یووتیووب

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

یووتیووب ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتی تایبەتە بە پەخشکردن و دانانی ڤیدیۆ لەلایەن بەکارهێنەرانیەوە، لە ئێستادا بە یەکێ لە بەرهەمەکانی گووگڵ دادەنرێت دوای ئەوەی لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە لە ساڵی ٢٠٠٦ کڕدرا.

لۆگۆی ماڵپەڕی یووتیووب

بیرۆکەی کردنەوەی ماڵپەڕ[دەستکاری]

ئەم ماڵپەڕە لە فێبرێوەری ساڵی ٢٠٠٥ بەڕەسمی خرایە گەڕ ، لەلایەن سێ کەسەوە بەناوەکانی ستیڤ چین و جاوێد کەریم و چاد هەرڵی کە بیرۆکەکەش دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ڕۆژێکیان ئەم سێکەسە ویستیان پەڕگەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بکەنەوە بەوەی هەموو کەس بیبنێت بەڵام لەو کات تەنیا دەتوانر ڤیدیۆ بەرزکرێتەوە وە دواتر لەلایەن کەسانی تر داگریت بەڵام ئەو سێ کەسە دەیانویست بێ داگرتن خەڵک سەیری ڤیدیۆیەکان بکات ئەمەش بووە سەرە داوێ بۆ کردنەوەی ماڵپەڕەکە کە لەئێستادا لە ڕیزی ١٠ ئەو ماڵپەڕانەی کە زۆرترین سەردانیکەریان هەیە لە جیهان.

تایبەتمەندی[دەستکاری]

  • بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ
  • دروستکردنی هەژماری تایبەتی کە وەک کەناڵێک دەردەکەوێت کە بەرکارهێنەرانی تر دەتوانی پەیام و نامە بۆیەکتری بنێرن وە دروستکردنی هەژمار بە خۆڕایی
  • نووسینی کۆمێنت و پەیام لەنێوان ئەو کەسانەی هەژماریان دروستکردەوە.

یاساکان[دەستکاری]

  • نابێ تەواوی جەستەی مرۆڤ لە ڤیدیۆکاندا دەرکەوتبێت.
  • نابێ ئەو ڤیدیۆیانەی تایبەتە بە دەزگایەک یان کەناڵێکی ڕاگەیاندن و مافی بەکارهێنانی لە یووتیووب هەیە ئەوا کەس بۆی نیە ئەم ڤیدیۆیانە بەرزبکاتەوە.
  • نابێ ڤیدیۆی بەرزکرێتەوە کەسووکایەتی بە تاکێک بکات یان کۆمەڵگایەک.