ئیبن بەتووتە
ئیبن بەتووتە Ibn Battuta | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٥ی شوباتی ١٣٠٤ز تەنجە، مەغریب |
مردن | ١٣٦٩ز (تەمەنی ٦٤–٦٥)ساڵ مەغریب |
نەتەوە | عەرەب |
بواری زانستی | زانای ئیسلامی، گەڕیدە، جوگرافیا، یاسا، دادگەر |
ناسراو بە ھۆی | یەکێک لە ھەرە گەڕیدە بەناوبانگەکانی جیھانیەکێک لە ھەرە گەڕیدە بەناوبانگەکانی جیھان |
پۆتانەکان: 22°19′51″N 36°29′25″E / 22.33083°N 36.49028°E ئیبن بەتووتە (بە عەرەبی: أبوو عبد الله محمد بن عبد الله اللواتي الطنجي بن بطوطة) ناسراو بە شەمسەددین (٢٥ی شوباتی ١٣٠٤ – ١٣٦٨ یان ١٣٦٩)، زانا و گەشتکارێکی مەغربی بوو کە بە زۆری گەشتەکانی و سەفەرکانی ناسرابوو کە پێی دەوترا «رحلة» (دەریایی). بۆ ماوەی ٢٩ ساڵ سەردانی زۆربەی جیھانی ئیسلامی کردووە، وەک باکووری ئەفریقا، نیوەدوورگەی ئەفریقا، خۆراوای ئەفریقا، باشووری ئەورووپا و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا لە خۆراواوە، بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین، باشووری ئاسیا، ناوەڕاستی ئاسیا، باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و چین لە ڕۆژھەڵاتەوە، ناوچەیەک کە زیاتر بووە لە گەشتە نزیک-مۆدێرنەکەی مارکۆ پۆلۆ، ئیبن بەتووتە بە یەکێک لە گەورەترین گەڕیدەکانی ھەموو سەردەمەکان دادەنرێت. گەشتێکی کرد کە زیاتر لە «١٢١٫٠٠٠ کم»ی بڕی، کە ھیچ کەسێکی ئەو سەردەمە ئەو مەودایە گەشتی نەکردبوو.[١]
سەرەتای ژیانی و یەکەم حەج
[دەستکاری]زۆربەی ئەو زانیارییانەی کە بەدەست ھاتوون دەربارەی ژیانی ئیبن بەتووتە لە گەشتنامەکانییەوە وەرگیراوە. ئیبن بەتووتە لە خێزانێکی موسوڵمان ھاتووەتە ژیانەوە و لە شاری تانجیر لە وڵاتی مەغریب. ئیبن بەتووتە لە سەرەتای گەنجێتیدا مەزھەبی مالیکی خوێندووە کە مەزھەبی ئەفریقای باکوور بووە لەو کاتەدا.[٢]
گەشتەکانی
[دەستکاری]ئیبن بەتووتە بە یەکێک لە گەشتیار یان گەڕیدە بەناوبانگەکانی جیھان ناسراوە.
گەشتنامە ١٣٢٥–١٣٣٢
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Nehru, Jawaharlal (1989). Glimpses of World History. Oxford University Press. p. 752. ISBN 0-19-561323-6. After outlining the extensive route of Ibn Battuta's Journey, Nehru notes: "This is a record of travel which is rare enough today with our many conveniences.... In any event, Ibn Battuta must be amongst the great travellers of all time."
- ^ Dunn 2005, p. 22
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبن بەتووتە تێدایە. |