ئەوینی ناکام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەوینی ناکام (بەتورکی: Zoraki Koca) (ماناکەی بەکوردی: ھاوسەرەکەی ناچار کرد) زنجیرە درامایەکی کۆمەڵایەتی تورکییە وەرگێڕدراوە بۆ کوردی ناوەندی (سۆرانی) و پەخش کراوە لە کەناڵی گەلی کوردستان.

پاڵەوانێتی[دەستکاری]

زنجیرەکە لە ڕۆڵ گێڕانی:

پەخشکردن[دەستکاری]

خشتەی خوارەوە کەناڵەکان ڕوون دەکاتەوە:

زمان کەناڵی پەخش کردن ڕێکەوت
 Turkey تورکی کەناڵی دی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٨
 کوردی کرمانجی خواروو(کوردی ناوەندی) کەناڵی گەلی کوردستان ٢٠٠٩

وەرگێڕانی زنجیرەکە[دەستکاری]

زنجیرەکە لەلایەن کەناڵی گەلی کوردستانەوە وەرگێڕاوە و پەخش کراوە.

وەرگێڕانی ناوەکان

گۆڕانکاری لە چەند ناوێک کراوە چونکە ھەندێ وشە کەمێک قورسە لەسەر کوردی بۆ وتن.

ئەم خشتەیەی خوارەوە ئەوە ڕوون دەکاتەوە:

ناوی کەسایەتی بەکوردی ناوی کەسایەتی بەتورکی وتنی ناوەکە مانای ناو
ڕەشا Ayşe ئایشێ عائیشە
عومەر Ömer ئومەر عومەر

چیرۆک[دەستکاری]

زنجیرەکە چیرۆکی عومەری تەمەن ٢٦ ساڵ دەگێڕێتەوە کە خاوەنی چالاکی و جوانییە بەڵام ھەموو بیری لای کات بەسەربردنە لەگەڵ کچان، و ئەو تاکە میرات گری کۆمپانیای ((ئۆزبۆڵات))ە بەڵام نایەوێت بەرپرسیارێتی ھەڵگرێ. و ڕۆژی لەڕۆژان کۆمپانیای ئۆزبۆلات تووشی کێشەیەک دەبێت بەھۆی ھەندێ زەوی و زار، بۆیە بەڕێز کەمال ناچار دەبێت کوڕەکەی عومەر بنێرێت بۆ ئەو ناوچەیە، و عومەر ئەو ھەلە دەقۆستێتەوە و دوو ھاوڕێی خۆی دەبات لەگەڵ خۆی، بۆ ئەوەی گەشتێکی خۆش بەسەربەرێت لەباتی کار، و لەو کاتەدا ڕەشای تەمەن ٢٢ دەردەکەوێت و کە ھیچ گەنجێک سەرنەکەوتووە لە گەیشتن بە دڵی یان مێشکی و سەرسامی دەبێت خێرا.

"بەڵام کاتێک ڕەشا گرنگی پێنادات و ھاوڕێکانی گاڵتەی پێدەکەن، عومەریش گرەوو دەکات کە دەگات بە دڵی"

بۆیە عومەر ناچار دەبێت ھاوسەرگیری لەگەڵ بکات و دواتر ھەست بە گەورەی ئەو کێشەیە دەکات کە خۆی خستۆتە ناوی، بۆیە بڕیار دەدات بگەڕێتەوە بۆ ئەستەنبوڵ بە بیانوی ئەوەی کە باوکی نەخۆشە، و کاتێ ڕەشا دەچێت بۆ ئەستەنبوڵ سەرسام دەبێت بەوەی باوکی عومەر نەخۆش نییە و ئەوە تەنھا درۆیەک بووە و ھەڵی خەڵەتانووە بۆ ئەوەی گرەوێک بباتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]) ویکیپیدیای عەرەبی: الحب المستحیل[بەستەری مردوو]

ویکیپیدیای تورکی: Zoraki Koca