بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یانەی وەرزشیی شیلادزێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یانەی وەرزشیی شیلادزێ
ناوی تەواویانا شێلادزێ یا وەرزشیی
نازناوئەلھووەکانی کۆرەژار
ناوی کورتکراوەSheladze FC
دامەزراندن٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
یاریگایاریگای گولان (کاتی)
سەرۆکشەریف ئیبراھیم
خولخولی پلە دووی کوردستان
وێبگەی فەرمیماڵپەڕی فەرمی
یەکەم یاریبەرامبەر زانکۆی پۆلیتەکنیک دھۆک لە خۆلی پلە دووی ھەرێمی کوردستان بە ئەنجامی بردنەوە ٣ بە ١ بوو یانەی شیلادزێ
گەورەترین بردنەوە٦ بە سفر بەرامبەر یانەی بجیل لە خۆلی پلە دووەکانی کوردستان
گۆڵکەرعەلی عەبدۆڵڵا بە ١٠ گۆڵ گۆڵکاری یانەکەیە

یانەی وەرزشیی شێلادزێ (بەزارەوەی کوردی بادینی یانا شیلادزێ یا وەرزشی) یانەیەکی وەرزشیی کوردستانە، دەکەوێتە پارێزگای دھۆک لە باشووری کوردستان. یانەکە لە ساڵی ٢٠٢١ بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان - یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دامەزراوە.[١] یانەکە بەشدارە لە خولی پلە دووەکانی کوردستان. یانەکە پێکھاتووە لە کۆمەڵێک وەرزشی جۆراوجۆر لەوانەش تۆپی پێ. و ئامانجی بەڕەوپێشبردنی وەرزش و توانا وەرزشییەکانی ناوچەکەیە، و بارەگا و مەڵبەندی سەرەکی یانەکە دەکەوێتە سەنتەری ناحیەیی شیلادزێ[٢]

جلوبەرگ و درووشم

[دەستکاری]

جلوبەرگەکانی سەرەکی پێکھاتووە لە سوور و سپی؛ و دڕووشمەکەشی کە ئاڵایەکەیە ئەویش بە ڕەنگی سوور و سپییە. سوور: بە مانای قوربانیدان و خوێنی شەھیدان دێت. سپی: بە مانای ئاشتی و تەبایی دێت. نازناوی یانە (ئەلھوویێن کۆرەژاری)

وەرزش

[دەستکاری]

یانەی وەرزشیی شیلادزێ زیاتر بریتییە لەم جۆرانەی وەرزش کە تیاییدا بەردەستە، (تۆپی پێ - لەش جوانی - تۆپی سەر مێز - پایسکل سواری). دووزینەوەی توانای یاریزانە ئاست بەرزەکان[٣][٤]

خولەکان

[دەستکاری]

بەشدار لە خولی پلە دووی کوردستان وەرزی (٢٠٢١–٢٠٢٢) بەشدار لە جامی کوردستان (٢٠٢٣)[٥][٦][٧] بەشدار لە خولی پلە دووەکانی کوردستان وەرزی (٢٠٢٣–٢٠٢٢)

ئارمانج

[دەستکاری]

پەڕەپێدانی وەرزش و تواناکانی گەنج و لاوی ناوچەکە و پشکداریکردن لە خول و پاڵەوانێتییەکانی کوردستان و گرنگیدان بە یاریزانانی یانەکە و مەشق و ڕاھێنانەکانیان، بەرجستەکردنی گیانی وەرزشی، و بەدەستھێنانی نازناوەکان لە داھاتوو.[٨]

ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا یانەی شیلادزێ دامەزرێت. یانەکە دامەزراوە، بەڵام یاریگایەکی تایبەت بەخۆی نییە. ئەگەر بیانەوێت ڕاھێنان یان یارییەکی فەرمی و نافەرمی بکەن، دەبێت لە یاریگای ئەھلی و نا حکۆمی بکەن و بە پارە ئەنجامی دەدەن.

سەرباری ئەوەش لە یەکەم یاریی خولی پلە دووەکانی کوردستان بە بردنەوە دەستی پێکرد.

[٩]شیلادزێ نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس تیاییدا دەژین و بەگڕوتینەوە بەشداری چالاکییە وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و خاوەن ھاندەرێکی زۆر و سەرسەختە.

دەستەی کاڕگێری یانە

[دەستکاری]
  1. شەریف ئیبراھیم - سەرۆک
  2. سەردار خان أمیر - جێگری سەرۆک
  3. کاروان باقی - سکرتێر
  4. بێوار ئیبراھیم - بەرپرسی دارایی
  5. محەممەد یاسین - ئەندام و سەرپەرشتی یاریی تۆپی پێ
  6. ئەنەس سلێمان - ئەندام و وتەبێژی یانە
  7. دڵشاد عسمەت - ئەندام
  8. سوھەیب سەبری - ئەندام
  9. مهاباد کاظم - ئەندام
  10. ئامەد عیماد - فۆتۆگرافەری یانە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Sorani، Basnews. «حکوومەت یانەیەکی وەرزشی بۆ شیلادزێ دروست دەکات». www.basnews.com. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ AGENCY، XANI (٦ی تەممووزی ٢٠٢٢). «یانا شێلادزێ دێ هه‌ڤبه‌سته‌كێ ل گه‌ل راهێنه‌ره‌كێ ئیرانى ئه‌نجام». XANI AGENCY. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/sports/280920221-amp. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  4. ^ bedel، naci. «نیوار داود:یانا شێلادزێ ده‌مێ پێدڤی بۆ راهێنانان نه‌بوویه | Rojnameya Evro» (بە عەرەبی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ عبدالقهار، ئاکۆ (٢ی شوباتی ٢٠٢٣). «یارییەکانی جامی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا». Yariga یاریگانێت. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «جامی كوردستان ده‌ستپێده‌كات». knwe.org. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ میدیا، سپۆرت (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣). «جامى كوردستان ده‌ستپێده‌كات». سپۆرت میدیا. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ bedel، naci. «نیوار داود:یانا شێلادزێ‌ ده‌مێ‌ پێدڤی بۆ راهێنانان نه‌بوویه‌ | Rojnameya Evro» (بە عەرەبی). لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ AGENCY، XANI (٦ی تەممووزی ٢٠٢٢). «یانا شێلادزێ دێ هه‌ڤبه‌سته‌كێ ل گه‌ل راهێنه‌ره‌كێ ئیرانى ئه‌نجام». XANI AGENCY. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]