گرازیا دیلێددا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گرازیا دیلێددا
بە ساردینی: Grassia Deledda
لەدایکبوون٢٧ی ئەیلوولی ١٨٧١
Nuoro، ئیتاڵیا
مردن١٥ی ئابی ١٩٣٦(١٩٣٦-٠٨-١٥) (٦٤ ساڵ ژیاوە)
ڕۆما، ئیتاڵیا
ناوی کاتی لەدایکبوونMaria Grazia Cosima Deledda
ناوی خوازراوIlia di Saint-Ismael
ھۆی مەرگشێرپەنجەی مەمک
شوێنی ناشتنCampo Verano
ھاوسەرPalmiro Madesani
زمانی نووسینئیتالی
پیشەنووسەر، شاعیر، ڕۆماننووس، شانۆنامەنووس، پڕۆزایست
بواری کارھۆنراوە، گێڕانەوە
پەروەردەhomeschooling
دانیشتوویڕۆما
دەستپێکی چالاکی١٨٩١
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦
نەژاد
شاکارەکانCanne al vento، Elias Portolu، The Mother، Ashes
چەشنڕۆمان، کورتەچیرۆک، autobiography، دراما
خەڵاتەکانخەڵاتی نۆبێل لە وێژە

گرازیا ماریا کۆسیما دامیانا دیلێددا (Grazia Maria Cosima Damiana Deledda؛ لە دایکبووی ٢٧ی ئەیلوولی ١٨٧١ - مردووی ١٥ی ئابی ١٩٣٦) خانمە نووسەری ئیتالی بوو، لە ساڵی ١٩٢٦ بووە هەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە وێژە.[١][٢] ئەو یەکەمین ژنە ئیتالی بوو خەڵاتی نۆبێل وەربگرێت، هەروەها دووەم براوەی ژن بوو لەم پۆلینە لەدوای نووسەری سوێدی سەلما لاگەرلۆف، کە ئەویان لە ساڵی ١٩٠٩ خەڵاتەکەی پێدرابوو.[٣]

گرازیا کەوتبووە ژێر کاریگەری بزووتنەوەی ڤێرزمۆ (ڕیالیزمی ئیتالی).[١] گرازیا کاتێک تەمەی ١٧ ساڵان بوو، دەستی کرد بە نووسینی چیڕۆک. دواتر لە ساڵی ١٩٠٠، یەکەم چیڕۆکی خۆی لە ژێر ناونیشانی پیرەپیاوەکەی شاخ ( With Il vecchio della montagna) بڵاوکردەوە، ڕووخساری فۆلکلۆر بەسەریدا زاڵ بوو. لە دیارترین کارەکانی ئەو دوای جیابوونەوە (Dopo il divorzio) لە ساڵی ١٩٠٢ بڵاوکرایەوە هەروەها ئیلیاس پۆرتۆلۆ ( Elias Portolu) لە ساڵی ١٩٠٢ بڵاوکرایەوە.[١] گرازیا لە ماوەی ٤٠ ساڵی کارکردنیدا، ٥٦ بەرهەمی بڵاوکردەوە.[٤]

لە ساڵی ١٩٠٠ هاوسەرگیری لەگەڵ پالمیرۆ مادیسانی کرد، لەگەڵ ئەو بوونە خاوەنی دوو منداڵ بەناوەکانی ساردوس (١٩٠١-١٩٣٨) هەوروەها فرانسیسکۆ (١٩٠٤-١٩٨١).

گرازیا دیلێددا لە ڕۆژی ١٥ی ئابی ١٩٣٦، لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بە شێرپەنجەی مەمک کۆچی دواییی کرد.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب Grazia Deledda (Italian author). britannica.com
  2. ^ https://www.nobelprize.org/nobel_prizes/literature/laureates/1926/press.html Award speech, apparently citing the Swedish Academy.
  3. ^ Hallengren, Anders. "Grazia Deledda: Voice of Sardinia". Nobel Media. Retrieved 16 April 2014.
  4. ^ "A SARDINIAN NOBEL PRIZED AUTHOR: GRAZIA DELEDDA". Hotel Gabbiano Azzurro Golfo Aranci (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-23.
  5. ^ "Biography: Deledda, Grazia". www.lib.uchicago.edu. Retrieved 2021-02-23.