تایگەر زیندووە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تایگەر زیندووە
دەرھێنەرعەلی عەباس زەفەر
بەرھەمھێنەرئادیتیا چۆپرا
نووسیننیلێش میسرا
مۆسیقاڤیشێل شێخەر
دەستکاریڕامیشوار باگات
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەفیلمەکانی یاش ڕاج
ڕێکەوتی دەرچوون٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧
ماوەی فیلم١٦٠ خولەک
وڵاتھیندستان
زمانھیندی
تێچوون٢١٠ کرۆر
داھات٥٦٥٫١ کرۆر

تایگەر زیندووە یان تایگەر زیندا ھێی (بە ئینگلیزی: Tiger Zinda Hai) فیلمێکی ھیندییە، لەلایەن عەلی عەباس زەفەر دەرھێندراوە. ئەم فیلمە تەواوکەری ئێک تا تایگەرە، کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە، واتە تایگەر زیندووە بە بەشی دووەمی فیلمی تایگەر دادەنرێت. فیلمەکە لە ڕۆژی لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە سینەماکانی ھیندستان و جیھان دەستی بەنمایشکردن کرد. ھەریەکە لە سەلمان خان و کاترینا کێف ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکە دەگێڕن. ھەندێک لە دیمەنی فیلمەکە لە وڵاتانی نەمسا، ئیماڕات، یۆنان و مەغریب گیراون، دەقاودەق لە شاری ئێساویرا، ھەروەھا لەھەمان وڵات لە نیسانی ٢٠١٧ فیلمەکە تەواو کرا.[١]

چیڕۆکی فیلمەکە لە ڕووداوی ڕفاندنی ٤٦ پەرستیاری ھیندی لە شاری موسڵ، عێراق وەرگیراوە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن داعش ڕفێندرابوون. لە فیلمەکە کارەکتەری تایگەر و زۆیا ئەرکی پارستن و گەڕاندنەوەی ئەو پەرستیارانەیان دەخرێتە سەرشان.[٢]

وێڕای ئەوەی فیلمەکە پەسنی ڕەخنەگرانی وەگرت لەڕووی ئاکشنەوە بەڵام دووچاری ڕەخنە بوویەوە لە دیالۆگ و درێژی ماوەی فیلمەکە.[٣][٤] فیلمەکە توانی ٥٦٥٫١ کرۆر کۆبکاتەوە،[٥] بەمەش بووە یەکێک لە پڕداھاتترین فیلمەکانی مێژووی بۆلیوود ھەروەھا پڕداھاتترین فیلمی بۆلیوود بۆ ساڵی ٢٠١٧. فیلمەکە ٢١٠ کرۆری تێچووە، کە ئەمەش بەیەکێک لە پڕ تێچووترین فیلمەکانی بۆلیوود دادەنرێت.[٦] لە ٦٣ەیەمین فیستیڤاڵی خەڵاتەکانی فیلم فەیر، فیلمەکە خەڵاتی باشترین ئاکشنی پێدرا.[٧]

چیڕۆک[دەستکاری]

تایگەر و ژنەکەی بەناوی زۆیا لەیەکەم بەش ڕایان کرد، لەم بەشەدا تایگەر بۆ ڕزگارکردنی چەند پەرستیارێکی ھیندی دەگەڕێتەوە، کە لە شاری تکریتی عێڕاق گیراون، و لە نەخۆشخانەی شارەکە لەدەستی داعش دان، ئەوان حەوت ڕۆژیان لەژێر دەستە بۆ ڕزگارکردنی پەرستیارەکان پێش ھێرشی ئاسمانی وڵاتی ئەمریکا بۆسەر نەخۆشخانەکە کە ئەبوو عوسمانی لێیە کە سەرکردەیەکی باڵای ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەیە. دوای ھەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر تایگەر و زۆیا سەرکەوتوو دەبن لەو ئەرکەی پێیان سپێردرابوو.

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • سەلمان خان ڕۆڵی ئەفیناش سینگ ڕاسور دەبینێت
  • کاترینا کێف ڕۆڵی زۆیا دەبینێت
  • پاریش ڕەوال وەک فیردەوس، ھەواڵگری ھیندی لە عێراق
  • ساجید دیلافرووز وەک ئەبو عوسمان

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

فیلمەکە لە ئەبو زەبی، نەمسا، یۆنان و مەغریب وێنەی گیرا. دوایین گۆرانی فیلمەکەش لە دوگری ناکۆس لە یۆنان، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ وێنەی گیرا.[٨] ئەکتەری ئێرانی ساجید دیلافرووز بۆ ڕۆڵی نەرێنی فیلمەکە ھەڵیژێردرا،[٩] ناوبراو پێشتر لە فیلمێکی دیکەی بۆلیوود بەناوی بەیبی لە پاڵ ئاکشەی کومار دەرکەوتبوو لە ساڵی ٢٠١٥.[١٠]

بودجەی فیلمەکە بەپێی ڕاپۆرتەکانە بۆنموونە: ٢١٠₹ یەکسانە بە ٣٠٬١٧ ملیۆن دۆلار.[٦] بەمەش بووە پڕتێچووترین فیلمی کۆمپانیای یاش ڕاج فیلمز لەپاڵ فیلمەکانی دووم ٣، سوڵتان و ڕێگرەکانی ھیندۆستان.[١١]

بڵاوکردنەوە[دەستکاری]

یەکەم تڕایلەری فیلمەکە لە ڕۆژی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە. لەماوەی ٢٤ کاتژمێر چەندین ڕیکۆردی شکاند، بە بڵاوکردنەوەی تڕایلەرەکەی لە یوتیووب، لە یەکەم ڕؤژیدا ٢٩ ملیۆن بینەری تێپەڕاند، ٤٨٠ ھەزار ڵایک و ٢٥٠ ھەزار جاریش بڵاوکرایەوە.[١٢] لە ١١ی تشرینی دووەم، ڕیکۆردی زۆرترین ڵایک بۆ تڕایلەری فیلمی لەسەر یوتیووب شکاند، دوای ئەوەی ٧٠٠ ھەزار ڵایکی کۆکردەوە، بەمەش توانی ڕیکۆردی Star Wars: The Force Awakens بشکێنێت.[١٣] پاشان فیلمی تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا (٢٠١٨) کە ٢ ملیۆن ڵایکی ھەبوو، ڕیکۆردەکەی لە تایگەر زیندا ھێی سەندەوە.

تایگەر زیندا ھێی لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە سینەماکانی جیھان دەستی بەنمایشکردن کرد، فیلمەکە بڕوانامەی بینەری گشتی (U/A)ی لەسەنتەری بڕوانامەی فیلمەکان وەرگرت.[١٤] ئەمەش سەرەڕای بوونی دەنگی گۆرانیبێژێکی پاکستانی (ئاتیف ئەسلام) لە فیلمەکە، بەڵام فیلمەکە مۆڵەتی نمایشکردنی پێنەدرا لە پاکستان ئەمەش بۆ بەشی یەکەمی فیلمەکە دەگەڕێتەوە کە وێنای پاکستان و دەزگا ھەواڵگرییەکەی بەباش نیشان نەدابوو.[١٥][١٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Tiger Zinda Hai Trailer: Salman Khan, Katrina Kaif's 'Roar' Is What You Just Heard". NDTV. 7 November 2017. Retrieved 7 November 2017.
  2. ^ "The real story of Tiger Zinda Hai: How India got 46 nurses back from ISIS". Rediff.com. 7 November 2017. Retrieved 8 November 2017.
  3. ^ "Tiger Zinda Hai Box Office Collection: Will Salman Khan-Katrina Kaif deliver 2017's biggest hit?". m.businesstoday.in. ١٨ی ئایاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Sen, Sushmita (22 December 2017). "Tiger Zinda Hai movie review: Audience loved Salman Khan-starrer; ready to give it more than 5 ratings". International Business Times. Retrieved 25 December 2017.
  5. ^ "Tiger Zinda Hai (2017)". Box Office Mojo. Retrieved 25 February 2018.
  6. ^ ئ ا "Tiger Zinda Hai - Movie". Box Office India. Retrieved 10 January 2018.
  7. ^ "Filmfare Awards 2018: Complete List Of Winners". NDTV.com. Retrieved 21 January 2018.
  8. ^ "Salman Khan and Katrina Kaif in Greece for the shooting of their film Tiger Zinda Hai". ELINEPA. Retrieved 19 October 2017.
  9. ^ "Who is Tiger Zinda Hai villain? Meet Sajjad Delfrooz. He is locking horns with Salman and Katrina". India Today. 7 November 2017. Retrieved 22 December 2019.
  10. ^ "Meet Sajjad Delafrooz, the Salman Khan's arch nemesis in Tiger Zinda Hai". Latest Indian news, Top Breaking headlines, Today Headlines, Top Stories at Free Press Journal. Retrieved 22 December 2019.
  11. ^ "Is 'Tiger Zinda Hai' YRF's costliest film?". Republic World. 8 November 2017. Archived from the original on 28ی Januaryی 2018. Retrieved 20ی Augustی 2020. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archivedate= (help) ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "TIGER ZINDA HAI Trailer Creates Multiple Records Within 24 Hours". YRF. 16 November 2017. Retrieved 19 November 2017.
  13. ^ Rajat Tripathi (11 November 2017). "Salman Khan's Tiger Zinda Hai trailer becomes the most liked movie trailer on YouTube in the world!". BollywoodLife.com. Retrieved 19 November 2017.
  14. ^ "'Tiger Zinda Hai' cleared by CBFC, gets U/A certificate". Zee News. 16 December 2017. Retrieved 17 December 2017.
  15. ^ "Salman Khan's Tiger Zinda Hai not cleared for Pakistan screening by CBFC". DAWN Images. 13 December 2017. Retrieved 13 December 2017.
  16. ^ "Has Salman Khan, Katrina Kaif's 'Tiger Zinda Hai' been banned in Pakistan?". The Express Tribune. 13 December 2017. Retrieved 13 December 2017.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]