کۆلێرا
لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
کۆلێرا (ڕشانەوە) (ئینگلیزی: Cholera)، نەخۆشیەکە بە ھۆی بەکتریای ڤایبیریۆ کۆلێرا (Vibrio cholera) تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە ڕێگەی پیس بوونی ئاوی خواردنەوەوە بڵاو دەبێتەوە، نەخۆشی کۆلێرا نەخۆشیەکی زۆر درمە و لە کاتی تووش بوونی چەند کەسێکی ناو کۆمەڵگا، زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە. پیسایی نەخۆشە تووشبووەکە سەرچاوەی سەرەکی بەکتریای کۆلێرایە.
چارەسەر [دەستکاری]
سەیری نەخۆشەکە بکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە و ڕادەی ووشک بوونەوەکەی دیاری بکرێت ئەگەر:
- ووشک بوونەوەی نەبوو، ئەوا گیراوەی دکسترۆلایتی بدرێتێ و ئامۆژگاری بکرێ شلەمەنی زۆر بخواتەوە و ھەروەھا دەرمانی پێویستی بدرێتێ.
- ووشک بوونەوەی کەمی ھەبوو، ھەر وەکو سەرەوە.
- ووشک بوونەوەی سەختی Severe dehydration ھەبوو:
- کانیۆلای بۆ دابنرێت.
- فلوید (ڕینگەر یان نۆرماڵ سەلاین)، باشتر وایە بە دوو کانیولا.
- ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
- لە ھەموو بارێکی سک چوون، ئەگەر گومانی کۆلێرا ھەبوو یان کۆلێرا لە ناوچەکە ھەبوو، ئەنتی بایۆتیکی پێویست (تتراسایکلین، کۆتریمۆکسازۆل، یان فیورازۆلیدۆن) بەکار بھێنرێت.
سەرچاوەکان [دەستکاری]
- بنەماکانی چارەسەرکردن بۆ کارمەندانی تەندروستی. وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢٠٠٠.