بوراک ئۆزچیڤیت
ئەمە ژیاننامەی کەسایەتییەکە کە زیندووە و پێویستی بە سەرچاوەی زیاترە بۆ سەلماندنیبوون. (ئەیلوول ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
بوراک ئۆزچیڤیت | |
---|---|
مێژووی لەدایکبوون | ۲٤ کانوونی دووەمی ۱۹٨٤ |
شوێنی لەدایکبوون | ئەستەنبوڵ |
درێژی | 184cm |
گرنگترین ڕۆڵەکان | کەمال سۆیدەری لە زنجیرە درامای ئەشقی شێتانە |
ئایین | موسڵمان |
نەتەوە | تورک |
ساڵانی ئیشکردن | 2003 |
ھاوسەر | فەهرییە ئافچن |
مناڵەکان | 1 |
پێگەی فەڕمی | لەسەر سایتی IMDB |
دەستکاری |
بوراک ئۆزچیڤیت (بەتورکی: Burak Özçivit) ئەکتەرێکی تورکییە.[١][٢][٣] ، لە دایک بووە لە ٢٤ کانوونی دووەمی ١٩٨٤[ژێدەر پێویستە] لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا[٤]، و ئەو وەک باشترین نمایشکەر دیاری کراوە ٢٠٠٣ لە تورکیا، لە جیھانی کوردیدا بە ناوبانگە بە ڕۆڵی عومەر لە زنجیرەی ئەوینی ناکام، و لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆڵی گێڕاوە لە زنجیرەی (باڵندەی نەمنەم) بە ڕۆڵی (بوراک) لەگەڵ ئەکتەر (فەھرییە ئافچن)، و فیلمی (ئیشق لەتۆ دەچێت) لەگەڵ (فەھرییە ئافچن) لە ٢٠١٤.
بوراک دەرچووە لە زانکۆی مەرمەرەی ھونەرە جوانەکان بەشی تۆمارکردن و دوای دەرچوونی کاری نمایشی جل و بەرگی کردووە و بووە خاوەنی نازناوی باشترین نمایشکار لە ساڵی ٢٠٠٣ و لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە دووەم باشترین نمایشکاری جل و بەرگ لە جیھاندا، و دواتر چووە ناو بواری ڕیکلام کردن، و لە ساڵی ٢٠٠٦ چووە ناو جیھانی ڕۆڵ گێڕان کاتێک ڕۆڵی مورادی گێڕا لە زنجیرە درامای تورکی Eksi، و لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆڵی محەممەدی گێڕا لە فیلمی شەیتان زۆر ترسناکە و ئەوە بووە دەرچوونی بڵێسەی سەرکەوتنی ئەو، و لەھەمان ساڵدا و ساڵی دواتریش ڕۆڵی عومەری گێڕاوە لە زنجیرەی بەناوبانگ ئەوینی ناکام و ئەم زنجیرە ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لە بەناوبانگ بوونی بوراکدا و لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕۆڵی Güven دەگێڕێت لە زنجیرەی Baba Ocagi، و گەورەترین ڕۆڵ دەرکەوتنی بوو لە زنجیرەی حەریم سوڵتان بەشی دووەم کە بووە ھۆی بەناوبانگ بوونی لە جیھانی عەرەبیدا و کە ملوێنان کەس سەرسام بوون پێی و بەدڵیان بوو.
کارەکانی
[دەستکاری]لە تەلەڤیزیۆن
- ٢٠٠6 (Murat) لە Eksi ١8
- ئەوینی ناکام (٢٠٠٧) بە ڕۆڵی (عومەر)
- ٢٠٠8 (Güven) لە Baba Ocaği
- ئەمیر لە زنجیرەی ناپاکی (ihanet) لە ساڵی ٢٠١٠
- çetin Ateşoğlu یان ئەمین لە زنجیرەی نھێنییە بچووکەکان ساڵی ٢٠١٠
- مەئمون ئاغلو بالی بیک لە زنجیرەی سەدەی مەزن ساڵی ٢٠١١-٢٠١٣
- کامەران لە زنجیرەی باڵندەی نەمنەم ساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤
- ئەمین لە زنجیرەی (نھێنی کچان) ساڵی ٢٠١٣
- کەمال سۆیدەیری لە زنجیرەی ئەشقی شێتانە ٢٠١٥-٢٠١٧
- عوسمان لە شانشینی عوسمان ٢٠١٩-ئێستا
لە سینەما
٢٠٠٧ (Suat) لە Musallat
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Burak Özçivit Haberleri». Habertürk.
- ^ «Burak Özçivit Kimdir?». Sabah.
- ^ «Burak Özçivit kimdir, nerelidir? Burak Özçivit kaç yaşındadır?». Sözcü.
- ^ «Burak Özçivit, Fahriye Evcen'e taşındı». Posta. 9 July 2017. لە 24 September 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
- ویکیپیدیای عەرەبی: بوراک أوزشیفیت[بەستەری مردوو]
- ویکیپیدیای ئینگلیزی: Burak Özçivit[ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بوراک ئۆزچیڤیت تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو وتارە ژکزانەی سەرچاوەیان کەمە لە ئەیلوول ٢٠٢١
- ئەو دەستپێکانەی پێویستیان بە خاوێنکردن ھەیە
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە ئابی ٢٠٢١
- ھەموو ئەو وتارانەی پشتڕاستکراو نین
- ئەو وتارانەی پشتڕاستکراو نین
- لەدایکبووانی ١٩٨٤
- خەڵکی ئەستەمبوڵ
- ئەکتەرە تورکە کوڕەکانی سەدەی ٢١م
- زیندووان
- موسڵمانەکانی سەدەی ٢٠ەم
- موسڵمانەکانی سەدەی ٢١ەم