گوستاڤ ئیفێل
گوستاڤ ئیفێل | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٢ دیژۆن، فەڕەنسا |
مەرگ | ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣ (تەمەنی ٩١ ساڵی) پاریس، فەڕەنسا |
نەتەوە | فەڕەنسی |
پیشە | ئەندازیاری شارستانی، تەلارساز |
مناڵ(ەکان) | ٣ کچ، ٢ کوڕ |
واژوو | |
ئەلێکساندەر گوستاڤ ئیفێل بە (ئینگلیزی: Alexandre Gustave Eiffel). لەدایکبووی (١٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٢) فەڕەنسایە. گوستاڤ ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی فەڕەنسی بوو، دەرچووی زانستگای ناوەندی پاریس بووە، ئەو سەرەتا بەھۆی درووستکردنی ڕێگاخێراکان لە فەڕەنسا ناوی دەرکرد لەوانە پردی (Garabit viaduct) بەڵام باشترین کار بۆ ناسینەوەی گوستاڤ درووستکردنی تاوەری ئیفێل کە لە ساڵی ١٨٨٩ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بنیادی نا. لەبەرواری (٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣) لە پاریس، کۆچی دوایی کردووە.
کاریگەری
[دەستکاری]لەکاتی ھەڵگیرسانی شۆڕشێ پیشەسازی لە بەشێک لە وڵاتی ڕۆژئاوایی، گوستاڤ ئیفێل ڕێژەی کارکردنی کەمتربوون، بەھۆی ھۆی جۆراوجۆری ئابووری و ھۆی سیاسی، ئەمە بووبە ھێواش بوونەوەی کاریگەری لە فەرەنسا. بەڵام دواتر و دوای گەشەسەندەوەی پیشەسازی لەو وڵاتە، ئیفێل بەختێکی باشی ھەبوو لەو نێوەندەدا کەتوانی دووبارە پەرە بە بواری ئەندازیاری بداتەوە. ئیفێل خاوەن کۆمەڵێک نەخشەسازی و کاری گرنگە، بەڵام لەھەموویان گرنگتر ھەردوو (بوورجی ئیفێل، پەیکەری ئازادی)ن، کە نەخشەی بۆ کێشاوون. ھەردوو پرۆژەکە گرنگیی ھێمای بێ ئەندازەیی سەدەی (١٩) پیشان دەدەن. بورجەکە ھەروەھا گرنگە بەھۆی بوونی ڕۆڵی لە دا مەزراندنی توانای شارەوەی جوانیی داڕشتەیە ھی ئەو ڕوخسار کە بەزۆری لەلایەن تێڕامانی کرداری دەچەسپێنرێت.
پێشانگا
[دەستکاری]-
دەرچەی بوداپێست.
-
وێنەی کێشراوی بورجی ئیفێل لەلایەن گوستاڤۆوە.
بورجی ئیفێل
[دەستکاری]قۆناغەکانی دروستکردنی بورجی ئیفێل:
-
١٨ی تەممووزی ١٨٨٧
-
٧ی کانونی یەکەمی ١٨٨٧
-
٢٠ی ئازاری ١٨٨٨
-
١٥ی ئایاری ١٨٨٨
-
٢١ی ئابی ١٨٨٨
-
٢٦ی کانونی یەکەمی ١٨٨٨
-
ئازاری ١٨٨٩
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گوستاڤ ئیفێل تێدایە. |