نەخۆشیی گورگەسوورە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە گورگی سووری سیستمیەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی ژنێکی تووش بوو بە لووپوس

سیستەمیک لووپوس ئەریتێماتێس یان بە کورتی (SLE) یان لووپوس. لووپوس بە لاتینی واتە گورگ و ئەریتێما بە یۆنانی واتە سوور. لە لەشی کەسی تووش بوو بە لووپوس کۆئەندامی بەرگری دەست دەکا بە دروست کردنی ھەندێک مادە دژ بە شانەکانی لەش و دەبێتە ھۆی ناکۆکی ئەوان. لووپوس لە ژناندا ١٠جار زۆرتر لە پیاوان ڕوو دەدات.[١]

لووپوس زۆرتر ھێرش دەباتە سەر دڵ، جومگەکان، پێست، سی، ڕەگەکان، جەرگ، گورچیلەەکان و کۆئەندامی دەمار. پڕۆسەی لووپوس چاوەڕوان نەکراوە واتە جاری وا ھەیە نەخۆشییەکە دەگاتە ئاستێکی بەرز و ھێرش دەکاتە سەر ئەندام و کۆئەندامەکانی لەش و جاری وایە بە تەواوی دا ئەمرکێت و ھیچ ھەواڵی نییە.[٢][٣]

لووپوس شفای نییە، واتە ھیچ دەرمانێک نییە کە بە تەواوی نەخۆشییەکە بنبڕ بکات. چەندین دەوا ھەن کە بۆ دامرکاندنی کۆئەندامی بەرگری بەکار دەبرێن و نایەڵن کە ھێرش بکاتە سەر شانە خۆییەکان. ئەم دەواگەلە بریتین لە سایکلۆفۆسفاماید، کۆرتیکۆسترۆیید و چەندین دەوای سەرکوتکەری کۆئەندامی بەرگری تر. لووپوس دەتوانێت ببێتە ھۆکاری لەدەستدانی گیان، ئەو دەوا گەلەی بۆ دەرمانی لووپوس بە کار دەھێنرێن، بە تایبەت کۆرتیکۆسترۆیید، دەبنە ھۆی زەرەرمەندی کۆئەندامی سووڕان و لە ئاکامدا جەڵدەی دڵ و شتی وا دەبنە ھۆی گیان لەدەستدانی مرۆڤ.

ھەندێ جار لووپوس لە تەمەنی منداڵیدا دەردەکەوێت، لە نێوان ٣ ھەتا ١٥ ساڵیدا کە کچان ٤جار زۆرتر لە کوڕان تووشی دەبن. لە منداڵاندا نیشانەکانی لووپوس زۆرتر سووربوونی گۆنا و فۆتۆسێنسیڤیتیە.[٤]




سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 2ی Marchی 2008. Retrieved 3ی Marchی 2008. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢ی ئازاری ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 22ی Julyی 2011. Retrieved 8ی Septemberی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٢٢ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Blotzer JW (June 1983). "Systemic lupus erythematosus I: historical aspects.". Md State Med J 32 (6): 439–41. PMID 6348430.
  4. ^ James, William; Berger, Timothy; Elston, Dirk (2005). Andrews' Diseases of the Skin: Clinical Dermatology. (10th ed.). Saunders. ISBN 0-7216-2921-0.