا
  • خانکا کەڤن
  • کەموونا
  • چەم بەرکات

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1508202211. Retrieved 2022-08-16. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  2. ^ "دهۆک.. خانکێ دەکرێت بە ناحییە". qallam.net (بە کوردی). Retrieved 2022-08-17.
  3. ^ "ب فەرمانا سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێمێ، كۆمه‌لگه‌ها خانکێ بوو ناحییە". رۆژناما بنگەهێ لالش. Retrieved 2022-08-17.
  4. ^ "شوێنەواری شارێکی ٤ هەزار ساڵە لە دهۆک دۆزرایەوە". KurdistanMedia (بە کوردی). Retrieved 2022-08-17.
  5. ^ شكري رشيد ماموستايى میژوویێ بەحسا شوونوارێ ل خانکێ ھاتیە دیتن دکت (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-09-28
  6. ^ شكري رشيد ماموستايى میژوویێ بەحسا شوونوارێ ل خانکێ ھاتیە دیتن دکت (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-09-28