گوستاڤ ئیفێل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوستاڤ ئیفێل

لەدایکبوون١٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٢
دیژۆن، فەڕەنسا
مەرگ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣ (تەمەنی ٩١ ساڵی)
پاریس، فەڕەنسا
نەتەوەفەڕەنسی
پیشەئەندازیاری شارستانی، تەلارساز
مناڵ(ەکان)٣ کچ، ٢ کوڕ
واژوو

ئەلێکساندەر گوستاڤ ئیفێل بە (ئینگلیزی: Alexandre Gustave Eiffel). لەدایکبووی (١٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٢) فەڕەنسایە. گوستاڤ ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی فەڕەنسی بوو، دەرچووی زانستگای ناوەندی پاریس بووە، ئەو سەرەتا بەھۆی درووستکردنی ڕێگاخێراکان لە فەڕەنسا ناوی دەرکرد لەوانە پردی (Garabit viaduct) بەڵام باشترین کار بۆ ناسینەوەی گوستاڤ درووستکردنی تاوەری ئیفێل کە لە ساڵی ١٨٨٩ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بنیادی نا. لەبەرواری (٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣) لە پاریس، کۆچی دوایی کردووە.

کاریگەری[دەستکاری]

وێنەی کێشراوی پەیکەری ئازادی لەلایەن (ئێدوارد مۆران) لە ساڵی ١٨٨٦. کەبەھۆیە شێوەی پەیکەری ئازادی ئاشکراکرا کە شێوەکەی لەلایەن گوستاڤۆوە بۆکرابوو

لەکاتی ھەڵگیرسانی شۆڕشێ پیشەسازی لە بەشێک لە وڵاتی ڕۆژئاوایی، گوستاڤ ئیفێل ڕێژەی کارکردنی کەمتربوون، بەھۆی ھۆی جۆراوجۆری ئابووری و ھۆی سیاسی، ئەمە بووبە ھێواش بوونەوەی کاریگەری لە فەرەنسا. بەڵام دواتر و دوای گەشەسەندەوەی پیشەسازی لەو وڵاتە، ئیفێل بەختێکی باشی ھەبوو لەو نێوەندەدا کەتوانی دووبارە پەرە بە بواری ئەندازیاری بداتەوە. ئیفێل خاوەن کۆمەڵێک نەخشەسازی و کاری گرنگە، بەڵام لەھەموویان گرنگتر ھەردوو (بوورجی ئیفێل، پەیکەری ئازادی)ن، کە نەخشەی بۆ کێشاوون. ھەردوو پرۆژەکە گرنگیی ھێمای بێ ئەندازەیی سەدەی (١٩) پیشان دەدەن. بورجەکە ھەروەھا گرنگە بەھۆی بوونی ڕۆڵی لە دا مەزراندنی توانای شارەوەی جوانیی داڕشتەیە ھی ئەو ڕوخسار کە بەزۆری لەلایەن تێڕامانی کرداری دەچەسپێنرێت.

پێشانگا[دەستکاری]

بورجی ئیفێل[دەستکاری]

قۆناغەکانی دروستکردنی بورجی ئیفێل:

سەرچاوەکان[دەستکاری]